ده‌ق بانگه‌وازه‌كه‌و ده‌قی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌چالاكی بێده‌نگ نابین
بانگه‌واز بۆ به‌شداری له خۆپیشاندانی دژ به تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و ئیدانه كردنی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس و خوێندكاری گه‌نج كاكه سه‌رده‌ست عوسمان و له ژێر دروشمی [بێده‌نگ نابین]، بانگه‌وازتان ئه‌كه‌ین كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رواری 12/5/2010 له‌خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی به‌شداری بكه‌ن، كه‌له باخی گشتی شاری سلێمانیه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
به‌شداریتان به‌ڵگه‌ی په‌ۆرشیتانه بۆ داكۆكی له ئازادی و ژیانی خۆتان و مناڵانتان.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌چالاكی له‌دژی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌چالاكی بێده‌نگ نابین
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان، رۆشنبیرانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، خوێندكارانی خوشه‌ویست رۆژنامه‌نووسانی ویژدان زیندوو، وه‌ك ئاگادارن، ماوه‌یه‌كه پشێویی و نائارامی، خه‌ریكه وه‌ك دیارده‌یه‌ك خۆیمان نیشان ده‌دات و هه‌مووانی نیگه‌ران كردوه‌و بووه‌ته مایه‌یی دڵه‌راوكێی گشتی.
دووباره‌و چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، رفاندنی خه‌ڵك، لێدان و ئازاردانی رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانی ره‌خنه‌گر، به‌شێك له‌و رووداوانه‌ن كه له‌چه‌ندمانگی رابردوودا روویانداوه، بێده‌نگ بوونمان له‌ئاست ئه‌و رووداوانه‌دا، كاره‌ساتێكی جه‌رگبرو به‌سوێتری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌ویش رفاندن و تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانی خوێندكاری زانكۆ و رۆژنامه‌نووس بوو. تیرۆركردنی سه‌رده‌شت، هاوشێوه‌ی تیرۆركردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه، ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌بیر هێناینه‌وه، كه‌مه‌ترسیدارن له‌سه‌ر ئێستا‌و ئاینده‌مان، ئه‌و ئاماژانه‌ش هه‌مووی له‌یه‌ك خاڵدا كۆده‌بێته‌وه و پێمان ده‌ڵێت ئازادی راده‌ربرین له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا له‌پاشه‌كشه‌دایه، ئه‌و تیرۆره پێمان ده‌ڵێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانمان، پێمان ده‌ڵێت ویستێكی چه‌په‌ڵ هه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌ترساندن و كوشتن بێده‌نگمان بكات.
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان، ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستا به‌ری ره‌نج و هه‌وڵ و تێكۆشان وخه‌باتی مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌مرۆ ئه‌م ئه‌زموونه له‌لایه‌ن دۆست و دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه چاوی له‌سه‌ره، پاراستن و پێشخستنی ئه‌م ئه‌زمونه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت تیرۆری ئازادی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت رۆژنامه‌نووسان بێده‌نگ بكه‌ن، دوژمنی سه‌رسه‌ختی سه‌ركه‌وتن و پێشخستنی ئه‌م ئه‌زمونه‌ن، بۆیه ده‌بێت به‌وزه‌یه‌كی و به ده‌نگێكی بوێرانه‌وه، به‌ره‌ورووی تیرۆریستان و ئه‌و ویسته ببینه‌وه‌و نه‌هێڵێن، ئه‌م ئه‌زمونه له بۆته‌ی خۆپه‌رستی، ویستی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆسه‌پێندا بتوێنرێته‌وه و به‌ر به ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی ئاراسته دیموكراتیكه‌ی بگرن، ئێمه وه‌ك گه‌لێكی ئازادیخوازی زوڵملێكراو به‌شخوراو زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه دروشم بۆ ئازادی ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه ناكرێت ئێسته له‌رێگه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌تیرۆریستیانه‌وه، بوار به به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك بده‌ین وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ناشارستانی و تیرۆریست به‌جیهانمان بناسێنن.
هه‌موومان ده‌زانین تیرۆر دواین هه‌وڵ و ته‌قه‌لای كاری دژه دیموكراتی و مافی مرۆڤ و ئازادییه و وه‌ك قێزه‌ونترین كاری سه‌رده‌م ده‌ناسرێته‌وه، ئامانجه‌كانیشی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و دیكتاتۆری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و مه‌ترسی گه‌وره ده‌بات، لێره‌وه ئێمه وه‌ك هاورێیانی هه‌موو قوربانیانی قه‌ڵه‌م، به‌تایبه‌تی له‌دژی تیرۆری سه‌رده‌شت، وه‌ك هاورێی وهاوكارو هاوپیشه و هاوپۆلی، پێتان راده‌گه‌یه‌نین، كه له رۆژی چوارشمه‌وه هه‌فته چالاكییه‌ك سازده‌كه‌ین، بۆ به‌رگرتن به‌كرده‌ی تیرۆر‌و نیشاندانی ناره‌زایه‌تیمان ده‌رهه‌ق به‌و كرده‌وه قێوه‌زنه‌ی به‌رامبه‌ر جوانه‌مه‌رگ كراوه. لێره‌شه‌وه داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه كرده‌ی تیرۆر كارێكی قێزه‌ون و زاڵمانه‌یه، هه‌ركه‌س و لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ربریندایه، به‌شداری ئه‌م هه‌فته‌چالاكییه بكه‌ن، تاكو پێكه‌وه نیشانی بده‌ین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوین و بێده‌نگ نابین له‌ئاست ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازادییه‌كانمان لێزه‌وتبكه‌ن. بێده‌نگ نابین و هه‌مووان به‌یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵویست ده‌وه‌ستیه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگه نه‌شازه‌ی ده‌یه‌وێت به‌توندوتیژی و تیرۆر ئه‌زمونه‌كه‌مان بخاته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
ئامانجه‌كان:
1- داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات وه‌زیری ناوخۆ‌و به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر له‌كاره‌كانیان دوربخرێنه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
2- داوا له په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌زووترین كات، هه‌وڵبده‌ن بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت عوسمان بدۆزنه‌وه‌و بیانده‌نه به دادگا.
3- داوا ده‌كه‌ین داواكاری گشتی سه‌ربه‌خۆ بكرێت و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێبدرێت كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو پێدراوه‌و له‌روی هه‌یكه‌لی ئیداری و مالیه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت.
4- داوا ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌سمی ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان روونكردنه‌وه بدات.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌چالاكی له‌دژی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان.
Comments are closed.