سیستەمی پەروەردەیی نوێ پێویستی بەوە هەیە کە خەمێکی جییددی لێ بخورێت وهەمیشە هەوڵ بدرێت کە کەم وکورتیەکانی دەست نیشان بکرێت لەهەمان کاتدا ئەم ئاستەی کە پێ گەشتووە بزانرێت بۆئەوەی وەکو شتێکی شاراوەو نەزانراوێک نەمێنێتەوە،ئەبێت هەموومان بزانین ئەم سیستەمە چ ئامانجێکی هەیە ئایا ئەم ساڵانەی کە ئەم سیستەمە بەکارخراوە چ جۆرە کاریگەری هەبووە ئەگەر کاریگەری کەمی هەبووە ئەوا دەبێت هۆکاری بزانرێت وئەگەریش ئامانجی خۆی پێکابێت پێویستە بزانرێت کامەیە وتا چ ڕاددەیەکە؟بێگومان ئەوەش پێویستی بە بەدواداچوون ولێکۆلینەوەهەیە.پێویستەئەم سیستەمە نوێیە کۆمەلگای کوردی بەرەو قۆناغێکی نوێ ببات بەرەو کرانەوەیەکی هۆشیارانە،بەرەو بەرهەمهێنان وداهێنان وبەرەو دیموکراسی وئازادی زیاتر،ئەم هەموو هەرایەی لەمەیدانی سیاسیدا هەیە لەکەم وکوڕیەکانی ئەوە بەهۆی سیستەمی پەرەوەردەیی بەپلە یەک دەتوانێت چاکسازی تیادابکات وگۆڕانکاری ئەرێنی تیادا بەدی بهێنێت ئەگەربەتەواوی گرنگی پێ بدرێت،بەڵام وەکو دەبینین لەهەرێمی کوردستان پرۆسەی سیاسی بەقەیراندا تێپەڕ دەبێت کە لەهەر ولاتێکی سەربەخۆش ئەگەر قەیرانی سیاسی هەبێت ئەوکات هەموو بوارەکانی پەکیان دەکەوێت چونکە سیاسەت وەکو سەر وایە بۆ مرۆڤ ئەگەر سەر ساغ نەبێت وئەوا جەستە ساغ دەرناچێت بەڵکو پەکی دەکەوێت،بەدی نەهێنانی ئەم ئامانج پەروەردەیەیەی کە مەبەستە بۆئەم ئاستەنگانە دەگەڕێتەوە کە ڕێگانادەن ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت ئاستەنگەکانیش زۆرجۆرن :
1- ناڕونی لەئامانجی پەروەردەیی:کاتێک ئامانج لەخوێندنی هەر پڕۆگرامێک ڕوون نەبێت ئەوکات خوێندنی ئەم بابەتە یان پڕۆگرامە هیچ بەرهەمێکی پێویست بەدی ناهێنێت،پێویستە ئەم ئامانجە ڕوون بێت ،ئەوەی دیارە خوێندکارلای ئێمەبۆئەوە دەخوێنێت کە پلەیەکی بەرز بهێنێت دوواتر ببێتە دوکتۆر یان ئەندازیار یان فەرمانبەرێک لەشوێنێک بتوانێت خۆی بەڕێوە ببات بەڵام ئەم ئامانجەە زۆر سادەوساویلکەیەش بۆتە خەونێکی دوور،ئیتر بۆچی بخوێنێت ،ئایا بۆزانیاری فێربوون لەدەرەوەی قوتابخانە زانیاری گەلێک زۆرە،ئەی بۆچی دەخوێنێت؟کەس نازانێت!!!پێویستەئەمە بەتەواوی ڕون بکرێتەوە لەم سیستەمە پەروەردەییە ئەگەر نوێیە دەبێت لەڕووی ئامانجەوە نوێ بێت،ئامانجەکەش لەئاستی ئەم پێشکەوتنە جیهانیە بێت کە داوارکراوە.ئامانجی پێشووی ڕژێمی بەعس زۆر ڕوون بوو هەر کەسێک دەرچووی ئەم خوێندنگانە دەبوو شارەزایی تەواوی پەیدا دەکرد لەسەر سیستەمی سۆشیال ومێژوو نەتەوەی عەرەب تەنها ئەگەرلەبەشی زانستی بوایە بایی ئەوە ناوی زانای عەرەبی خستە بووە ناو پرۆگرامەکانەوە کە تۆ وابزانیت ئەم زانایان هەمووعەرەب بوونە نەک موسلمان.واتە ئەگەرچی خەلک نەدەبووە بەعسی بەبیروبۆچوونی بەعس گۆش دەکرا،وا پێدەچێت تاوەکو ئێستاش شوێنەواری مابێت،ئێمە نامانەوێت وەکو ئەو ڕۆشنبیری حیزبێک بخرێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندن بەڵکو ڕۆشنبیری نوێ کە بوار بدات مافی مرۆڤەکان وفرەلایەنیودیموکراسی گەشە بکات ولەهەمان کاتدا شوناسی نەتەوەیی وئاینیی خۆمان لەدەسن نەدەین وکلتور وکەلەپوری خۆمان پێ بپارێزین لەهەمان کاتدا کرانەوەبین بەڕوی هەموو گۆڕانکاریە پۆزەتیڤەکانی جیهان ودەوروبەر.کەواتە ئەوەی بەپلەی یەکەم ئاستەنگە لەبەردەم پێشڤەنەچوونی ئەم سیستەمە پەروەردەییە نەبوونی ئامانجێکی ڕوون وبنەمای فیکری ڕوونە.
