(دەستى دەرەکیان لەپشتە…دەستی سیاسیان لەپشتە…کۆمەڵێک کەسی نەیاربوون…دژبە بەم ئەزمونەى ئەمڕۆى هەرێمى کوردستانن)… ،بەم ووشەتەقلیدیانەو کۆمەڵێک دەستەواژەى سواوى دیکە(18)ساڵە دەسەڵاتى کوردى مێشکى میللەتى پڕکردوە ،لەبەرامبەریشدا لەدنیادا هیچ دەسەڵاتێک نیە بەقەد ئەم دەسەڵاتەى لەمەڕخۆمان دەستى سیاسی و دەرەکى لەپشت نەبێت و بەرپرس نیە هێماى ئیستییفهامى لەسەرنەبێت!،ئەوەى کەلە مێدیاکاندا لەسەر سیخوڕیو عیلاقەى بەرپرسانى کورد لەگەڵ ڕژێمى پێشوى عێراق و ووڵاتانى بەرودراوسێ بڵاوکراوەتەوە کەبەشێکى زۆر لەوبەرپرسانە ئەمڕۆخاوەن پۆستى باڵاى حوکمڕانیکردنن،ئاخۆدەبێت چەند زانیارى دیکەى نهێنى هەبێت کەتائەمڕۆدەستى مێدیاکانى ڕاگەیاندن نەکەوتون وپڕن لەفەزیحەى جۆراوجۆر؟!.
کەچى بەپێچەوانەوە دەسەڵاتى سیاسی کوردى ڕۆژلەدواى ڕۆژ دەستەواژەى بەدو ناشرین نەما نەیخاتە پاڵ خەڵکى قوڕِبەسەرو ڕەشوڕوتى ئەم هەرێمە،لەکاتێکدا کەخەڵک حەقێکى یاسای خۆیەتى لەپێناو بنەبڕکردنى گەندەڵى و نەبونى خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان بێتەسەرجادەو نەک وەک ئەوەى کەلەخۆپیشاندانەکانى ڕابردووى شاروشارۆچکەکانى هەرێم ودواین خۆپیشاندانى شارۆچکەى پیرەمەگرووندا بینیمان کەڕێگەیەکى سەرەکى بگیرێت ،یاخود ئۆتۆمبێلێک ،یان بینایەکى حکومى بسوتێندرێت بەڵکو بەراورد بەو فەسادەئیداریەى کەئەمڕۆ بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتوە و نەبونى یاساو ئەو سیستەمى خەساندنو سەندنەوەى شوناسو ڕوخانى ئیرادەى تاک کەماوەى چەندساڵێکە دەسەڵاتى کوردى لەباشوردا گرتوێتیەبەر ،شتێکى زۆرئاساییە ئەگەربێت و یەک بەیەکى بەرپرسەکانى ئەم هەرێمە بەردباران بکرێن.
دوایین خۆپیشاندان کەلەشارۆچکەى پیرەمەگرووندا ئەنجامدرا ،ئەگەربێت و هەرکەس لەنزیکەوە و بەوردى ئاگادارى ئازارەکانى دانیشتوانى ئەو شارۆچکە بێنازو مەزڵومەبێت بێشک لەگەڵ ئەو بۆچونەى مندایە کەدەبێت یەک بەیەکى بەرپرسانى ئەم هەرێمە بەردباران بکرێن،چونکە ئەوەى ڕۆژێک لەڕۆژان لەسەردەمى شاخدا خزمەتى پێشمەرگەی کرد،ئەوەى ڕۆژانێک شوناسی کوردبون وکوردایەتى لێ یاساغ کرا، ئەوەی زێدى باوباپیرانى وێرانکراو بەزۆر ڕاپێچى ئەو ئۆردوگا زۆرە ملێیەکرا،ئەوانەى کەزەمەنێک هەموو ژیان وسەروەت وسامانى خۆیان کردەقوربانى بۆهاتنەدى ئەو بەناو ئازادیەى کەئەمڕۆدەسەڵاتی کوردى لافوگەزافى پێوە لێدەدات،ئەوەى کەلەپێناو فریشتەکانى دوێنێو فایلدارەکانى ئەمڕۆى دەسەڵاتدا ئازیزانیان بێسەروشوێنکران و لەئێستشادا ڕۆژلەدواى ڕۆژ ئێسکوپروسکى ڕۆڵەکانیان دەگاتەوەدەست…زۆرینەى ئەو خێزانانەن کەلەئێستادا دانیشتوى ئەو شارۆچکەیەن و ئەمڕۆ فریشتەکانى سەردەمى شاخ لەسایەى ئەو((ئازادیو دیموکراسیەى کەپێیان وایە لەدنیادا وێنەى نیە)) کون بەکون شوێن منداڵە بێنازو بێباوکەکانیان کەوتون ،کەتەنهاگوناهیان ئەوەیە لەپێناو دەستەبەرکردنى سەرەتاترین مافەکانیان بۆچەند خولەکێک ڕێگایەکى گشتیان گرتو ئۆتۆمبێلێکى پۆلیسیان سوتاندو بەردبارانى بینایەکى ڕەقوتەقى ئەوشارەوانیەیان کرد کەسەرۆکەکەى لەکەناڵێکى تەلەفزیۆنەوە سوکایەتى بەهەست وشعوریان دەکات.
