بۆ شارەزا و پسپۆڕەکانى دۆسیەى تورکیا

Published on November 29, 2009 by Diary Muhamad   ·   1 Comment

ڕێزم بۆ کەسایەتى هەمووتان ئەوانەى بەم ناوەوە قسە بۆ میدیاکانى ڕاگەیاندن دەکەن بەڵام پێویستە بزانین هیچ یەکێک لەم بەڕێزانەى ئەم ناوەى لەخۆى ناوە ئەم بارودۆخەى ئێستا بەڕاستگۆیى شی دەکاتەوە،ئایا هیچ یەکێک لەم بەڕێزانەى ناویان لەخۆیان ناوە شارەزا و پسپۆڕ لەدۆسیەى تورکیا هیچ ڕۆژێک لەڕۆژان دەگەڕێنەوە بۆ ئاگربەستەکانى پەکەکە بۆ ڕەوانەکردنى گروپەکانى ئاشتى بۆ تورکیا لەساڵانى ڕابردوو و وەکو لەم ماوەیەشدا دووبارە بۆوە،ئەى ئازادکردنى سەربازە تورکیەکان،یان وێنە سەرنج ڕاکێشەکەى وێنەگرى ڕۆژنامەى واشینگتۆنى ئەمریکى کەتیایدا گەریلایەک نیشان دەدات شیر دەداتە بێچوە ئاژەڵێکى کێوى کەدایکى بەهۆى لەشکرکێشى تورکیاوە لەناوچوو بوو،،،

بۆچى ئەم باس و خواسانە نابن بەووتەى سەر زمانى شارەزا و پسپۆڕەکانى دۆسیەى تورکیا،
بێگومان نەمدیت و نەمبیست هیچ یەکێک لەم بەڕێزانەى کەخۆیان پێ شارەزا و پسپۆڕە لەدۆسیەى تورکیا واقیح چۆنە ئەوها بارودۆخى تورکیا شرۆڤە بکەن زۆر دەبیستم کە دەڵێن پارتى داد و گەشەپێدان هەنگاوێکى ترى نا بەئاراستەى چارەسەرى کێشەى کورد،پرۆسەى کرانەوەى دەست پێکرد کام کرانەوە؟
لێرەوە تەنیا پرسیارێک لەشارەزا و پسپۆڕەکان دەکەم؟

*ئەویش ئەوەیە ئەرآ هەڤاڵینە بۆچى هیچ ڕۆژێک هێرشى سوپا و پۆلیسى ئەو ووڵاتە بۆ سەر پارتى ڕێگا پێدراوى کورد نابێتە بابەت و قسەى لەسەر ناکەن و شیکردنەوەى بۆ ناکەن؟یان دادگایکردنى لیلى زانا بەتۆمەتى پڕوپاگەندەکردنى بۆ پەکەکە و قسەکردنى بەزمانى کوردى؟ئەى پچڕاندنى پەخشى ئەو کەناڵە تورکیەى کەڕاستەوخۆ دانیشتنى پەرلەمان دەگوازێتەوە،لەکاتێکدا کەبەڕێز ئەحمد تورک بەزمانى شیرینى کوردى چەند قسەیەکى کرد؟بەڵام ئەم قسانەى ئەحمد تورک لاى زۆربەتان پێچەوانە بۆوە و دیوى یەکەمتان باسکرد کەئەحمد تورک بەزمانى کوردى قسەى کردووە ئەى دیوى دووەمى باسەکە کەپچڕاندنى پەخشى کەناڵەکە بوو،
لەحەسیب کاپڵانم پرسى ئەگەرى ئەوە هەیە بەهۆى ئەم قسەکردنەوە ئەحمد تورک ڕاپێچى زیندان بکرێت ناوبراویش ووتى لەئێستادا نا بەڵام پێدەچێت ئەگەر حەسانەى پەرلەمانى نەما ڕووبەڕووى دادگا بکرێتەوە تائێستا بارودۆخەکە ئاساییە بەڵام کاتێک سەرۆک وەزیرى ئەو ووڵاتە بۆ چەواشەکردنى ڕاى گشتى بەزمانى کوردى دەڵێت ڕۆژباش ئاساییە ئەى بۆچى زمانى کوردى بۆ بەرپرسانى کوردمان قەدەغە بێت و تورکەکانیش بۆ هەڵخەڵاتاندنى خەڵکى سادە و ساویلکە قسەى پێبکەن،بۆ ئەم بابەتە چ شرۆڤەیەکتان هەیە،
بۆ هیچ جارێک شکاندنى دەستى منداڵانى کورد و پانککردنەوەى پیرەژن و پیرەمێردنى هەشتا ساڵانى لاى ئێوە نەبوو بەبابەت و قسەتان لەسەر نەکرد و ووتارتان لەسەر نەنوسى؟

