تاوەکو ئێستا ئێمە تێنەگەیشتووین لە مەبەستی لیستی کوردی لەپەرلەمانی عیراق ،چونکە هەموو شتێک بەڕای ئەوان هەر سەرکەوتنە ،بێ ئەوەی ناوەڕۆکی ڕوون بکرێتەوە،ئیتر لەم نێوەندەدا چەمکی بردنەوەو دۆڕان مانایەکی نەماوە،ئەمە لێتێکچوونێکی تەواوە،دوای هەر دەنگدانێک تۆ هاتیت موژدەی سەرکەوتنت بەم خەڵکە ،دواتر هەرخۆت ووتت نەخێر بۆئەمەی یەکەم جار ئیتر شتێکی ترتنیشان دا وفەرمووت ئەمجارە سەرکەتنە،بەڕێزم ئەی ئەوەی تر چی بوو؟سەرتان لەئێمە شێواندووە،مەبەستم لەم خەلکەی کە باوەڕتان پێ دەکەن،شەرمەزارتان کردن لەناو خەڵک نازانن بەگری لەکام هەلوێستتان بکەن ئەمەی یەکەم یان دووەم یان سێیەم،چونکە لەپرسی دەنگدان لەسەر یاسای هەلبژاردن سێ جار دەنگدانی لەسەر کرا ئێوە هەر سێ جار ووتان ئێمە قازانجمان کردووەو سەرکەوتین،کەچی دواتر سەیر دەکەین هەرخۆتان بەخۆتان دەلێن سەرکەوتین،هەموو ئەوانی تر ئێوە بەدۆڕاو ئەزانن ئینجا کامەتان ڕاست دەکەن،بێگومان ئەوانی تر لەهەر سێ قۆناغەکەدا خۆیان بەناڕازی وبەبێبەشکراو ئەزانی ،کەچی ئێوە هەلپەرکێی سەرکەتنتان ئەنجام دا.جاری یەکەم کاتێک هەرێمی کوردستان بەسێ پارێزگاوە سێ کورسی بۆزیاد کرا ئێوە بیانووتان ئەهێناوە بەوەی کە 450هەزار کەس لەخەلکی دەولەمەندی سلێمانی پسوولەی بایەعی نیە چونکی پێویستی پێ نیە،ئەمە بیانووی ئێوە بوو. ئەگەر سەرکەوتن بوو بیانووی بۆ چیە،ئەگەر سەروکەوتن بوو بەکام پێوەر بە پێوەری زیادی وکەمی یان بەپێوەری وەرگرتنی گرەنتی تر کە کەس نازانێت چیە،لەوانەیە وەکو بەلێنەکانی برا هاوپەیمانەکانی پێشوومان بێت ،کاتێک پێویستیان پێمان هەبوو برایان بووین کەچی دوای تێپەری دوو حکومەت وچەندین ساڵ ئەوان نەیانتوانی بەلێنەکانی خۆیان ببەنە سەر ،یان بەلێنە هەواییەکانی ئەمەریکا،لەوانەیە ئێوە هێشتا باوەڕتان بەئەمەریکا مابێت،پێناچێت هێندەش کالفام بن کە چیتر بەقسەی ئەوان بخەلەتێن،بەڵام وابزانم ئێوە بڕواتان بەم کێشەیە نەماوە یان ماندوو بوون؟مافی خۆتانە پشوویەک بدەن با لەمەو دوا خەلکی تر سەرکێشی ئەم کاروانە پڕ مەترسیە بکات،چونکە لەمەو دوا ئیتر باوی ئەوە نەماوە بەناویەوە بخۆی وبنوی ببەیت.
ئەگەر جاری یەکەم سەرکەوتن بێت ئەی بۆ هەولتان دا بۆ جاری دووەم هەمووای بکەن دوای ئەوەی ڤیتۆی تاریق هاشمی بەفریاتان هات،ئەگەر ووتەی ئەوانەی دەیان ووت ئێوە سازشتان کردووە ڕاست نەبێت ئەی بۆچی بەقسەی ئەوانتان کردوو سەرۆکی هەرێمیش هاتە سەر ڕای ئەوان،دواتر جاری سێیەم کاتێک یاساکە هەندێک سووکە گۆڕانکاری تیا کرا لەسەر داخوازی هاشمی ئێوەش لەوپەنایە توانیتان کەمێک لەبارە لار بووەکەی خۆتان ڕاست بکەنەوە،دواتر بەکامتان باوەڕ بکەین یەکێک ئەلێت فشاری ئەمەریکاوهەموو دونیامان لەسەر بوو وەکو کورد یەکێکی تر ئەلێت هیچ فشارمان لەسەر نەبوو بە ئازادی خۆمان دەگمان بۆ یاساکە داوە،بەکامتان باوەڕ بکەین،بێگومان هەموو دونیا شاهێدی ئەوەیە کە کورد تەنازلی زۆری کردووە لەبەرامبەر هەندێ بەلێنی هەوایی ونەنوسراو ،ئینجا ئەوەتادەستوورێکی نووسراومان هەیە مادەی 140 تیایدا زۆر بەڕونی نوسراوە ئەوان کاری پێناکەن ،چۆن بەبەلێنەکانیان هەلخەلەتێین،ئەمەریکا هەردوو مادەی 140 و142 وبەیەکەوە باس کردوو لەم نامەیە کە بۆ سەرۆکی هەرێم هاتووە،کە ئەمەی دووەمیان پشتی یەکەمیان دەدا بەزەویدا.
