دوای دروست بوونی ده‌وله‌تی عێراق و رێکه‌وتنامه‌که‌ی سایکس بیکۆ کورد که‌وته ژێر زوڵم و سته‌می ولاتانی دراوسێ،له باشوری کوردستان به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌وسای عێراق ده‌ستی پێ‌کرد. دروست بوونی پارتی له‌وکاته‌دا به یه‌کێ له‌و هه‌نگاوانه دائه‌نرێ،سه‌ره‌تا مه‌لا مسته‌فا دژایه‌تی پارتی ئه‌کرد و به پارتۆک ناوی ئه‌برد،ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی له‌ترسی ناکۆکی له‌ناو سه‌رکردایه‌تی کورد ناچاربوون مه‌لا مسته‌فا بکه‌ن به سه‌رۆکی پارتی.
هه‌موو که‌سه نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌لا مسته‌فا و ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی سه‌ردانی مه‌لا مسته‌فایان کردووه وا باسی که‌سایه‌تی ئه‌و ئه‌که‌ن که که‌سێکی جنێوفرۆش و خۆبه‌زلزان بووه،بێگومان ئه‌و ته‌نیا به‌رامبه‌ر به کورد وابووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌حاڵ هه‌ستی کردبێ که‌سێ جاسوسی ئه‌مریکا و به‌ریتانیای به‌سه‌ره‌وه ئه‌کات ئه‌وا زۆر رێزی گرتووه‌و خۆی زۆر به‌که‌سێکی ساده پیشانداووه.
مه‌لا مسته‌فا ئاماده بوو چاره‌نوسی کورد بفرۆشێ به چه‌ند ملیۆن دۆلارێک و قوچانی به‌ره‌و روسیا وبه‌گوێره‌ی به‌لگه‌نامه‌کانیش له‌وێ خه‌ریکی کاری قه‌سابی بووه.میدیا چه‌واشه‌کاره‌که‌ی پارتی و بنه‌ماڵه وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌وڵی گه‌وجاندنی کورد ئه‌ده‌ن و ئه‌ڵێن بارزانی ۵۰۰ که‌سی له رووباری ئاراس په‌رانده‌وه به‌ره‌و رووسیا، سه‌ره‌تا وامان ئه‌زانی که رووباری ئاراس وه‌ک ده‌ریای ئیجه‌و زه‌ریای ئه‌تله‌س وایه به‌ڵام له سایه‌ی ئه‌و ته‌کنالۆجیا و ئینته‌رنێته‌ی ئێستا بۆمان روونبۆته‌وه که روباری ئاراس نه‌ک ته‌نیا رووبار نیه به‌ڵکو له جۆگه‌له‌یه‌کی وشکبوو ئه‌چێ.
عیسا پژمانی کۆنه ساواک و دۆستی نزیکی مه‌لا مسته‌فا که‌باس له کوشتنی رۆژنامه‌نووس مارگرێت ئه‌کات ئه‌ڵێ مه‌لا مسته‌فا په‌یوه‌ندی سێکسی له‌گه‌ڵ مارگرێت هه‌بووه‌و دوای ئاشکرابوونی ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر داوای حه‌مایلی خێزانی مه‌لا مسته‌فا و به فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فا خۆی مارگرێت تیرۆر کراوه.
ره‌فیق پشده‌ری له کتێبه‌که‌ی به ناوی کوردستان له لابه‌ره ۳۰ ئه‌ڵێ له هیچ یاسایه‌کی دونیا نه‌بووه که ژنی خاوه‌ن مێرد‌و مناڵ دووباره به شوو بدرێته‌وه به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا ئه‌م کاره‌ی کردووه‌و باس له‌وه ئه‌کات کاتێ له حاجی ئۆمه‌ران داوای له ژنێکی به شوودراو کرد که شوو به یه‌کێ له پاسه‌وانه‌کانی خۆی بکات،ژنه‌که‌ش له وه‌ڵامدا وتی ئه‌گه‌ر پاسه‌وانه‌کانت ئه‌وه‌نده خۆش ئه‌وێ بۆ ژنه‌که‌تی ناده‌یتێ،مه‌لا به‌م قسه‌یه‌ی ژنه‌که زۆر توڕه ئه‌بێ و فه‌رمانی کوشتنی ده‌رئه‌کات.ئیتر تۆی خوێنه‌ر خۆت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده‌یه بده.
I simply want to mention I am just very new to weblog and really loved your blog site. Most likely I’m want to bookmark your blog . You amazingly come with remarkable writings. With thanks for revealing your web-site.