له به‌ره‌به‌یانی 10ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1326ی هه‌تاوی (1947.3.30 زایینی) دا پێشه‌وا قازی, حه‌مه‌حوسێن خان سه‌یفی قازی (ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی( برای پێشه‌وا) به دوای حوكم دران له‌دوو دادگای ناعادلانه‌و فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد, واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه 2ی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاوی(1946.1.22زایینی) دا كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو, له سێداره دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆرستانی مه‌لا جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1358هه‌تاوی (1979.3.30 زایینی) ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی كوردستانی راگه‌یاند. ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م, له‌به‌ر زه‌خت‌و زۆری به‌كرێگیراوانی شای دیكتاتۆر مه‌جالی به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سم به‌و بۆنه‌یه‌وه نه‌بوو, به‌ڵام به دوای رووخانی حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌دا به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه حیزب ئه‌م رۆژه‌ی به‌و ناوه ناودێر كرد, هه‌موو ساڵێ له وه‌ها رۆژێك دا رێز له شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌یان پێشه‌وا قازی ده‌گیرێ.
راسته پێشه‌وا قازی سه‌ركۆماری كوردستان‌و به‌دیمه‌نترین كه‌سایه‌تیی موكریان بوو و له هه‌موو ناوچه‌كان نێو به‌ده‌ره‌وه‌و ناسراو بوو, به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ دوای شه‌هید كرانیشی بۆ گه‌لی كورد به تێكڕا به‌و شێوه‌یه كه ده‌بێ بناسرێ نه‌ناسرابوو, یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا لێی ده‌گیرێ لێی نه‌ده‌گیرا. پێویسته زۆر له‌وه زیاترلێ كۆلینه‌وه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا بكرێ تا به‌و جۆره‌ی شیاوی ئه‌وه, بناسرێ.
قازی محه‌ممه‌د كوڕی قازی عه‌لی, كوڕی میرزا قاسم قازی‌یه. رابردووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له شاری سابڵا‌غ بۆ چوار سه‌ده پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وان نه ته‌نیا له‌لای خه‌ڵك به‌ڵكوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران‌و به‌رپرسانی حكوومه‌تییش, جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیر بوون.
قازی عه‌لیی باوكی پێشه‌وا, له 1930 له مه‌هاباد رێكخراوێكی كوردیی به ناوی “بزووتنه‌وه‌ی محمد” پێك هێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د خیابانی له ته‌ورێز پێوه‌ندی‌یان هه‌بوو, تا ساڵی 1934یش كه فه‌وتی كردوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وام بووه.
قازی عه‌لی, دوو كوڕی هه‌بووه, یه‌كیان ئه‌بولقاسم قازی ناسراو به سه‌دری قازی بووه كه یه‌ك دوو ده‌وره له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كراوه‌ته نوێنه‌ری مه‌جلیس‌و ئیعتیبار‌و نفووزێكی تایبه‌تی هه‌بووه. دوای ته‌واوبوونی ده‌وره‌كه‌شی له‌سه‌ر راسپارده‌ی پێشه‌وا, بۆ راپه‌راندنی كاره سیاسی‌یه‌كان‌و یاریده‌دانی خه‌ڵك هه‌ر له تاران مابۆوه.
قازی محه‌ممه‌دیش كه ساڵی 1900ی زایینی له‌و بنه‌ماڵه به فه‌رهه‌نگه‌دا له‌دایك بووه, هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوی‌یه‌وه هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریی تێدا به هێز بووه‌و زۆری عه‌لاقه به خوێندنی علوومی كۆن‌و تازه هه‌بووه‌و زۆر زوو له‌م باره‌یه‌وه پێ‌گه‌یشتوه‌و زۆری هه‌وڵ داوه زمانی بێگانانیش فێر بێ. جگه له عه‌ره‌بی‌و فارسی‌و كوردی ده‌گه‌ڵ زمانی فه‌رانسه‌یی‌و ئینگلیسی‌و تا راده‌یه‌كیش رووسی ئاشنایه‌تیی هه‌بووه.