ڕەشبینی باش نیە،بەڵام کاتێک ئەبینی خۆر لەئاوابووندایە ناتوانیت نکوڵی لێ بکەیت،وا هەموومان ئەبینین دوای ئەزموونێکی دورو درێژ کە سەرەنجاممان بەچی گەیشتووە،بۆیە لەسەر هەموو خاوەن ویژدانێکی زیندوو پێویستە بەم بەزمە ڕازی نەبێت،ئیتر بەسیەتی با لغاوی خۆمان لەدەست ئەم وئەو دەربهێنین،ئەمە هەژدە لە کوردستانێکی نیمچە ئازاددا دەژین تاوەکو سەددام لەسەر دەسەڵات بوو هەموومان لەمەترسی ئەوەدا بووین ڕۆژێک بێتوو جارێکی تر جینۆسایدوقڕانمان بکات،دوای نەمانی ئەویش ئێستا زۆر مەترسی ئەوەمان هەیە ڕۆژێک ئەم برا عەرەبانە گەلە کۆمەمان لێبکەن وبەپشتیوانی ئەمەریکا کۆنە دۆستمان جارێکی تر ڕێککەوتنێکی شێوە جەزائیری مۆر بکەنەوە ئەوکات چی دادمان ئەدات جگە لەم نەتەوەی خۆمان بۆ ئەوەی پشتیوانمان بێت کە پێدەچێت پەشیمان بێت لەوەی کردوویەتی چونکە بەوەفا نەبوون لەگەلیدا،ئەوەی خەباتی کردووەو ماندوو بووە ئێتساش هەرماندووەو ئەوەش کەلەسەنگەری دژی کوردایەتی بووە لای سەرۆکەکان لەوپەڕی بەرزی وڕێزدایە،بۆیە با بێین ئەم دڵە رەنجاوانە ڕازی بکەین کە تۆراون،ئەم خەلکە مێشک تاساوەمان ببوژێننەوە بەووتنی ڕاستیەکان پێیان،بۆچی کار بگاتە ئەو ڕادەیەی خەلکی ئێمە بلێت سیاسەت هەمووی درۆیە،ئەگەر وایە ناهەقمان نەگرن کە هچیتان باوەڕ پێ ناکەین نەسەرکەوتنتان سەرکەوتنەنەبردنەوتان بردنەوەیە،ئەگەریش وانیە بۆمانی ڕون بکەنەوە ،ئەم خەلکەی ئێمە زۆر سادەیە تەنها یەک جار داوای لێبوردنی لێبکە وبلێ من هەڵەبووم ئەگەر سەدان کەستان لێ کوشتبێ وەکو لەدواس شەڕی ناوخۆ کردتان خەلک ئێستا هیچی وەبیر نەماوە خۆزگە ئەم خەلکەی ئێمە ئاوەها نەدەبوو بۆئەوەی توانای هەبوایە لە هۆکارەکانەوە دەرەنجامەکان بناسێتەوە،بێگوومان هەموو خەلکیش ئاوەها سادە نیە بەڵام لەوانەیە زۆرینەی وابێت،بەڵام ئەوەتان لەیاد نەچێت کەوا هەرکوردیش ووتوویەتی هەموو شتێک لەباریکی دەپسێت تەنها زولم لەئەستووری.
بۆیە پێویستە بۆمانی ڕوون بکەنەوە بەڕاستگۆیی ئاخۆ دوای هەلبژاردنیئەمجارەپرسی کوردبەرەو چ هەلدێرێک ئەڕوات ،بۆمانی ڕوون بکەنەوە بەمەرجێک هەمو لایەک باوەرێ تەواوی بێت ئیتر خۆ بۆتان ڕوون بۆتەوە ئەوانەی ناولیستەکانی تریش چ لەبەغداو چ لەکوردستان زۆر دلسۆزن بۆ پرسی نەتەوەی خۆیان دەتوانم بلێم لەئێوەش دلسۆزترن،ئەمەش ئەرکی سەرشانی ئەوانە وکەسیش بۆی نیە شانازی بەمەینەتیەکانی ئەم میللەتەوە بکات،ئێمە جەماوەری کوردستان پشتگیری ئەو کەسانە دەکەین کەبەوپەڕی لێبڕانەوە بۆ ئەم نەتەوەیە کار دەکات ئەو ئەزموونە دەپارێزێت وخوا پشتیوانی گشت خاوەن کێشەکانە،بەڵام ئەگەر بارودۆخ بەم شێوەیە بڕوات هەر لایەنەو خۆی بەدەمڕاست وئەوی تر بەهەڵەو ناڕاست بزانێت وپرسی کورد بەقوربانی کورسی بکرێت ئەوا مێژوو رەحم بەکەس ناکات ونەهێنیەکانیش هەر ئاشکرا دەبن.بۆیە وەرن بۆمان ڕوون بکەنەوە کامیان دۆڕانەو کامیان سەردەوتن ئەی ئەمەی ئەم دواییە چیە؟خۆ ئێمەش بای خۆیمان تێدەگەین بەڵام نابێت چیتر ئەم سیاسەتە ناشەفافە پیادەبکرێت بائیتر ئەوەی بەئێوە چارە ناکرێت بۆ جەماوەری لێگەڕێن.
عبدالعزیز هاشم
I just want to mention I am just beginner to blogs and definitely loved this blog. Almost certainly I’m going to bookmark your blog . You amazingly have wonderful stories. Thanks a lot for sharing with us your web page.