له درێژه‌ی چالاكیه‌كانی هه‌فته‌ی چیتر بێده‌نگ نابین ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌نوسان له شاری سلێمانیه‌وه به‌ره‌و مه‌زارگه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێده‌كه‌ون.
سلێمانی: جێگری سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی، كاژاو جه‌مال ڕاگه‌یاند به كه‌رنه‌ڤاڵێك به‌یانی هه‌ینی له شاری سلێمانیه‌وه بۆ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بۆ سه‌ر گۆڕی سۆرانی مامه حه‌مه به‌ڕی َده‌كه‌وین بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌وه‌ی دۆسیه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشگوێناخه‌ین و به‌رده‌وام له زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌بین.
وتی “خانه‌واده‌كه‌یان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه چۆن بۆكێشه‌ی سه‌رده‌شت هاتوینه‌ته مه‌یدان ئاوهاش مه‌سه‌له‌ی سۆران وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچون له‌سه‌ر قه‌زێكه‌ی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له به‌رده‌م نوسینگه‌ی گۆڤاری لڤینه‌وه له كاتژمێر 10 سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێده‌كه‌وین و هه‌مو ڕۆژنامه نوسێك و هاولاَتیه‌ك ئازاده له هاتن.
Comments are closed.