قازی محه‌ممه‌د زۆری حه‌ز به تێكه‌ڵاوی ده‌گه‌ڵ ئه‌هلی فه‌زل‌و زانایانی زه‌مان‌و پیاو چاكان‌و كوردانی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان هه‌بووه.
به دوای فه‌وتی باوكی‌دا بووه به قازیی شار. له به‌ر ئۆگریی زۆر به كاری فه‌رهه‌نگی‌و به‌ره‌و ژوور بردنی زانیاریی خه‌ڵك, له ساڵه‌كانی به‌ر له 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ به‌رپرسایه‌تیی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی به ئه‌ستۆوه گرتوه‌و خزمه‌تی به‌رچاوی فه‌رهه‌نگیی كردوه‌و له كاتی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌ودا, یه‌كه‌م مه‌دره‌سه‌ی كچان له مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌ش دا ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خوێندكاران, رۆشنبیران‌و مامۆستاكان زۆر نزیك بووه.
قازی محه‌ممه‌د حورمه‌تی تایبه‌تیی بۆ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژـ ك هه‌بووه. له چه‌ند ساڵ ده‌وره‌ی بێ حكوومه‌تییش دا واته 1941 تا 1945 كه كۆماری كوردستان پێك هاتوه, له به‌ڕێوه‌چوونی كار‌وباره‌كان دا‌و به تایبه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه عه‌شیره‌یی‌یه‌كان‌د 575; نه‌خشی به‌رچاوی هه‌بووه. زۆر له دامه‌زرێنه‌رانی ژـ ك راوێژیان له‌گه‌ڵ كردوه‌و زۆریان خۆش ویستوه‌و گه‌لێكیان هه‌وڵ ده‌گه‌ڵ داوه تا ببێته ئه‌ندامی ژ ـ ك. زۆر له گرێوگۆڵی كاری رۆژانه‌ی خه‌ڵك له دیوانی ئه‌ودا كه “مه‌حكه‌مه‌یان” پێ‌گوتوه, كراونه‌وه.
قازی له روانگه‌ی نوێنه‌رانی بیگانه‌شه‌وه كه ئه‌وكات ئێرانیان له‌نێو خۆیان دا دابه‌ش كردبوو حورمه‌تی تایبه‌تیی هه‌بووه. هه‌ر كه‌س چۆته مه‌هاباد تێكۆشاوه به‌ر له هه‌موو كه‌س چاوی به ناوبراو بكه‌وێ. بانگ كرانی بۆ سۆڤیه‌ت هه‌ر له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا بووه, كه ده‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی گه‌وره چۆته باكۆ.
قازی محه‌ممه‌د كه بوو به ئه‌ندامی “كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك”و ناوی نهێنیی “بینایی” بۆ دانرا, ئومێدێكی زیاتری به به‌رپرسان‌و خه‌ڵك دا. له ئاكامی ده‌ركی به وه‌خت‌و شه‌هامه‌تی سیاسیی ئه‌و و به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌دا بوو كه “ژـ ك” بوو به “حیزبی دێمۆكراتی كوردستان”و وه‌ك حیزبێكی دێمۆكرات‌و پێشكه‌وتوو ده‌ستی كرد به تێكۆشان. قازی له‌به‌ر حورمه‌تی تایبه‌تی كه بۆ “ژـ ك”ی هه‌بوو, رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتیشی هه‌ر به 25ی گه‌لاوێژ رۆژی دامه‌زرانی ژـ ك دانا‌و هه‌ر بۆیه‌ش سه‌رنجی زۆربه‌ی نیزیك به ته‌واوی به‌رپرسانی بۆ تێكۆشان له نێو حیزبی دێمۆكراتی كوردستان راكێشا. حیزب زۆر به توندی په‌لوپۆی هاویشت‌و تێكۆشانی له هه‌موو ناوچه‌ی ئازادی كوردستان دا په‌ره‌ی سه‌ند. قه‌یرانی به زۆر لكاندنی كوردستانی به ئازه‌ربایجانه‌وه‌ی ره‌واندوه‌و ناچاری كردن كردن حیسابی جیاواز بۆ كوردستان بكه‌ن. به دوای به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌دا, له 2ی رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی(1946.3.30) دا به به‌شداریی نوێنه‌ری پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و مه‌لا مسته‌فای بارزانی‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت‌و نوێنه‌رانی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كوردستان پێكهاتنی یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی راگه‌یاند.
