دوای ئەوەی کە سەرۆکی هەرێم د.بەرهەمی راِسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی کە شەشەمین کابینەیە لەهەرێمی کوردستان پێک دەهێنرێت بەلام ئەمجارەیان لەهەموو کابینەکانی تر جیاوازترە،چونکە ئەم حکومەتە دوای ئەزمونێکی 18سالی دێت لەبەڕێوەبردن وحکومەت کردن ولەهەمان کاتدا بەرهەم سالح ئەزمونێکی تایبەتی خۆی چ وەک سەرۆکی حکومەتی سلێمانی وچ وەکو سیاسەتمەدارێک،بەڵام ئەرکی ئەمجارەیان لەهەموو کابینەکانی تر قورس ترە چونکە ئەو لەبەردەم چەندین تاقیکردنەوەدایە لەلایەک وەکو پالێوراوی لیستی کوردستانیە کەلەم هەلبژاردنە چەندین لیستی بەهێزی تر لەململانێدا بوو لەگەلیدا وەکو لیستی گۆڕان ودواتریش لیستی خزمەتگوزاری وچاکسازی کە ئەمەی یەکەمیان هەرلەیەکێتی جیابووەتەوە واتە سەرنەکەوتنی د.بەرهەم لەم کارەیدا دەبێتە دۆڕانێکی گەورە بۆ یەکێتی بەپلەی یەکەم بۆ لیستی کوردستانی بەپلەی دووەم کە لەم دۆڕانەیدا لیستی حکومەتی سێبەر گەورەترین قازانج دەکات هەروەکو لە هەموو پرۆسەیەکی دیموکراسیدا باوە،کەوا پێگەی حیزبی دەسەڵات ئەو کاتە دەکەوێتە بەر مەترسی ئەگەر نەیتوانی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کارەکانی بەجێ بگەیەنێت.ئەم حکومەتەی کە بڕیار وایە بێـتە کایەوە واپێدەچێت لیستی براوە حەزی لێبێت گشت لایەنەکان بەشداری پێبکات بۆئەوەی کارەکانی دابەش بکرێت بەسەر هەموو لایەنە بەشدار بووەکان ئەمەش لەو پێناوەدا کەو یەکەمجار لەپێگەی ئۆپۆزۆسیۆن کەم بکەنەوەو لاوازی بکەن دووەمیش ئەگەر حکومەتەکە سەرکەوتوو نەبوو ئەوکات ناکرێت بوترێت حکومەتی لیستی کوردستانی سەرکەتوو نەبوو بەلکو تاوانی سەرنەکەوتنی دەکەوێتەئەستۆی گشت لایەنە بەشدار بووەکان بۆیە باشتر وایە هەموو لایەنەکان خۆیان دوو ربگرن لەبەشداری حکومەتی لیستی کوردستانی بۆ ئەوەی هەم دیموکراسیەتێکی تەواو لەسەر بنەمای ڕاست ودروست دوور لە تەوافوق بێتە کایەوە هەم بۆئەوەی لیستی کوردستانی هەوڵ بدات لەبەردەم ئەم پرۆسە مەترسیدارە هەست بەبەرپرسیارێتی خۆی بکات ،بۆ ئەوەی ڕوون ببێتەوە ئایا ئەم حکومەتە تا چەند توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی هەیە ،ئەمەش هەروەکو تاقیکردنەوەیە بۆ ئەو حیزبانەی لەدەرەوەی دەسەڵات دەمێننە وە ئاخۆ تا چەند ئامادەن لەپێناوی هاتنە دی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە قوربانی بدەن وتاچەند خۆڕاگرن لەبەردەم ئەم تەوژمەی کە دەیەوێت پێگەی ئئپۆزۆسیۆن لەنگ بکات.
