به‌ر له (23) ساڵ وله ڕۆژی 13/5/1987 له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ڕوخاوی به‌عسدا جه‌ماوه‌ری سه‌یدصاق دژی زوڵًم وزۆری به‌عس ڕاپه‌ڕی، ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره سنگی خۆیان نایه به‌رگولله‌ی فاشیسته‌كان، چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕینیان به‌سه‌ر شاره‌زوور وهه‌ڵه‌بجه‌دا په‌خشكرد، له ڕێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان وهاواری خه‌ڵكه‌وه په‌یامی ڕاپه‌ڕینیان به دروشمی (نا بۆزوڵم وزۆرداریی وكاولكردنی شار) ڕاگه‌یاند،ڕژێم به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی دایه‌وه.
له كاتێكدا هاوڵاتیانی ئه‌و شار یادی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یان داواكاری خزمه‌تگوزارییان هه‌یه له سه‌رجه‌م بواره‌كانداو تائێستاش وه‌كو پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش په‌راوێز خراون، له (بوجه‌ی 2010ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆشارێكی 80هه‌زار كه‌سی وه‌ك سه‌یدصادق، ته‌نها دوو پرۆژه‌یان پێشنیاز كردووه كه ئه‌ویش پرۆژه‌ی ستراتیژیی نین بۆ شاره‌كه).
ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی ئه‌م شاره پرسیاره،ئه‌وه‌یه كه‌شتێك نیه‌لای حكومه‌ت ناوی قه‌ره بووڕاپه‌ڕینی سه‌یدصادق وشاره‌زوور بێت.
ئێمه له (ده‌سته‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌یدصادق) له‌ویاده‌دا داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین كه ئاوڕی جدی له‌م شاره بده‌نه‌وه وچیتر په‌راوێزی نه‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ین ئه‌وبۆنه‌یه بكرێته یادی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌كه،نه‌ك یادێكی حیزبی وبۆمه‌رامی سیاسیی وتایبه‌ت به‌كاری بهێنرێت.
له‌كۆتایدا له‌یادی (23) ساڵه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی سه‌یددصادقدا،دروود ده‌نێرین بۆ گیانی شه‌هیدانی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه قاره‌مانه‌یه‌و سڵاو بۆخه‌ڵكی ڕاپه‌ڕییوی خۆڕاگری شاره‌كه‌مان.
ده‌سته‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌یدصادق
07701916320
07701519670
13/5/2010
hastanawa@yahoo.com
Comments are closed.