2- یەکێکی تر لەئاستەنگە گەورەکانی سەرڕێگای ئەم سیستەمە بریتیە لە سیستەمی بەڕێوەبردنی ئەم دەزگایە ،چونکە ئەوەی دیارە کوردستان چەندین ساڵە دابەش بەسەر دوو ئیدارە دوو حکومەت دوو ڕۆشنبیری لەهەموو شتێک دوو،خەریکە دەبێتە خاوەنی دوو زمانی جیاوازکە سۆرانی وبادینیە.ئینجا بوونی ئەم کەم وکورتیە لە سیستەمی بەڕێوەبردن هۆکاری سەرەکی بووە لەسەرنەکەوتنی ئەم پرۆژە گەورەیە کە ئایندەی نەوەی کوردی لەسەر ڕوەستاوە.کاتێک نێواین وەزارەت وبەڕێوەبەرایەتی لەسەر نێوانی حیزبەکان ڕاوەستابێت،لەهەندێک شوێن بەتایبەتی لەدەڤەری هەولێرودهۆک،کاتێک واستەکاریوحزیبایەتی ئەوپەڕی دەستی بالای هەبێت لەزۆربەی کارو بارەکانی پەروەردەدا،کاتێک هەموو پرۆسەکە مەحکوم بێت بەحیزبەوە ئیتر چۆن بەرەو پێش دەچێت،کاتێک ڕێکخراوی سەربەیەکێتی وپارتی هەرچی بیانەوێت لەناو خوێندنگاکان وقوتابخانەکاندا بیکەن وڕێکخراوی تریش هیچی بۆنەکرێت،ئەمە بە ئومێدی چ نەوەیەک بین لەم دەزگا زۆر پڕمەترسی وهەستیارە،کاتێک هەرلەبەڕێوەبەری قوتابخانەیەکەوە بیگرە تاوەکو بەڕێوەبەرایەتی پەرەوەردەو بەڕێوەبەرە گشتیەکان هەموویان بەفلتەری حیزبدا نەڕۆن دانانرێن.ئیتر لەم جۆرە بارودۆخەدا دواکەتووەدا چۆن سیستەمێکی پێشکەتوو سەردەکەوێت؟؟؟
3- هۆکاری سێیەم لە سێکوچکەیک پێکهاتووە کە هەمیشە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیەو کاریگەریان بەسەر یەکترەوە هەیە،ئەمیش بریتیە لە(پەرتووک،مامۆستا،قوتابخانە)ئەم سێ بوونەوەرە تەواوکەری یەکترن بەهەموو سیفەت وئاکارەکانیەوە کاریگەری بەرچاویان هەیە بەڵکو سەرتاپای کاری سیستەم لەسەریان ڕادەوەستێت.
