زیاتر له 1500 رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكار سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م كولیژی زمانی زانكۆ سه‌لاحه‌دین به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ گیانی شه‌هید سه‌رده‌شت خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرد.
خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵكرتنی دروشم له‌ئیدانه‌كردنی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان داوایان له‌حكومه‌ت‌و سه‌رۆكی هه‌رێم كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نوس‌و خوێندكاری لاو سه‌رده‌شت عوسمان بكرێت.
رۆژنامه‌نوسان‌و خوێندكارانی خۆپیشانده‌ر له‌رێگه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان له‌به‌ردم وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ گیانی سه‌رده‌شت وه‌ستان‌و خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و په‌رله‌مان درێژه پێدا.
به‌گه‌یشتنیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان خۆپیشانده‌ران شه‌قامی 60 مه‌تری به‌رده‌م په‌رله‌مانیان داخست‌و له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی پۆلیسی مه‌ده‌نی‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن بۆ كۆنترۆڵی دۆخه‌كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده‌بوون.
پاشان یاداشتی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن خوێندكاران‌و رۆژنامه‌نوسان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرا. له یاداشته‌كه‌دا داوا كرا به خێرایی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردن‌و دادگایی بكه‌رانی ئه‌و تیرۆره دروستبكرێن‌و تاوانباران بدرێنه دادگا. هه‌روه‌ها خوازیار ئه‌وه بوون وه‌زیر ناوخۆ‌و وه‌زیری خوێ،دنی باڵا بانگهێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێن.
Comments are closed.