ئه‌گه‌ر تا ئه‌وده‌م جارجار له رۆژنامه‌ی “كوردستان”دا به ناوی پێشه‌وا باسی لێ ده‌كرا, له دوای دامه‌زرانی كۆماره‌وه به شێوه‌ی ره‌سمی عینوانی پێشه‌وایی پێ به‌خشرا‌و ئه‌و ناوه تا ئێستاش له‌نێو كۆڕ‌وكۆمه‌ڵی خه‌ڵك دا هه‌ر باوه.
پێشه‌وا مرۆڤێكی گه‌لێك به فه‌رهه‌نگ, دڵساف, خۆش به‌یان, ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر دۆست, به راوێژ‌و له عه‌ینی كات دا سیاسی‌و دێمۆكراتێكی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و گه‌ل خۆشه‌ویست بوو, له‌گه‌ڵ هه‌موو چین‌و توێژێك جۆشی ده‌خوارد‌و له كاتی پێویست دا له هه‌ست‌و هێزیان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت.
قازی محه‌ممه‌د برایه‌تی‌و یه‌كگرتوویی كوردی پێ گه‌وره‌ترین هۆی سه‌ركه‌وتن بوو. هه‌ربۆیه له زۆربه‌ی وتاره‌كانی كه له رۆژنامه‌ی “كوردستان”ی ئه‌وكات دا چاپ كراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یه‌كیه‌تی‌و برایه‌تی دواوه‌و به مه‌رجی سه‌ركه‌وتن‌و كۆڵه‌كه‌ی راگرتنی كۆمار‌و هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنانی‌دا زانیوه.
هه‌رچه‌ند ده‌یزانی دوژمنه‌كانی كورد راست ناكه‌ن به‌ڵام له وتووێژدا زۆر به راشكاوی رای‌ده‌گه‌یاند كورد حه‌ز ده‌كا له رێگای ئاشتی‌یه‌وه به مافی خۆی بگا, به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌وه‌ی بۆی بكرێ ده‌ی‌كا.
ئه‌وه‌ی پێویست بوو زۆر به راشكاوی به شا‌و قه‌وامی راگه‌یاندوه, قامكی له‌سه‌ر زه‌عفه‌كانیان به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد داناوه. به ئاشكرا پێی گوتون, ئێوه له قسه‌كانی خۆتان دا دوو دڵن‌و ناتانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كاتێك پێشه‌وا له‌لایه‌ن “قوام السلگنه” بۆ تاران ده‌عوه‌ت ده‌كرێ‌و له رێكه‌وتی 28ی ژوئه‌نی 1946 ده‌چێته تاران, له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران, نوێنه‌رانی پارلمان‌و نوێنه‌ری كورده‌كانی تاران‌و نوێنه‌ری حیزبه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی كرێكاران له فرۆكه‌خانه پێشوازیی لێ ده‌كرێ.
رۆژنامه‌ی “ایران ما” هه‌ر ئه‌وكات ده‌نووسێ: “ئێستا كه قازی محه‌ممه‌د له تارانه‌و ئازادیخوازان چاویان پێی كه‌وتوه, ده‌رده‌كه‌وێ كه بیر‌وڕای ئه‌و به‌رقه‌راریی ئازادی‌و دێمۆكراسی له ته‌واوی ئێران دایه‌و, مافی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئینسانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له گۆڕێ دایه. هه‌ر كارێكی به سوودی دێمۆكراسی بێ له‌لایه‌ن پێشه‌وای كوردستانه‌وه به دڵه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێ. هیوادارین جه‌نابی قه‌وام له‌و سه‌فه‌ره مێژوویی‌یه كه‌ڵك وه‌رگرێ.”
ئه‌و له كاتی ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێ: “من خۆم فیدای خه‌ڵكی ده‌كه‌م‌و هیچ كات وه‌ك پیشه‌وه‌ری‌و سه‌رانی ئازه‌ربایجان ناكه‌م تا وڵاته‌كه‌م له خوێن دا شه‌ڵاڵ بێ‌و هه‌زاران كه‌س به كوشت بچن.”