پەرتووک بەهۆی مامۆستاوە بۆ قوتابی ڕوون دەکرێتەوە ودەوترێتەوە واتە مامۆستا هۆکاری سەرەکی بەیەک گەیاندنی سیستەم وقوتابیە کە هەموو پرۆسەکە بۆئەو دانراوە،لەدواجاردا هەر ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤ وپۆزەتیڤ هەرلەسەر دەردەکەوێت،بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە مامۆستایە کە ئایا لەم نێوانە توانای ئەوەی هەیە بەتەواوی پرۆگرامەکە بگەیەنێت وەکو پێویست؟بێگومان هیچ کەسێک ناتوانێت گرەنتی ئەوە بکات چونکە مامۆستا ئەگەر بەپێی ئەم پرۆگرامە ئامادەبکرێت واتە پەیوەندیەکی بەهێزوپتەو لەنێوان زانکۆوپەروەردەدا هەبێت بۆئەوەی مامۆستا بەشێوەیەک پێ بگەیەنێت کە لە ئاستی ئەم پرۆگرامەدابێت کەلەوەرزارەتی پەروەردە دانراوە نەوەک لەزانکۆ پەرتوکی بیست ساڵ بەر لەئێستا بخوێنرێت دواتر مامۆستاکە دەرچوو شتێک بلێتەوە کە هیچی لێنازانێت ئەمە بەخۆم بەچاوی خۆم بینیومە من مامۆستای مۆلەت پێدراوم بووم ساڵی 2007زانکۆم تەواو کرد لەبەشی زمانی ئینگلیزی کۆلیژی پەروەردە ئەم بابەتەی کەپێمان ئەوترا بۆ ئەوەی وانەی لەسەر بلێینەوە ئەوە بوو کە ئێستا لەهیچ قۆناغێکی خوێندن جگەلەپۆلی12لەهیچ پۆلێک نەماوە ئەی باشە ئەگەر تۆ بەهیوای گۆراِنی پرۆگرامیت بۆچی لەزانکۆوە دەست پێناکەیت بێگومان ئەوکات قۆناغی حەوت وهەشت گۆڕا بوون.
جگەلەوەش مامۆستا لەژێر کاریگەری ژیاندایە کەئەمیش ئادەمیزادەو خواست وویستی هەیە ئەگەر مامۆستا بەتەنها بەتەمای مووچەوە بژیێت ئەوا بێگومان ژیانێکی کۆلەمەرگی دەباتەسەر ،بۆیە ناچار دەبێت دوای دەوام کاری تر بکات،کە ئەمیش دەبێتە هۆی ماندووبوونی زیاتر ودواتریش کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر شێوەی وانە ووتنەوەی دەبێت، سەرەڕای بوونی ئەم بارە گەندەلیەی ئیداریەی کەهەیە گوشارێکی دەروونی بۆسەری دروست دەکات ودەست وەردانی حیزب لەکاروباری قوتابخانە ئەمیشیان هەردیسان شوێنەوالای خۆی لەسەر مامۆستا جێدەهێلێت ،ئەو کەسەی کە کاری پەروەدەی ئەنجام دەدات ئەبێت لەڕووی دەروونیەوە زۆر ئارام وبێ کێشە بێت،هەوڵ بدرێت کەشێکی لەباری بۆ بڕەخسێت بۆئەوەی بتوانێت ئەم ئەرکە گرانە ڕاپەڕێنێت،بەڵام کاتێک مامۆستا کۆمەلێک کێشەو گرفتی ژیان بەرۆکیان بگرێت ئەوکات چۆن دەتوانێت بەئەرکی سەرشانی خۆی هەستێت،کاتێک مامۆستا گەمارۆدرابێت بە سێکوچکەی کرێنشینی و کەم مووچەیی وگرانی بازاڕ ئەم سێ کێشانە ئەگەر بۆ هەر کەسێک بێنە پێش پەکی دەخەن وئەگەر کارێکیش ئەنجام بدات ناتەواو دەدەچێت.هەرچەندە.بۆیە پرۆسەی پەروەردەیی لای ئێمە ئەوەندە کەلێنەی تێکەتووە،چونکە ئێمە پیشەی مامۆستایەتی زۆر بەشتێکی کەم سەیر دەکەین مامۆستالە کۆمەلگەی ئێمەدا واتە کەسێکی دەستەمۆ وبێدەسەڵات ،ئەمەش هۆکاری سەرەکی بۆ حکومەت دەگەڕێتە چونکەتاوەکو ئێستا بۆهیچ فەرمانبەرێک نەک هەرمامۆستا بارێکی وەهای نەڕەخساندووە تیایدا هەست بەکەرامەت وسەربەرزی بکات ،وپەنا بۆ کاری تر نەبات بۆ ئەوەی بژێوی خۆی مسۆگەر بکات.هەرچەندە لەسەر گرفتەکانی مامۆستا بنوسرێت هەرکەمە وتەاو نابێت ،بەڵام هەرچەندە زۆریش بنەوسین ئەگەر کەسێک نەبێت گوێی بۆبگرێت هەرهیچمان نەوتووە.
