ڕۆله وه‌سیه‌ت بێ که‌مردم سه‌یری ئه‌م ئه‌شعاره‌که
هه‌فته‌یێ جارێ ته‌ماشای شۆڕی ئه‌م گوفتاره‌که
باوکی خۆت ڕه‌فتاری چۆن بوو تۆش هه‌ر ئه‌و ڕافتاره‌که
ڕووله قازانجی عمومی و پشت له خاوه‌ن پاره‌که
هه‌ر که‌سێ که هه‌ڵه‌سێ به ئه‌نجامدانی کارێ سه‌ره‌تا ئه‌بێ ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی له کاره‌که‌ی بزانێ،به‌ڵام هه‌ندێ جار ئه‌گه‌ر له سه‌رکه‌وتنیش دڵنیانه‌بیت هه‌ندێ هۆکار هه‌یه کارئه‌کاته سه‌رت تا هه‌ڵسی به ئه‌نجامدانی کاره‌که.
چونکه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می کاره‌که‌ت به چاوی خۆشت نه‌بینی له‌وانه‌یه که‌سانی تر سوود له‌به‌رهه‌مه‌که‌ی وه‌ربگرن.
ئێمه سه‌ره‌تا که هه‌ڵساین به کردنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌وه دڵنیابووین که کۆسپ وته‌گه‌ره‌ی زۆر دێته ڕێگامان ته‌نانه‌ت بیرمان له‌وه ش کردبووه‌وه که ڕه‌نگه ڕۆژێ بێ گیانی خۆشمان له‌م ڕێگایه به‌خت بکه‌ین به‌ڵام چونکه ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی و یه‌کسانی و دیموکراتی زۆر به‌هێزه،هیچ هه‌ڕه‌شه‌و ترس و تۆقاندنێک نه‌یتوانی ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌ممان. ئه‌وه‌تا به‌کرێگیراوان و نۆکه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی ڕۆژانه به ئیمه‌ل و کورته نامه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌مانمان لێ ئه‌که‌ن تا وامان لێبکه‌ن وازبێنین له ئاشکرا کردنی گه‌نده‌ڵی و زوڵم و سته‌مه‌کانیان.
تاکه هۆکار که وامان لێ ئه‌کات به‌زه‌ییمان بێته‌وه به ئه‌قلی ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه چونکه به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه که تا ئێستا که‌سانی ئه‌وه‌نده بیرکورت و خۆبه‌که‌مزان له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ماون.خۆمان به‌لێپرسراو ئه‌زانین به‌رامبه‌ر ویژدانمان و گه‌ل ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریان نه‌که‌ین بۆ بیرکردنه‌وه له خۆڕزگارکردن له کۆیلایه‌تی. لێره‌وه داواتان لێ ئه‌که‌ین که واز بێنن له زمانی هه‌ڕه‌شه‌وزه‌برو زه‌نگ چونکه ئێمه به‌ته‌نیا نین که دژی گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و زۆڵم و سته‌م خه‌بات ئه‌که‌ین به‌ڵکو به سه‌دان هه‌زارو به ملیۆنین چه‌ندی بمان بگرن توڕه‌یی خه‌ڵک زیاتر ئه‌کات تا بمانکوژن ژماره‌مان زیاتر ئه‌کات تا زیاتر ئه‌شکه‌نجه‌مان بده‌ن ووره‌مان به‌رزتر ئه‌بێ تا به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن ئێوه له شکست و ئێمه‌ش له سه‌رکه‌وتن زیاتر نزیک ئه‌بینه‌وه.
Comments are closed.