ئەگەر لیستی کوردستانی هەوڵ بدات کە لایەنی تر دەرەوەی لیستی کوردستانی بەشدار پێ بکات ئەوە بێگومان لاوازی خۆی نیشان دەدات وپەنا بردنە بۆ ئۆپشنێک کە لەناوەڕۆکدا پەیامێک لەخۆی دەگرێت کە ئەمیش خۆ بەستنەوەیە بەئەزموونی چەندین ساڵەی عیراق کە پێکهێنانی حوکومەتێکی بنکە فراوانی توافوقیە کەئێستا گشت لایەنەکان لەدەستی ڕادەکەن ،هەرێمی کوردستان لەهێنانە کایەی لیستی موعارەزە خەریکە پێشی ناوەند دەکاتەوە کەچی ئەم حیزبانە دەیانەوێت ئێمە هەمیشە بکەوینەوە پاشکۆ تاوەکو ئەوان نەگۆڕێن ئێمە نەگۆڕێین تاوەکو ئەوان چاک نەکەن ئێمە چاکی ناکەین، کەچی بڕیار وابوو کە ئێمە سامپلی دیموکراسی خۆمان بۆ ئەوان بگوازینەوە،کەچی وا پێچەوانە دەبێتەوە،بۆیە باشتر وایە واز لەم گەمەی مشک پیشلەیە بهێنن بە نیشاندانی تیکەیەکی چەور وپۆستێکی بەرز بتانەوێت هەم پێگەی ئۆپۆزۆسیۆن لاواز بکەن هەم ئەزموونی کوردستان بەرەو دواوە بگەڕێننەوە.باشترین شت لەبەردەم ئەک کابینەیەدا ئەوەیە کە هەوڵ بدات :
1- حکومەتێکی تەکنۆکرات پێک بهێنێت وەزیرەکان کەسانێک بن چ لەناو حیزبی خۆیان بن یان لەکەسانی پسپۆڕو بێ لایەن نەک بەمەبەستی ئەوەی دەستەمۆی خۆیان بکات بەڵکو بەمەبەستی سوود وەرگرتن لە پسپۆڕی ولێهاتوویان.
2- دوور کەوتنەوە لە دووبارە کردنەوەی ئەزموونی بەسەرچوو ئێکسپایەر بووی تەوافوقی وبنکە فراوانی وهەوڵ دان بۆ هێنانە کایەی دیموکراسی ڕاستەقینە لەسەر بنەمای بوونی موعارەزەی ڕاستەقینەو بەهێز وکارا.
3- دانانی پلانێکی روون وئاشکرا کە گشت خەلکی کوردستان تێ بگات ئامانجی چیەو بۆ چی هەوڵ دەدات،حکومەت لە ئاستی خواستە هەنووکەییەکانی خەلکی کوردستاندت بێـت.
ئەرکی قورسی ئەم حکومەتە لەوەدایە کە دەبێت گشت کێشە چەقبەستووەکانی ناوخۆی کوردستان چارەسەر بکات وکێشە هەلپەسێرراوەکانی نێوان هەرێم وناوەند بەچارەسەرێکی لۆژیکی وبنبەست بگەیەنێت ئەگینا بە حکومەتێکی سەرکەوتوو دانانرێت بەڵکو وەکو گشت حکومەتەکانی تر لەهەندێ بواردا سەرکەتوو دەبێت کەچی لەهەندێکی تر ئیکمال دەبێت ودەکەوێت،هەر ئەزموونی ئەم حکومەتانەی پێشووە کە ئەمڕۆلەزۆر ڕووەوە بارودۆخی کوردستانی خستۆتە بەر مەترسیەوە، ئەوەتا تاوەکو ئێستا زۆر لە پرسەکان وەکو خۆیان ماونەتەوە بەڵکو ئالۆزتر بوون ،بۆیە ئەم حکومەتە بەر لەهەموو شتێک پێویستی بەوەیە کە زۆر لە پێشینەکانی جیاواز بیر بکاتەوەولەسەر بنەمای جیاواز دابمەزرێت وکاری جیاواز ئەنجام بدات وهەنگاوی بوێرانە بهاوێژێت بۆدەرچوون لەم باردۆخە قەیراناویەی کە بۆی بەجێ ماوە