دەربارەی پەرتووک کۆمەلێک گرفت هەیە وەکو:
1- کەمی پەرتووکی چاپکراوە.
2- دواکەوتنی گەیشتنی پەرتوک بۆ قوتابخانە جاری واهەیە یەک مانگ دەوام ڕۆیشتووە ئینجا هەندێک پەرتووک دەگەنە قوتابخانەکان نازانم بەم هاوین ە دووروو درێژە پەروەردە خەریکی چی بووە بۆچی ئەم پەرتووکانە لەوەرزی هاویندا ئامادەنەکراون بۆئەوەی لەکاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکام قوتابی هەموو پەرتووکەکان وەربگرێت.
3- گۆڕانی هەندێ پەرتووک لەناوەڕاستی سالی خوێندن جاری واهەیە پەرتووکێک نیوەی خوێنراوە ئینجا پەرتووک دەگۆڕێت کەوا دەکات ئەم هەمو کاتە بەفیڕۆبڕوات وسوودی لێ نەبیرێت.
4- بوونی هەڵەی چاپ وهەڵەی زۆر لەناو پەرتووکە نوێیەکان یان هەندێکیان زۆر زەحمەتن بۆ قوتابیان ئەگەر تێیبگەن وەکو بابەتی ئابووری پۆلی پێنج وشەشەمی وێژەیی بەجۆرێک کە ئەگەر مامۆستاش ڕاڤەی بکات تێگەیشتنی زۆر زەحمەتە بۆیەش دەبینین ڕێژەی دەرچوون لەم بابەتە لەپۆلیش شەشەم زۆر کەمە.
5- نەگەنجانی هەندێک شت لەگەل کلتوری ئێمە لەگەل قۆناغی تەمەنی قوتابی ،کاتێک دەبینی پەرتووکی زمانی ئینگلیزی سەن رایزی نوێ پڕیەتی لەوێنەی کچی جوان ونیوە ڕووت ئەمە لەکاتی خوێندندا میشکی قوتابی بەرەو کوێ دەفڕێنێت ،با وێنەی جوان وڕەنگاو ڕەنگ هەبێت بەڵام بەم شێوەیە نەبێت قوتابی بیری بۆ لایەکی تر بڕوات.
دەربارەی قوتابخانە کە ئەمیش هۆکارێکی سەرەکیە لە دوواکەوتنی نزم بوونی ئاستی خوێندن هۆکارە نێگەتڤەکانیش ئەمانەن:
1- کەمی بینایەی قوتابخانە لەچاو زۆری ژمارەی قوتابیان ،لەهەندێ پۆڵدا زیاتر لەشەست قوتابی لەیەک پۆڵدا دەوام دەکەن بەپێی ئەم پڕۆگرامە نوێیە کە پێویستی بەگروپ کارکردنەو پێر وێرکە دەبێت ژمارەی قوتابیان لە 20تاکو 25 کەس بێت لەپۆلێکدا بۆئەوەی بتوانیت کۆنتڕۆلی پۆل بکات وکاری گروپ وجوتەکان نەبێتە هۆی تێکدانی کەشی ئارامی پۆل بەڵام ئەم زۆری قوتابیە کارەکە زۆر ئەستەم دەکەن کە بە شێوەی پێویست بڕوات.
2- کۆنی وخراپی هەندێک لەبینایەکان بۆجۆرێک کە هەرلە زیندان وقەلای سەربازی دەچێت نەک قوتابخانەو شوێنی خوێند،چونکە بێگومان دەبێت بارودۆخی خوێندن بەشێوەیەک بێت قوتابی حەزی لێ بکات نە لێی ڕابکات.بۆئەمەش ئەبێت کاتێک لەقوتابخانەیە هەست بەئارامی وئاسوودەیی بکات نەک ترس وبیم وهاهەست بکات لە زیندان دایە.ئەگینا لەبارودۆخی واخرابدا هەم نەخۆشی زۆر بڵاو دەبێتەوە لەبەر نەگەیشتنی تیشکی خۆر بەژورەکان همیش توندوتیژی پەرەدەسەنێت لەوانەیە یەکێک لەهرکای شەرانگێزی مناڵ لەقوتابخانە بۆ ئەم شتە بگەڕێتەوە.
