شێخ محه‌مه‌دى خاڵ

Published on November 15, 2009 by galikurd   ·   26 Comments

مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ ئه‌مینی خاڵه، كه به‌پێنج پشت ده‌گاته‌وه به مه‌لا مسته‌فای موفتی بابانه‌كان، مه‌لا مسته‌فای باپیره گه‌وره‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ پاش گواستنه‌وه‌ی میرنیشنی بابان له قه‌لاچوالانه‌وه بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ستنووسه‌كانی هێناوه، ئه‌و ده‌ستنووسانه له باپیره گه‌وره‌یه‌وه، كه “مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه” بۆی ماوه‌ته‌وه، ئێستا مێژووی به‌شێك له ده‌ستنووسه‌كانی شێخی خاڵ، كه نزیكه‌ی 636 ده‌سنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
مامۆستا خاڵ له ساڵی 1904 له‌شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی 194 باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات، باپیری “حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ”، كه پیاوێكی ناوداری خواپه‌رست بووه، خاڵ و هه‌ر چوار براكه‌ی به‌خێو كردووه، سه‌ره‌تای خوێندنی لای باپیری بووه و له قوتابخانه‌ی باپیریدا به‌ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و ڕازیبوون و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵپه‌ی جیهان په‌روه‌رده بووه.

مامۆستای خاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وینی خوێندن و نووسین و خولیای په‌رتووك و ده‌ستنووس بووه، به‌شی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومه‌ری قه‌ره‌داغی بووه، كه زانایه‌كی ئایینی به‌ناوبانگ بوو، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ناو زانا ئایینیه عه‌ره‌به‌كانی ئێراقیشدا، به‌شێكیش له خوێندنی لای مه‌لا حوسێنی پیسكه‌ندی و شێخ جه‌لالی قه‌ره‌داغی بووه.

له‌ساڵی 1931 باپیری كۆچی دوای ده‌كات، ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێكاری سولێمانی بووه، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ ساز ده‌كات، كه زۆربه‌ی پیاو ماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت ده‌كرێن و هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌فه‌رمانی فه‌ڕمیی شێخ خاڵ ده‌كرێت به پێشنوێژ و وانه‌بێژی مزگه‌وته‌كه‌ی باپیری.
له كۆتایی ساڵی 1931 تا كۆتای ساڵی 1938 به‌و‌انه‌وتنه‌وه و پڕۆژه‌ی دانانی فه‌رهه‌نگی خاڵ و ڕێزمانی كوردی و چه‌ند په‌رتووكێكی ئایینی وه‌ك “فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغه‌مبه‌ر”ه‌وه سه‌ر‌قاڵ ده‌بێت. هه‌ر‌ له‌م ماوه كورته‌دا دوو په‌رتووك به‌چاپ ده‌گه‌ێنێت، پاشان له‌ساڵی 1939 له‌لایه‌ن شالیارێتی داده‌وه بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ پێویستی چه‌ند قازییه‌ك، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه.

شێخ خاڵ یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ده‌ه‌ێنێت. به‌فه‌رمانی پادشایه‌تی ده‌كرێت به قازی و له هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت، ئیتر ناچار ده‌بێت دووربكه‌وێته له‌وانه وتنه‌وه، له ژیانی فه‌رمانبه‌رێتیدا یه‌كێك بووه له قازییه ناوداره شاره‌زاكانی ئێراق و له ماوه‌ی 28 ساڵ كار وه‌ك قازی له “چه‌مچه‌ماڵ و سولێمانی و كه‌ركووك و مووسڵ” ئه‌نجامداوه.

له‌ساڵی 1962دا له‌ناو هه‌موو قازییه‌كانی ئێراقدا هه‌ڵبژێراوه به ئه‌ندامی دادگای جیاكردنه‌وه‌ی شه‌رعی له به‌غدا، له‌م ماوه زۆره‌دا جێ په‌نجه‌ی له شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، به‌وه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك له‌یاسا و شه‌ریعه‌ت لاینه‌داوه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زۆر گه‌وره‌وه فشاریان خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاسا لابدات، به‌ڵام بێ سوود بووه.

شێخی خاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی خاوه‌ن بیرولێهاتوو بووه، خاوه‌نی به‌رهه‌می زۆر و به‌كه‌ڵك بووه، بۆیه یه‌كێكه له‌و كورده زۆرده‌گمه‌نانه‌ی‌ كه له زۆر زووه‌وه بووه به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری ئێراقدا، ته‌نها خوالێخۆشبوو “تۆفیق وه‌هبی به‌گ” له‌پێش ئه‌وه‌وه‌یه له‌مبواره‌دا، شێخی خاڵ له‌ساڵی 1953وه ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری ئێراق بووه و له ساڵی 1972ه‌وه جێگری سه‌رۆكی كۆڕی زانیاری كوردیش بووه، جێ په‌نجه‌ی زۆر دیاره له هه‌ردوو كۆڕه‌كه‌دا، به‌رهه‌مه‌كانی باشترین به‌ڵگه‌ن‌ له‌م ڕووه‌و‌‌ه و توانیوه‌تی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات له بواری ڕۆشنبیریدا و له‌ڕێی هه‌ردوو كۆڕی زانیارییه‌وه ناوی گه‌وره پیاوانی كورد بگه‌یه‌نێ به‌جیهان، وه‌ك “موفتی زه‌هاوی”، كه باویكی شاعیری گه‌وره‌ی به‌ناوبانگ “جه‌میل سدیق زه‌هاوی”یه، هه‌روه‌ها “بێتوش”، “شێخ ئه‌حمه‌د فائیز به‌رزنجی”، “بابه‌تایه‌ری هه‌مه‌دانی”، “مه‌لا محه‌مه‌دی خاكی” و چه‌ندین زانای دیكه‌ی ناودار.

