كاتژمێر 4 ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌موو 17/5 رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسانی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانیان دژ به‌تیرۆری رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.
هه‌ڵه‌بجه: خه‌بات نه‌وزاد یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی هه‌فته‌ی چیتر بێده‌نگ نابین له هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند “ئه‌م خۆپیشاندانه‌مان به مه‌به‌ستی ناڕه‌زای ده‌ربڕین بوو دژ به تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی دی له كوردستان”.
نه‌وزاد وتی “هه‌موو ئه‌وا روداوانه‌ی له كوردستان رویانداوه له شه‌هیدكردنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌و كه ئه‌وه زیان به هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه پێویسته له پێش هه‌رموومانه‌وه سه‌رۆكی هه‌ێم هه‌ڵوێستی جدی ده‌ربڕێت و هه‌رێم له‌و دۆخه‌ی هه‌یه پاكبكاته‌وه”.
خه‌بات نه‌وزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “شه‌رمه له كوردستان كه به نمونه‌ی هه‌رێمی دیموكراسی ناوی ده‌به‌ین له‌سه‌ر وشه و قه‌ڵه‌م ئینسان بكوژرێت و رێز له ئیراده‌ی تاكه‌كان نه‌گیرێت. رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیرانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ په‌یامیان رون بوو ئاشكرا كردنی تیرۆریست و بكوژانی رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه و نه‌مراندنی كه‌یسه‌كان”.
خه‌بات وتیشی “ئێمه وه‌ك خۆپیشانده‌ران هیوامانه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ناره‌زایه‌تیه نه‌قۆزرێته‌وه بۆ مه‌رامی سیاسی و نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ی ئێستا به‌و هۆیه‌وه له نێو راگه‌یاندنی هێزه سیاسیه‌كاندا گوزه‌رده‌كات”.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ر ده‌م گڵكۆی عومه‌ری خاوه‌ره‌وه بۆ به‌رده‌م باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه بوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیرانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌شدار بوون تێیدا و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه پێشوازی له خۆپیشانده‌ران كرد.
سالم حه‌مه‌خان یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی ئه‌وهه‌فته‌یه به سایتی ئاوێنه‌ی وت “ئێمه به‌جدی داوای ئاشكرا كردنی بكه‌ران و بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی تر ده‌كه‌ین و خوازیارین هه‌ركه‌سێكن ئاشكرا بكرێن و به ئاشكرای بدرێنه دادگه و سزا بدرێن‌و هیوادارم كوردستان له‌و دۆخه‌ی هه‌یه ده‌ربهێنرێت و ڕێز له رۆژنامه‌نوسان بگیرێت و پێشێلكاریان دژ نه‌كرێت”.
له‌و خۆپیشاندانه‌ی هه‌ڵه‌بجه خۆپیشانده‌ران په‌یامی هه‌ڵه‌بجه‌یان خوێنده‌وه ئه‌و په‌یامه هاتووه “رفاندن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) په‌یامێكی ترسناك بوو، هێنده زه‌برێكی كوشنده بوو ناخی هه‌موو ئازادی خوازێكی هه‌ژاند”.
په‌یامه‌كه ده‌ڵێت “به‌ڵام به ئیراده‌ی پۆڵاین و وره‌ی پڕ له وزه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌رفی كوردستان ده‌توانرێت ڕێ له‌و هه‌نگاوانه بگیرێت. ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌ڕابردودا قوربانی ده‌ستی ئه‌م جۆره كرده‌وانه بوین له هه‌موو لایه‌ك زیاتر دژ ده‌وه‌ستینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجه‌مده‌رانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونانه”.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: ده‌خوازین به هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ین تاوه‌ك و ئه‌م كردارانه نه‌بنه نه‌ریت و شه‌رعیه‌ت بده‌نه كوشتن و بێده‌نگكردنی بیروڕا.
رۆژی 4 ئایار له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان رۆژنامه‌نوس “سه‌رده‌شت عوسمان”رفێنرا و دوورۆژ دواتر له 6 ئایار ته‌رمه‌كه‌ی به‌كوژاوی له موسڵ دۆزرایه‌وه. ئه‌وه رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و رای گشتی كوردستانی نیگه‌ران كردوو بوه جێی بایه‌خی میدیاكانی كوردستان و ده‌روه و رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیران هه‌فته‌ی چیتر بێده‌نگ نابینیان راگه‌یاند و داوا ده‌كه‌ن بكه‌رانی ئه‌و كرده‌یه ئاشكرا بكرێت و دادگه‌یی بكرێن.
Comments are closed.