لە بەراییەکانی،ئەگەر وانەبێت ئەوا بەهەمان ڕێچکەی ئەواندا بڕوات وهەمان ئەزموونی ئەوان دووبارە بکاتەوە ئەوا وەکو ئەوە وایە لەناو خولگەیەکی داخراودا بسوڕێینەوە کە سەرەنجام هەمان شت دەبێت،کە پێویستە ئەزموونی پێشوو لەرووی خاڵە پۆزەتیڤەکانیەوە سوودی لێوەربگیرێت بەلام خاڵە نێگەتیڤەکانی دەبێت خۆی لێ دوور بگرێت وەکو دەست تێوەردانی حیزب لەحکومەت وەکو نەبوونی شەفافیەت لەبودجە وسەربەخۆ نەبوونی دەزگای ئاسایش وسوپا وپێشمەرگە وهتد…
ئەگەر ئەم کابینەیە وا سەیری حکومەتەکانی بەر لەخۆ ی بکات کەوا پێویستە وەکو ئەوان بێت نەک باشتر یان هەوڵ نەدات ئەزموونێکی زۆر جیاواز بهێنێتە ئاراوە ئەوا بێگوومان نوشوست دەخوات وشکست دەهێنێت،چونکە ئەم بارودۆخەی ئێستا جیاوازە لەپێشتر لەزۆر ڕوویەوە ،ئەوەتا لەهەرێم دیموکراسیەت گەشەیەکی باشی کردووەو خەلکی کوردستان هۆشیاریەکی باشی بەدەست هێناوە،لەعیراق کێشەکان زەق بونەتەوەو چاوڕێی هەلوێستی جیددی دەکەن بۆ جولاندنیان بەئاقاری چارەسەداو،کەچی ئاسۆی چارەسەر دوورترینی ئەندێشەکانە چونکە تاوەکو ئێستا ڕای گشتی عیراقی جگە لەکورد هەمووی پێچەوانەی ویستی وخواستی کوردە،بۆیە دەبێت د.بەرهەم خۆی بە هەڵگری ئەم هەموو کێشەو گرفت وپرسە گرنگانە بزانێت وئەم ئەرکەی بەو ڕاسپێرراوە بەڕاستی پێویستی بەهێزی جەماوەری وسیاسی ودیبلۆماسی هەیە وبەر لەهەموو شتێک پتەو کردنی بنەمای حکومەتی هەرێم چونکە دیارەو ئەو کەسێکە لەئەمەریکا ژیاوەو دەزانێت دیموکراسیەت مانای چیەو نەبوونی چی دەگەیەنێت،ئەو لەبەردەم ئەرکێکی مێژوویی دایە دوای هەژدە ساڵ لە خۆدووبارە کردنەوە پێویستی بەوە هەیە نوێ ببێتەوە وبەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت.ئێمە بەلامانەو گرنگ نیە ئەم حکومەتە کێ بەڕێوەی دەبات ئەوەندەی بەلامانەوەو گرنگە چۆن بەڕێوەی دەبات،بوونی ئۆپۆزۆسیۆن بۆ بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم بێت نەک تەنها لەپێناو بووندا بێت،بەڵکو لەپێناو بوونی چاودێری بێت لەسەر هەڵەکان بۆ ئاگادار کردنەوەی هەڵەکار چونکە دیارە بەشدار بوو وەکو بەشدار نەبوو هەڵەگان نابینێت،واتە ئەوەی لەناو حکومەتە وەکو موعارەزە هەڵەکان نابینێت .بۆیە دەبێت ڕەخنەو تێبنیەکانی بەهەند وەربگیرێت.
عبدالعزیز هاشم
I simply want to say I am beginner to weblog and definitely liked you’re web page. Most likely I’m going to bookmark your website . You amazingly come with beneficial posts. Kudos for revealing your blog.