مامۆستای خاڵ كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵاتی ڕه‌وشت جوان و زمانپاك و دڵفراوان و مێشك كراوه‌و له‌سه‌رخۆ بووه و تاڕاده‌ی خواپه‌رستی باوه‌ڕی به‌ڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن له ماف و دادوه‌ری هه‌بوو، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كه كوردایه‌تی خواپه‌رستییه، بۆیه له‌ناخی ده‌روونییه‌وه دژی هه‌موو جه‌ور و سته‌مێك بوو، كه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرا.

یه‌كه‌م وتاری كه گۆڤاری گه‌لاوێژدا له كانوونی دووه‌می 1940دا له‌ژێرناونیشانی “خۆشه‌و‌یستی نیشتمان” دایه كه‌سانی تر، ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هانده‌ربوایه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه به‌رده‌وامبوون له كاولكردنی كوردستان و زه‌وتكردنی خاكی كوردستان، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌ستی ئایینیش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له زیادكردنی گڕ و بڵێسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندن تێیدا به‌رامبه‌ر به دوژمنانی كورد و كوردستان، و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كه ده‌بێت ئایین ئاوێته‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌ویه‌تی بێت و خه‌باتی نیشتمانیش پێویستیه‌كی ئایینی بێت.

شێخ محه‌مه‌د خاڵ ڕۆژانه 10 كاژمێر به‌نووسین و خوێندنه‌وه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆگرامه‌ش تامردن هه‌ر به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی له ده‌مه‌وبه‌یانیه‌كی زووه‌وه تا نزیكی نیوه‌ڕ‌ۆ، كه ده‌یكرده نزیكه‌ی 6 كاژمێر له‌جیهانی په‌ڕتووك و ده‌ستنووسدا و دوانیوه‌ڕوانیش پێش ئه‌و‌ه‌ی بڕوات بۆ مزگه‌وت 3 كاژمێر له خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ی، كه له‌ژێر چاپدابوون و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان، شه‌وانه‌ش پێش نووستن ماوه‌ی كاژمێرێك به خوێندنه‌وه‌وه خه‌ریك ده‌بوو، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه ته‌نها یه‌ك چاوی مابوو و به‌رده‌وام زه‌ڕه‌بینی به‌كارده‌هێنا بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ندێك جار پێیان ده‌گوت: “كه‌وتویته‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئیتر ئه‌وه‌نده خۆت ماندوومه‌كه” له وڵامدا ده‌یگوت: “ته‌ندروستیم به‌نده به‌خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه، ئه‌گه‌ر دوورم بخه‌نه‌وه لێی، نه‌ك هه‌ر ته‌ندرووستم خراپ ده‌بێت، به‌ڵكو له‌وانه‌شه بمرم، من وه‌ك ماسی چۆن، كه له ئاو ده‌رت هێنا ده‌مرێت، منیش گه‌ر دوورم بخه‌نه‌وه له په‌ر‌تووك و نووسین ئه‌وا ده‌بێ ماڵئاواییتان لێبكه‌م، بۆ نیوه چاوه‌كه‌شم، تو خوا چاوێك له‌م ڕێگایه‌دا كوێر نه‌بێت بۆچی باشه؟”

مامۆستای خاڵ له ڕۆژی 1989.07.15دا ماڵئاوایی له جیهانی زانست و زانیاری كرد و به‌ره و جیهانی كۆتایی كه‌وته‌ڕێ، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له دوای خۆی 40 په‌رتووكی له‌چاپدراوی به‌جێهێشتووه، كه زانسته‌كانی “لێكدانه‌وه، زمانه‌وانی، وێژه‌یی، بانگخوازی، مێژوویی،….هتد” له خۆی ده‌گرێت.

سه رنج و تێبینی (26)
  1. Freddy Luisi says:

    What’s up mates, is there any other nice blog related to JavaScript articles or reviews, while this one is pleasant in support of PHP programming.

  2. Milton Lonie says:

    If you wish for to grow your familiarity just keep visiting this site and be updated with the most recent news posted here.

