حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا پشتیوانی خۆی بۆ درێژه دان به خۆپیشاندانه‌کانی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی دووپات کرده‌وه و هاوکات “هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی موسه‌وی‌و كه‌روبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی ئیعدامی ئه‌م دوو لاوه به تایبه‌تی داواكردن له خه‌ڵك بۆ به‌شداری له خۆپێشاندانی 22ی رێبه‌ندان دا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه له قه‌ڵم ده‌دا”.
له‌و به‌یاننامه‌یه دا که به بۆنه‌ی مه‌حکووم کردنی ئیعدامی دوو که‌س به تاوانی به‌شداریی له خۆپیشاندانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری بڵاو کراوه‌ته‌وه، هاتووه: “هه‌روه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه په‌نا بردنی پاوانخوازان بۆ ئیعدام نیشانه‌ی شكستی پیلانه‌كانی رێژیم وه‌ك قۆڵبه‌ست كردنی به كۆمه‌ڵ، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه، كوشتاری خۆپێشانده‌ران له شه‌قامه‌كان‌و تیرۆری جیابیران‌و تۆمه‌تبار كردنیان به پێوه‌ندی له‌گه‌ل بێگانه‌دایه.” هاوکات به‌یاننامه‌که ئاوڕ له بارودۆخی به‌ندکراوان له کوردستانیش ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ” ئێستا نیزیكه‌ی20 كه‌س له تێكۆشه‌رانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی كورد له ژێر حوكمی ئێعدام دان‌و ته‌نیا له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو دا دوو كه‌س له تێكۆشه‌رانی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئیعدام كراون.بۆیه لێره دا جێی خۆیه‌تی كه‌باسی ئه‌م پیلانه نوییه‌ی پاوانخوازان ده‌كرێ ئاورێكیش له سیاسه‌تی شه‌لم كوێرم كه‌س نابوێرمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان بده‌ینه‌وه‌و بارودۆخی زۆر ناله‌باری به‌ندییه سیاسییه‌كان‌و به‌تایبه‌تی به‌ندییه مه‌حكوم به ئیعدامه‌كان بده‌ینه‌وه كه نه‌ك رێگایه‌ك بۆ سووك كردنی حوكمه‌كانیان نیه به‌ڵكوو به‌رده‌وام له ژێر سێبه‌ری مه‌رگ دا هه‌ناسه ده‌كێشن.”
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا، حیزبی دێموکراتی کوردستان “هه‌ڵوێستی به‌جێی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ وه‌ك پشتیوانییه‌كی به‌جێ له خه‌باتی ره‌وا‌و ماف خوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران چاو لێده‌كه‌ین‌و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی هاوبه‌شی موسه‌وی‌و كه‌روبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حكوم كردنی ئیعدامی ئه‌م دوو لاوه به تایبه‌تی داواكردن له خه‌ڵك بۆ به‌شداری له خۆپێشاندانی 22ی رێبه‌ندان دا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه له قه‌ڵم ده‌دا‌و درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان به ته‌نیا رێگای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی پاوانخوازان ده‌زانێ.”
I simply want to mention I am all new to blogging and site-building and honestly enjoyed this web site. Most likely I’m going to bookmark your blog post . You surely have wonderful writings. Thanks for sharing your web-site.