ئەو مۆمەى تۆ هەڵت کرد تائێستاش تاریکى ناخى گەندەڵکارن ئاشکرادەکات

Published on September 11, 2009 by Peshraw Hameed   ·   1 Comment

بۆچلەى سەرکردەى گەنج ( سۆران ساڵح حسێن )

مۆمێکت لەتاریکى شارێکدا پێکرد ، تەنها بۆئەوەى لە تاریکى مۆرڤ کوژەکاندا گەنجانى شار هەناسەکانیان ئازاد بکەن ، ئەو مۆمەى تۆ هەڵت کرد تائێستاش تاریکى ناخى گەندەڵکارن ئاشکرادەکات ، بە هۆتافەکانت گوێى بەرپرسانى شارت کەڕ دەکرد تا بۆئەوەى بەهۆشى خۆیان بێنەوەو چى دیى یارى بەچارەنوسى مرۆڤەکانەوەنەکەن ، لەبرى گوێرایەڵى بۆ بەڵێنى بەرپرسان ، هاوڕێیەتى گەنجە یاخیى بوەکانت لەدەسەڵاتى کوردى هەڵبژارد ، تاژمارەیان زیادبکەى ، هەربۆیە ( سۆران گیان ) وەک سەرۆک یادمان کردیتەوە .

چل شەوە ئەستێرەیەک لەئاسمانى بەختەوەرى هاوڕێکانمدا ون ون بەشیوێن خۆیدا دەگەڕى ، چل ڕۆژە سیماى شار و کۆڕى ڕۆشنبیران بێدەنگ بَیدەنگ ئاوێزانى دەریایەک لەغەم بون و کەسێک نییە سیماى شار پڕبکات لەخەندەو زمانى پڕلە داهێنان و ئازایەتى ڕۆشنبیرەکان لەگەڵ دیالۆگدا ئاشت بکاتەوە، تا وەک هەمو جارێک ببنە یەکەمین کەسانێک لەسەر ئاستى کوردستاندا بەپڕۆژەکانیان ئومێدێک بەژیان بەخشنەوەو خورپەیەک بە دلىًَ پڕ لە بەدڕەوشتى بەرپرسە گەندەڵکارەکانى شاردا بهێنێـت و هێندەى تر بچوکیان بکاتەوە … چل ڕۆژە ئەو بەرپرسانەى پێکەوە فێرمان کردن کە هەموشتێک پارەو کورسى و ئافرەت نییەو ژیان بێ تێگەیشتن لەماناى هەقیقەت هیچ بەهایەکى نییە ، ئەمڕۆ چل ڕۆژە ئەوان بەختەوەرن بە ئاوابونى ئەستێرەى یەکێک لەسەرسەخترین دوژموناکانیان ، ئێمەش غەمبارترین مرۆڤ و هاوڕێ تین ( سۆران ) گیان .
سۆران گیان دڵم پڕە لەژان ، هێشتا ناتوانم بڕوابەوەبکەم کە بۆدواجار تەنها بەچاوان و بە ئاماژەیەک وتت ” هاوڕێم ئیدى تەواو ناتبینمەوە ” ئەوەچى جورئەتێک بو سۆران گیان کە دەتزانى لە گەڵ نهێنى خۆشەویستە دڵ شکاوەکەتدا بەرەو ناخى گڵ دا ئۆغر دەکەیت و بەپێکەنینەوە دەتوت ” هاوڕێم چاودیریان بکەن بزانن تاچەند ساڵى تر لە تاقى کردنەوەى ڕەوشتدا ئەو بەرپرسە شەهوەتیانەى شار ئیکمال دەبن ” .

سۆران گیان هێشتا کارمان زۆرمابو تا ئەنجامى بدەین ، هێشتا بەرپرسە نابەرپرسەکان دادگاى نەکراون هێشتا پارتى و یەکێتى مل هۆڕانە سەرقاڵى دزى و سامان کۆکۆدنەوەن ، هێشتا کچان و ژنان لەلایەن بەرپرسە شەهوانیەکانەوە ئەتک دەکرێن و لەدیوەخانى خێڵەکاندا بەتۆمەتى ئابڕوبردنى عەشیرەت دەکوژرێن و دەسوتێنرێن و پارچەپارچە دەکرێن .

سۆرە گیان ، تۆ لەوێ نەبوى کەوەک سەرۆک بەڕێمان کردى ، تۆ لەنەوێ نەبوى ، تەنها یادگارى و وێنەى خۆپیشاندانەکانى دەربەندیخان و سلێمانى و هەولێر و ڕۆژانى زیندانى کانى گۆمە و زیندانى سەرشەقام لەوێ بون ، ئەوان شاهیدى نەمرى توى گەنج و تۆى ڕۆشنفکر و تۆى مرۆڤ بون ، هاوڕێگیان توێ لەوێ نەبوى تا نرخى خۆت ببینى و بزانى ئەوەى تۆ کارت بۆدەکرد و هەوڵت بۆ دەدا چەند بەرهەم دارەو ئەو خەڵکە چۆن بە ڕێزەوە دەست لەسەرسنگ شکۆمەندانە یادیان دەکردیتەوە .
سۆران گیان ، گوللەکانى ئاشایشى و پۆلیس نەیان توانى جەستەى پڕلە وەرت ببڕن و ئازارت بدەن ، شەلاقەکانى ئاسایش و پۆلیس نەیان توانى هیچ ئاسەوارێک لەسەر ورەى بەرزت بەجێبهێڵن ، پیلانى بەرپرسە گەندەڵ ڕەفتارەکانى شار نەیان توانى کۆتاى بەژیانت بهێنن ، تەنها شێرپەنجەیەکى ترسنۆک نەبێـت ، سۆران گیان هاوڕێ چاونەترسەکەم ، لەوە دڵنیابە کە هاوڕێکانت لەجاران زیاتر باوەڕیان بەخۆیانەوە و بۆهەمیشە کارو کردار و وتەکانى تۆ بەرنامەى کارکرنەو تا کوردستان پاک نەبێتەوە لە خیانەتکار و بەرپرسى بەد ڕوشت ، ئەوا ووتە جوانەکەت دەکەینە دروشمى کارکردنمان و ئێەش لەگەڵ تۆ دەڵێن ” نەوەیەک بەڕێوەیە هەمیشە دژى گەندەڵى شەردەکات ” .
سۆران گیان ، ئیدى کاتى ئەوە هاتەوە بنویت ؟ چونکە لەم ژیانەدا ئازرت زۆر چەشت ،ئەونەخۆشیە کوشندەیە زۆرئازارى پێچەشتى ، بنو هاوڕێگان پشویەک بە ڕۆحى هیلاک و جەستەى پڕلەبرینت بدە ، توخوا بنو ئازیزەکەم دەزانم زۆرهیلاکى ، بنو دەزانم تۆدەمێکە ماندوى .

سه رنج و تێبینی (1)
  1. I simply want to tell you that I am just all new to blogging and site-building and certainly liked this page. Probably I’m going to bookmark your blog . You amazingly have amazing stories. Appreciate it for revealing your web page.