  3. It’s awesome in support of me to have a web site, which is valuable in support of my experience. thanks admin

  4. One thing I want to comment on is that weightloss program fast is possible by the correct diet and exercise. A person’s size not just affects the look, but also the actual quality of life. Self-esteem, major depression, health risks, in addition to physical abilities are influenced in putting on weight. It is possible to do everything right and still gain. If this happens, a condition may be the offender. While an excessive amount of food instead of enough workout are usually at fault, common health conditions and popular prescriptions could greatly help to increase size. Thanks alot : ) for your post in this article.

  5. Hmm it seems like your blog ate my first comment (it was super long) so I guess I’ll just sum it up what I submitted and say, I’m thoroughly enjoying your blog. I as well am an aspiring blog writer but I’m still new to everything. Do you have any tips and hints for newbie blog writers? I’d genuinely appreciate it.

  6. This web site won’t display properly on my droid – you might wanna try and repair that

  7. I was suggested this website via my cousin. I am now not positive whether or not this publish is written by him as no one else recognize such certain approximately my problem. You are wonderful! Thank you!

  8. Sue Dressen says:

    If any one wishes to be a successful blogger, afterward he/she must study this paragraph, since it includes all strategies related to that.

  9. Hi there, I found your website via Google while looking for a related topic, your website came up, it looks good. I’ve bookmarked it in my google bookmarks.

  10. Thanks for revealing your ideas. A very important factor is that pupils have an alternative between federal government student loan and a private education loan where it can be easier to decide on student loan consolidation than in the federal student loan.

  11. Harris Chick says:

    obviously like your web site but you have to check the spelling on quite a few of your posts. A number of them are rife with spelling issues and I find it very troublesome to tell the truth nevertheless I’ll surely come back again.

  12. Thanks to my father who informed me concerning this blog, this webpage is really awesome.

  13. dirotralin says:

    Websites we think you should visit…

    [...]although websites we backlink to below are considerably not related to ours, we feel they are actually worth a go through, so have a look[...]……

  14. I have read a few good stuff here. Certainly worth bookmarking for revisiting. I wonder how much effort you put to create such a magnificent informative web site.

  15. At this time it appears like Expression Engine is the preferred blogging platform available right now. (from what I’ve read) Is that what you’re using on your blog?

  16. Great post. I’m a normal visitor of your website and appreciate you taking the time to maintain the nice site. I’ll be a frequent visitor for a really long time.

  17. I have learned some considerations through your website post. One other thing I would like to talk about is that there are plenty of games that you can buy which are designed particularly for preschool age kids. They consist of pattern recognition, colors, family pets, and designs. These usually focus on familiarization as opposed to memorization. This will keep a child occupied without having the experience like they are studying. Thanks

  18. hey there and thank you in your information – I have certainly picked up anything new from right here. I did then again expertise a few technical points the usage of this website, as I experienced to reload the site lots of times prior to I may just get it to load properly. I had been puzzling over if your hosting is OK? Now not that I am complaining, but slow loading cases occasions will sometimes have an effect on your placement in google and can injury your high-quality ranking if ads and ***********|advertising|advertising|advertising and *********** with Adwords. Anyway I am adding this RSS to my e-mail and could glance out for a lot extra of your respective exciting content. Ensure that you update this again soon..

  19. It’s my belief that mesothelioma is actually the most lethal cancer. It has unusual attributes. The more I look at it the more I am assured it does not behave like a real solid tissue cancer. If perhaps mesothelioma is usually a rogue virus-like infection, so there is the prospects for developing a vaccine as well as offering vaccination to asbestos exposed people who are open to high risk with developing foreseeable future asbestos connected malignancies. Thanks for expressing your ideas for this important ailment.

  20. Greetings! I know this is kinda off topic but I was wondering if you knew where I could get a captcha plugin for my comment form? I’m using the same blog platform as yours and I’m having trouble finding one? Thanks a lot!

  21. Someone necessarily lend a hand to make critically posts I would state. That is the very first time I frequented your web page and to this point? I surprised with the research you made to make this actual put up extraordinary. Excellent task!

  22. I just want to say I’m new to blogging and site-building and definitely enjoyed you’re page. Probably I’m want to bookmark your blog post . You really come with wonderful well written articles. Bless you for sharing your webpage.

  23. Hi my family member! I wish to say that this post is amazing, nice written and come with almost all important infos. I would like to look more posts like this .

  24. Hello, its nice paragraph on the topic of media print, we all be familiar with media is a enormous source of information.

  25. I am really pleased to glance at this weblog posts which carries plenty of useful facts, thanks for providing such statistics.

  26. I must express some thanks to the writer just for rescuing me from this issue. As a result of browsing through the the web and meeting basics which were not beneficial, I believed my entire life was over. Existing minus the solutions to the difficulties you’ve resolved by way of this review is a critical case, as well as the ones which might have badly damaged my entire career if I had not come across the website. Your main training and kindness in playing with all the pieces was important. I’m not sure what I would’ve done if I hadn’t discovered such a subject like this. I am able to at this point look forward to my future. Thank you very much for this skilled and results-oriented help. I won’t hesitate to suggest your web blog to any person who ought to have care on this topic.