پێشه‌وا‌و هاوڕێیانی ئه‌وه‌نده‌ی له ماوه‌ی یازده مانگی كۆماردا هه‌وڵیان دا, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی بۆ موحاكه‌مه كردنیان دانرا بوو, له خۆبردوویی‌و ئازایه‌تی‌یان له خۆیان نیشان داوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ناره‌حه‌تیی ده‌روونی‌و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ی كه له به‌ندیخانه‌ی پادگانی مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو, نه ته‌نیا بڕوایان به كوردایه‌تی‌و رزگاری لاواز نه‌بوو به‌ڵكوو زۆر جیددیتر‌و به وره‌تر ببوون.
ئه‌وان له مولاقاتێكی نهێنی‌دا كه له‌گه‌ڵ یه‌ك دوو مرۆڤی جێی باوه‌ڕ بوویانه, فه‌رموویانه: “ئێمه‌یان فریودا, با نه‌ته‌وه‌ی كورد فریو نه‌خوا‌و خه‌باتی خۆی بۆ رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی درێژه بدا‌و چه‌ك دانه‌نێ”. هه‌روه‌ها گوتبوویان كه زۆریان زه‌خت خستووینه سه‌ر تا نامه‌یه‌ك بۆ مه‌لا مسته‌فا بنووسین ده‌ست هه‌ڵ‌بگرێ. به‌ڵام ئێمه نه‌ته‌نیا شتی وا نانووسین به‌ڵكوو پێمان وایه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌كرێ ده‌بێ ده‌گه‌ڵ ئه‌و ناپیاوانه بیكا.
ئازایه‌تی‌یان له دادگاكان دا به راده‌یه‌ك بووه كه ئه‌فسه‌ره‌كان سه‌ریان سوڕماوه. له راستی‌دا ئه‌و دادگایه ئه‌مریكا‌و ئینگلیسیشی له پشت بوو. هه‌رچه‌ند جگه له كاربه‌ده‌ستانی خۆیان كه‌سی غه‌ریبه‌ی لێ نه‌بووه, به‌ڵام هه‌ر له رێگای ئه‌وانه‌وه زۆر شت بڵاو بۆته‌وه كه پێویسته بیزانین.
پێشه‌وا هه‌ر جارێك له‌و دوو جاره كه به ناو دادگایی كراوه زیاتر له چوار سه‌عات قسه‌ی كردوه‌و به قه‌ولی سه‌روان شه‌ریفی كه وه‌كیلی بووه “ئه‌وه قازی محه‌ممه‌د بووه كه حكوومه‌تی موحاكه‌مه كردوه‌و له هه‌موو بوارێكه‌وه هێناویه‌ته ژێر پرسیار”.
رۆژنامه‌ی “ئازادی” كه له‌و سه‌رده‌م دا له به‌غدا به زمانی كوردی ده‌رده‌چوو, له‌مه‌ر پشتگیریی ئه‌مریكا‌و ئینگلیس له‌و موحاكه‌مه‌یه نوسیبووی: “ئیستیعماری ئینگلیس‌و ئه‌مریكا له وجوودی قازی محه‌ممه‌د وهاوڕێكانی‌دا دوژمنی هه‌ره سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌دی. ئومێدیان هه‌بوو بتوانن به چۆكیان دابێنن‌و له به‌ندیخانه‌ش نوێنه‌ره‌كانیان چوون ده‌گه‌ڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان رابكێشن, به‌ڵام هیچ كات سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. دواتریش رۆژنامه‌ی “ئازه‌ربایجان” له باكۆ نوسیبووی قازی محه‌ممه‌د به نوێنه‌ری ئه‌مریكا (جورج ئالێن)ی گوتبوو, گه‌لی كورد چاوه‌ڕوانیی هیچ چاكه‌یه‌كی له وڵاتانی ئیستیعماری نیه.