3- نەبوونی تاقیگە لەزۆربەی قەتابخانەکان ،یان نەبوونی هۆکارەکانی وانە ووتنەوە ،چونکە قوتابی لە بایەتی زانستی تەنها گوێی لێ دەبێت کە فلان ماددە هەیە وئەم کانزایە هەیە کەچی بەراستی هیچ نابینێت ئەمە ج جۆرە نەوەیەک بەرهەم دەهێنێت؟
4- ئاستەنگی چوراەم: ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەلگا وقوتابی :لەکۆمەلگای ئێمەدا هۆشیاری دەربارەی قوتابخانەو خوێندن گەشەی کردووە بەڵام بەشێوەیەکی نایەکسان جیاوازی زۆر هەیە لەنێوان ناوچەیەک ویەکێکی تر خەڵکی شارە گەورەکان زیاتر گرنگی بەخوێندن وئاستی مناڵەکانیان دەدەن وەک ناوچە دوور لەشارەکان ،هۆکاریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم خەڵکانە ناوشارەکان زیاتر هۆگری بار یڕۆشنبیری خۆیانن ئەگەر سەیری دانیشتوانی ناحیەیەک بکەین بەبەراورد لەگەل پارێزگایەک ئەوا ئەم جیاوازیەمان بۆڕوون دەبێتەوە بەهەمان شێوە ئەگەر ناوچەیەک حکومەت گرنگی پێبدات دیسان جیاوازی هەیە لەگەل ناوچەیەک کەپشت گوێ خرابێت.سەیر دەکەیت لەناحیەکە هیچ پەرتوکخانە نیە ئەگەر هەشبێت ئەوا کاوڵەو چۆلەوانیە.کەچی لەپارێزگاکاندا پەرتووکخانەی زۆرو زەوەند هەن ،ئەگەر سەیری خوێنەری ڕۆژنامە بکەیت شوێنی واهەیە مەگەر تەنها لەفەرمانگەو بارەگا حیزبیەکان دانەیەک هەبێت ئەگینا زۆر کەمن ئەوانەی کە دەخوێننەوە،کە ئەمە بێگومان لەشارە گەورەکانداوانیە.بێگوومان ئەمەش کاریگەری خۆی لەسەر تاکەکان وخێزانەکان جێدەهێلێت،چونکە کاتێک باوک ودایک نەخوێندەوار بن بێگومان ئەوانە ناتوانن ڕۆڵەکانی خۆیان وەکو کەسێکی خوێندەوار وخاوەن بڕوانانە پێ بگەیەنن،ڕۆشنبیر بوونی کۆمەلگا بەرامبەر قوتابخانە پێویستی بەهەلمەتێکی فراوان هەیە.بۆئەوەی هەردووکیان بەیەکەوە نەش ونما بدەن بە پرۆسەکە ئەگینا ئەم ئاستەنگەش بۆ ماوەیەکی دوروو درێژ کاریگەری سەلبی خۆی بەجێ دەهێلێت لەسەر سیستەمی پەروەردەی نوێدا.
ئەگەر ئەم ئاستەنگانە پلانی بۆ دانەنرێت بۆئەوەی بەزووترین کات چارەسەر بکرێت ئەوا بێگوومان نە پرۆسەکە بەسەرکەوتوو دادەنرێت وئەم نەوەیەی کە بەدەستمان دێت هیچ نابێت جگە لەکۆپی نەوەکان ڕابردوو کە تەنها بەکاربەرە وهیچ بەرهەمێکی نیە تەنیا بەدووای مووچە وەرگرتنەو هیچ کارێک ناکات وگەندەلی وپاشماوە ترسناکەکانی هەروەمو مۆتەکە لەسەر ژیانمان دەمێننەوە.بەڕای من باشترین شوێن وپێگەو بۆئەوەی بەهۆیەوە زۆربەی نەخۆشیە پڕ مەترسیەکانی کۆمەلگاکەمانی پێ چارەسەر بکەین ئەوا پرۆسەی پەروەردەیە.چونکە هەموو نەوەکان بە فلتەری پەروەردەدا تێپەڕ دەبن وئەگەر لەوێدا جوان پالفتە نەکرێن وپێنەگەیەنرێن ئەوا دواتر زۆر زەحمەت بەکەسێکی تر چاک دەکرێن.
عبدالعزیز هاشم
I just want to say I’m all new to weblog and really savored you’re blog site. Very likely I’m going to bookmark your website . You amazingly have good posts. Thanks a bunch for sharing with us your website.