دەمەویت لێرەدا باس لەڕاستیەک بکەم ئەویش ئەوەیە کەجگەلەهاوڕێ ڕۆژنامەنوسەکانى دیکەم ،بەتەنها خۆم چەندین ڕاپۆرت و هەواڵم لەهەردوو ڕۆژنامەى هاوڵاتى وئاوێنەو هەروەهاڕادیۆى نەوادا لەسەرنەبونى خزمەت گوزاریو گەندەڵى لەم شارۆچکەیە بڵاوکردۆتەوە،تەنانەت چەندین بەرنامەى تایبەتم لەڕادیۆى نەوادا لەسەر ئەم شارۆچکەیە ئامادەکردوە،ئەوەى کە مەبەستمە لێرەداباسی لێوەبکەم ئەوەیە ،ئەگەردەسەڵاتدارانى هەرێم خوێنەر وگوێبیستى بەتەنها هەواڵو ڕاپۆرتى مێدیاکانى ڕاگەیاندن بووبن بەتەنها لەساڵى ڕابردوودا ،((کەمن دڵنیام ئاگادارى تەواویان بوون)) ،باش ئەوڕاستیەیان دەزانى کەدانیشتوانى ئەوشارۆچکەیە تاسەرئێسقان لەدەسەڵات توڕەنو بەوهۆیەشەوە خۆپیشاندانێکى ناڕەزاى توند ئەنجام دەدەن،چونکە زۆربەى ئەوهاوڵاتیانەى کەلێدوانیان بۆدەزگاکانى ڕاگەیاندن دەدا هەڕەشەى خۆپیشاندانیان دەکرد ئەگەربێت وبەزوترین کات داواکاریەکانیان جێبەجێنەکرێت،تەنانەت تەنها لەساڵى ڕابردوودا دانیشتوانى ئەوشارۆچکەیە چەندجارێک بەشێوەى هێمنانە لەبەردەم دامودەزگاحکومى وحیزبیەکانى ئەوشارۆچکەیەدا داواى چارەسەرى کێشەوگرفتەکانیان کرد بەڵام دەسەڵات مێشێکى میوان نەبوو،نەک وەک ئەوەى کەدواى خۆپیشاندانەکە زۆرێک لەموریدەکانى یەکێتى لەمێدیاى حیزبەکەیانەوە باسیان لەوەدەکرد کەدەبوایە ئەوخۆپیشاندانە بەشێوەیەکى هێمنانە ئەنجام بدرایە ،وەلێ بەپێچەوانەوە دواى ئەوەى کەدانیشتوانى پیرەمەگروون چەندجارێک بەشێوەى هێمنانە داواى مافەکانى خۆیان دەکرد بەڵام گوێیان لێنەگیراو دەسەڵات کابرا ووتەنى دەیگووت ئەرێ (ئەو دەنگەدەنگە لەکوێوەدێت)!!.
تەنانەت من دڵنیام دواى ئەوخۆپیشاندانەش هیچ لەمەوزوع ناگۆڕێت تەنها ئەوەنەنێت کابرا ئەم جارە لەجیاتى ئەوەى بڵێت ئەو(دەنگە دەنگە)لەکوێوەدێت ،دەبێژێت ئەو(تەقە تەقە لەکوێوەدێت!!) .
گۆران دوکانى / ئەنقەرە
Goran.Dukani@yahoo.com
I just want to mention I’m new to blogs and truly liked this website. Probably I’m want to bookmark your blog . You surely come with remarkable well written articles. Appreciate it for revealing your webpage.