“نه‌جه‌فقولیی په‌سیان” وته‌كانی پێشه‌وا له دادگادا له چه‌ند رسته‌دا خولاسه ده‌كاته‌وه‌و ده‌نووسێ: “له كاتی موحاكه‌مه‌دا قازی محه‌ممه‌د په‌لاماری ده‌برده سه‌ر سیاسه‌ت‌و ئاكاری ده‌وڵه‌تی تاران‌و ده‌یگوت: “من له قوژبنی گرتووخانه ده‌نگی خۆم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه له دژی ده‌وڵه‌تی تاران‌و سه‌رۆكه‌كانی‌و ده‌ڵێم تاوانبار ئێوه‌ن نه‌ك ئێمه. ئێوه وڵاتتان لێ داگیركردووین”
رۆژنامه‌نووسێكی دیكه به نێوی “سلیمان.خ” له نووسراوه‌كانی‌دا ده‌ڵێ, قازی گوتی: “ته‌واوی ئه‌م به‌سه‌رهات‌و رووداوانه ئاكامی سیاسه‌تی داگیركه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ته. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ته‌واوی كوردان به‌خائین ده‌زانێ با ده‌ست له‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌ڵ‌بگرێ, ئه‌گه‌ر به نیشتمانپه‌روه‌ریشیا ن ده‌زانێ با لێ بگه‌ڕێ خۆیان كاروباری خۆیان بگرنه ده‌ست.”
له به‌ڵگه‌و رۆژنامه‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی پێشوودا زۆر شت له‌م بابه‌تانه نووسراون‌و له زمان ئه‌فسه‌ره ئێرانی‌یه‌كانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه قازی گوتویه: “ئه‌و رووداوانه له ئاكامی ئه‌وه‌ی دابووه كه ئێوه خۆتان قانوونی بنه‌ڕه‌تیتان له ژێر پێ ناوه. ئێستاش من ته‌نیا خۆم په‌ره‌پێده‌ری دێمۆكراسی له كوردستانم‌و هیچ هێزێكی بیگانه منی هان نه‌داوه. بێ‌به‌شیی كورد منی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كارانه هان داوه.”
كاتێك سه‌رۆكی دادگا یا دادستان به خه‌یانه‌ت تاوانباری ده‌كا له وه‌ڵام دا ده‌ڵێ: “ئێره ماڵی منه, خاكی كوردستان خاكی باب‌و باپیر‌و ئه‌جدادی منه چۆن ده‌توانم ده‌ستی لێ هه‌ڵ‌گرم.”
ئه‌گه‌ر موحاكه‌مه‌ی یه‌كه‌م له 19ی مانگی ژانویه ده‌ستی پێ‌كرد‌و چه‌ند رۆژی خایاند‌و حوكمی ئیعدامی قازی‌یه‌كانی دا, موحاكه‌مه‌ی دووهه‌م له 28ی مارسی 1947 واته 7ی خاكه‌لێوه ده‌ستی پێ‌كرد‌و رۆژی 30ی مارس كۆتایی پێ‌هات.
گۆڤاری “خه‌باتی قوتابیان” ژماره 37 له‌م دوایانه‌دا له زمان سه‌روان كیومه‌رس سالحی هه‌واڵنێری گۆڤاری ئه‌رته‌ش كه له دادگاكه‌دا بووه‌و دوایه له‌سه‌ر نووسینی راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌گیرێ‌و ساڵێك ده‌به‌ندیخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه, هێندێك رسته له وته‌كانی پێشه‌وای بڵاو كرده‌وه.
پێشه‌وا فه‌رموویه: “من له زووه‌وه خۆم بۆ ئه‌وه ئاماده كردوه, به باوه‌شی ئاواڵه‌وه پێشوازی له‌و مردنه سه‌ربه‌رزانه‌یه ده‌كه‌م كه له رێگای ئازادیی میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه به‌ڵێنێكه كه به نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه له‌گه‌ڵیان بژیم‌و بۆ ئه‌وانیش بمرم, تازه چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی خۆم بشكێنم.”
سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ: “من له زۆربه‌ی دادگاكانی مه‌یدانی‌و سه‌ربازی وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به راده‌ی قازی محه‌ممه‌د به جه‌رگ‌و بوێر نه‌دیوه. ئه‌و له كاتی دادگایی‌كردن دا نه‌یده‌زانی ترس چیه. زۆر به بێ‌باكی قسه‌ی ده‌كرد‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه.”