ئەى مەسەلەى بەتیرۆر ناسینى پەکەکە و خراپبوونى ڕەوشى تەندروستى عبداللە ئۆجەلانى سەرۆکى پەکەکە بۆ لاى ئێوە نەبوو بەبابەت و قسەتان لەسەر نەکرد؟
ئەمەى ئێوەى بەڕێز دەکەین من تێناگەم چ پسپۆڕى و شارەزایەتیەکە،
ئەگەر تەنیا پیاهەڵدان بێت بەشان و باڵى پارتەکەى ئەردۆگان ئەوە شتێکە خۆ ئەگەر شرۆڤەکردنى بارودۆخى تورکیاش بێت ئەوە شتێکى ترە پێویستە ئێوەى بەڕێز کەئەم ناوەتان لەخۆتان ناوە وردتر لێکدانەوە بۆ مەسەلەکان بکەن،ووتەبێژى پەکەکە دەڵێت ئاکەپە و جەهەپە و مەهەپە دوو ڕووى یەک سیاسەتن لێم پرسى مەبەستت چیە؟لەم قسەیە ناوبراو ووتى هەردوو پارتى نەتەوەپەرست داوا دەکەن بەسیاسەتى کۆن و کلاسیک مامەڵە لەگەڵ کێشەى کورد بکرێت بەڵام ئاکەپە داوا دەکات بەسیاسەتى نوآ مامەڵە ڵەگەڵ کێشەى کورد بکرێ،

خاڵێکى ترى کەبەلاى ئێوە زۆر بایەخى هەیە بەڵام بۆ گەلى کورد زۆر بەتاڵ و بێ ناوەڕۆکە ئەویش بوونى کوردە لەناو پارتەکەى ئەردۆگان و پارتەکەى دەنیزبایکاڵ؟بەووتەى ئێوەى بەڕێز بێت کورد لەپەرلەمانى تورکیا زیاتر لە100 پەرلەمانتارى هەیە بەڵام نا بەڕێزەکانم نوێنەرانى کورد دیارن کێن و چى دەکەن و کێن ئەوانەى بەناوى کوردەوە قسە دەکەن خۆ ئەگەر لێکدانەوەکەى ئێوە ڕاست بوایە و کورد زیاتر لە100 پەرلەمانتارى هەبوایە لەپەرلەمانى تورکیا ئەو هەر پڕۆژە یاسایەکى خستبایە دەنگدانەوە بآ شک و گومان دەیبردەوە بەڵام زۆرجار دەبینین کاتێک نوێنەرى(DTP)لەبەردەم پەرلەمان قسە دەکات ئەندامانى هیچ یەکێک لەگروپەکانى ناو پەرلەمان گوآ لەقسەکانى ناگرن تەنیا بۆ ئەوەنەبێت کەقسەیەک بکات بەووتەى خۆیان دژى بەرژەوەندى ئاسایشى نەتەوەیى تورکیا بێت،
بۆیە بەڕێزان مەبەستم لەمن نوسینە ئەوە نیە کەتەشهیرتان پێبکەم و لەبایەخى کارکردنتان کەمبکەمەوە بەڵام ئەوە ڕووى ڕاستەقینەى بارودۆخەکەیە نەک هەموو چاکەیەک بۆ تورک بێت و هەموو خراپەیەکیش بۆ برا کوردەکانمان بێت،

دیارى محمد
diaryzana@ymail.com

سه رنج و تێبینی (1)
  1. I just want to say I am new to blogging and certainly enjoyed your blog site. Likely I’m planning to bookmark your site . You certainly come with beneficial well written articles. Many thanks for sharing with us your webpage.