پاش خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ی شاری سلێمانی كه به هه‌زان كه‌س له ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه نوسان و پارێزه‌ران و قوتابیانی زانكۆ و چین‌و توێژه‌كانی خه‌ڵك به‌شدارییان تیاداكرد ، برٍِیاره ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه 13/5 له به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سلێمانی له كاتژمێر 4 ی عه‌سر ڕۆژنامه‌نوسان مان بگرن.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین ئاگاداری هاولاَتیانی كوردستان ده‌كاته‌وه ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 13/5/2010 له كاتژمێر 4 ی عه‌سر له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ڕاگه‌یاندنی مانگرتن.
بۆ پشتیوانی له چالاكی هه‌فته‌ی چیتر بێده‌نگ نابین لیژنه‌كه داوا له‌هاولاَتیان ده‌كات به‌شداری بكه‌ن له مانگرتنه‌كه. ناونیشانی نوسینگه‌ی په‌رله‌مان له‌سلێمانی: گه‌ڕه‌کی ئاشتی نزیک فولکه‌ی خاڵه‌حاجی، نزیک له پارکی ئازادی.
Comments are closed.