هه‌ر ئه‌و به جه‌رگی‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو كه له پای سێداره ئیزنی نه‌دا چاوی ببه‌ستن‌و فه‌رمووی: “حه‌ز ده‌كه‌م له ئاخرین چركه‌ی ژیانیشم دا به سه‌ربه‌رزی‌و چاوی كراوه‌وه له نیشتمانی خۆشه‌ویستم بروانم.” هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:
“ئێوه قازی محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن به‌ڵام بزانن له هه‌ر تنوكه خوێنێكی من قازی محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه. داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌م خه‌باتی خۆی له‌پێناو رزگاریی كوردستان دا په‌ك نه‌خا, باوه‌ڕ به ده‌وڵه‌تی خۆفرۆشی تاران مه‌كه‌ن. بژی كورد‌و كوردستان”.
I was curious if you ever thought of changing the layout of your website? Its very well written; I love what youve got to say. But maybe you could a little more in the way of content so people could connect with it better. Youve got an awful lot of text for only having one or two images. Maybe you could space it out better?
Whats up! I just want to give a huge thumbs up for the nice info you have got here on this post. I shall be returning again to your website for more soon
Hey there! Someone in my Facebook group shared this site with us so I came to take a look. I’m definitely enjoying the information. I’m book-marking and will be tweeting this to my followers! Wonderful blog and excellent design and style.
Wonderful beat ! I would like to apprentice while you amend your site, how can i subscribe for a blog site? The account aided me a acceptable deal. I had been tiny bit acquainted of this your broadcast offered bright clear concept
Great paintings! That is the kind of info that should be shared around the net. Disgrace on Google for not positioning this post higher! Come on over and seek advice from my site . Thank you =)
I’m really enjoying the design and layout of your website. It’s a very easy on the eyes which makes it much more enjoyable for me to come here and visit more often. Did you hire out a designer to create your theme? Great work!
Hi, how’s it going? Just shared this post with a colleague, we had a good laugh.
My brother suggested I may like this blog. He was once totally right. This put up actually made my day. You cann’t imagine just how so much time I had spent for this information! Thank you!
Yesterday, while I was at work, my cousin stole my iphone and tested to see if it can survive a 40 foot drop, just so she can be a youtube sensation. My apple ipad is now destroyed and she has 83 views. I know this is completely off topic but I had to share it with someone!
Very efficiently written post. It will be helpful to anyone who utilizes it, as well as myself. Keep doing what you are doing – looking forward to more posts.
Thanks for the article, can you make it so I receive an email sent to me whenever there is a fresh post?
Can you please forward me the code for this script or please enlighten me in detail concerning this script?
Audio began playing anytime I opened up this site, so irritating!
Hi there, its fastidious piece of writing on the topic of media print, we all understand media is a enormous source of facts.
This website online can be a walk-by way of for the entire information you wished about this and didn’t know who to ask. Glimpse right here, and also you’ll positively uncover it.
Why YouTube video tutorials are shared everywhere? I think one reason is that these are effortless to obtain embed script and paste that code somewhere you wish for.
Do you guys have a myspace fan web page? I searched for one on twitter but couldn’t find it, I would love to become a fan!
I constantly emailed this blog post page to all my contacts, for the reason that if like to read it after that my contacts will too.
Valuable information. Lucky me I found your web site by accident, and I’m shocked why this accident did not happened earlier! I bookmarked it.
Very nice article, exactly what I wanted to find.
It’s remarkable in support of me to have a site, which is good in favor of my knowledge. thanks admin
very nice put up, i definitely love this web site, carry on it
I simply want to tell you that I am newbie to blogging and really loved this website. Probably I’m want to bookmark your website . You surely have exceptional writings. Kudos for sharing with us your web page.
One thing is the fact that one of the most typical incentives for utilizing your card is a cash-back and also rebate supply. Generally, you’ll have access to 1-5% back with various buying. Depending on the credit card, you may get 1% back on most buying, and 5% again on purchases made in convenience stores, gas stations, grocery stores in addition to ‘member merchants’.