هەڵەبجە ناسنامەى گەلى کوردە

Published on March 16, 2010 by Diary Muhamad   ·   1 Comment

بۆ:ڕاى گشتى

ئیمڕۆ (22)ساڵ تێپەڕى بەسەر کیمیایبارانکردنى هەڵەبجەى شەهید تێپەڕى بۆیە بەمبۆنەیەوە وەکو دوو ڕۆژنامەنووس سڵاو دەنێرین بۆ گیانى شەهیدانى هەڵەبجە و هیواچاکبونەوەى بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین هەروەها داواش لەحکومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕژێم بەدەستێکى زۆر توند و بێبەزەیى ئەم شارەى کاول کرد و (5000)کەس لەژن و پیاو و منداڵ لەچەند چرکەساتێک گیانى پاکیان سپارد لەبەر ئەوەش ئەرکى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و گشت ئەو کەسانەیە کەلەئاست بەرپرسیارێتى نیشتیمانیدان پێویستە بەدەستێکى زۆر بەهێز و بەوپەڕیى بەزەییەوە ئەم شارە ئاوەدانبکرێتەوە و کارێک بکرێت بۆ ئەوەى برینى برینداران ساڕێژ بکرێن ئەوەى گرینگیشە بەلاى ئێمەوە ئەوەیە کەدەبێت تەنیا لە(16_3)ساڵانە ئەم یادە نەخرێتەوە بیر کەس و کارى شەهیدان بەڵکو پێویستە هەمیشە هەڵەبجە و شەهیدانى هەمیشە لەیادماندا بن،
بژى کورد بژى کوردستان
سڵاو بۆ شەهیدانى هەڵەبجە
ڕۆژنامەنووسان
1)سەلمان عبداللە
2)دیارى محمد

سه رنج و تێبینی (1)
  1. I just want to tell you that I’m beginner to blogging and definitely loved this web site. Most likely I’m want to bookmark your blog post . You amazingly come with exceptional articles and reviews. Thank you for sharing with us your web site.