تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕای ئازاد له‌كوردستان ڕوناكترو چالاكتر ده‌بێت.
ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی تیرۆر ده‌گاته ، هه‌ڵوێست و گیانی سه‌رده‌شت عوسمان كه ڕۆژنامه‌نوسێكی ئازا‌و قوتابی قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی ئینگلیزی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ، به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین ڕه‌فتار و دواڕه‌فتاری تاوانبارانیش نابێ ده‌رهه‌ق به تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسی یه‌كی زۆرومایه‌ی تێڕامانیشه ، ڕفاندنی ئه‌م ڕۆژنامه نوسه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ شاری موسڵ و پاشان تیرۆركردنی كه ئه‌مه‌ش زیاتر له پرسیار و گومانێكی مه‌ترسیدارتر ده‌هێنێته ئاراوه كه‌چۆن ئه‌و بانده تیرۆرسته توانیویانه قوربانی یه‌ك ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم له‌كاتێكدا بازگه ڕه‌سمی یه‌كان به‌توندی كۆنترۆڵكراوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمه‌وه ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ڕفێندراوێك وا به ئاسانی بگوازرێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم.
ماوه‌یه‌كه هێرش و توندوتیژی یه‌كان بۆسه‌ر ڕۆژنامه نوسان و ڕێگریكردن به‌رانبه‌ر كاره‌كانیان هه‌ڵكشانی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و تا ئێستاش هیچ كه‌س و باندو لایه‌نێك كه به‌رپرسیاربێ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه ،وه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه .
تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ك ته‌نها تیرۆركردنی مرۆڤێكی بێ تاوانه بگره تیرۆركردنی ئازادی و كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری یه له‌كوردستان ، هه‌ربۆیه ئێمه له‌ڕاگه‌یاندنی ئازادی حزبی شیوعی كوردستان له‌سلێمانی پێمان وایه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان چیتر نابێت بێ ده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ڕۆژنامه‌نوسان له‌كوردستاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڕای ئێمه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ته‌نها له ئیدانه‌كردن و مه‌حكومكردنی ئه‌م جۆره تاوانه دڕندانه‌دا خۆی نابینێته‌وه بگره پابه‌ندبون و ئه‌رك و به‌رپرسیاری جدی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و بۆ به‌دواداچون له ڕاستیه‌كان و ئاشكرابكات بۆ ڕای گشتی.
به‌ڵێ بۆده‌رخستنی ڕاستیه‌كان .
به‌ڵێ بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی تیرۆركردنی ئازادی.
ده‌با به‌ده‌ستگیركردنی بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان حكومه‌تی هه‌رێم بیسه‌لمێنێت به‌كرده‌وه وه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات .
Comments are closed.