ئه‌گه‌ر خێلێک یا بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌ستی گرت به‌سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات ئه‌وا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستبه‌رداری ئه‌بێ ئه‌مه که‌لتورێکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بی.کوردیش به‌هۆی شوێنی جوگرافیه‌وه قوربانی ئه‌م کلتووره‌یه.ئه‌گه‌ر جاران ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کوردی چه‌وساندبێته‌وه ئه‌وا ئێستا بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانیشی هاتۆته سه‌ر.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دوای مه‌لا مسته‌فا مه‌سعودی کوڕی هات ئێستاش هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان پۆستی باڵایان هه‌یه هه‌م له حیزب و هه‌م له حکومه‌ت.نێچیری برازای جێگری مه‌سعودی سه‌رۆکی پارتیه.مه‌سرور ئاندامی مه‌کته‌ب سیاسیه و له هه‌مان کاتیش سه‌رۆکی ده‌زگای به‌د ناوی پاراستنه،مه‌نسوری کوڕی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی له‌شکری کوردستانه،ئه‌مه جگه له سیداد و نیهاد و بابۆ و به کورتی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه خاوه‌ن بڕیارن له کوردستان،مه‌سعودیش له کۆنگره‌ی ۱۳ ی پارتی مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێداین که کوڕه ته‌مه‌ن ۵ ساڵه‌که‌ی مه‌سرور که‌رکوکمان بۆ ئه‌گه‌رێنه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.جا مه‌سرور چی کردووه تا کوڕه ته‌مه‌ن ۵ ساڵانه‌کی بتوانێ که‌رکوکمان بۆ بگێرته‌وه.
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌سرور ناناسن ئه‌وا حه‌ز ئه‌که‌م کورته‌یه‌کتان له‌باره‌ی ئه‌م زاته‌وه بۆ باس بکه‌م.مه‌سرور وه‌ک باسم کرد ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی پارتیه‌و سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستنی پارتیه.ئه‌و ده‌زگایه‌ی که به‌ناو ئه‌رکی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه به‌ڵام ئه‌رکه ڕاسته‌قینه‌که‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیه.ڕوونتر بلێم ئه‌رکی ئه‌م ده‌زگایه تیرۆر کردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانیه‌یه که به نه‌یاری خۆیانی ئه‌زانن.
ته‌نیا یه‌ک نمونه‌ی زندوو وابزانم به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه.د.که‌مال سه‌ید قادر به پشت به‌ستن به چه‌ندین به‌لگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌یسه‌لمێنێ که مه‌لا مسته‌فا جاسوسی بۆ ئه‌مریکا و ئیسرائیل کردووه‌و چه‌ندین نهێنی تری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ئاشکرا کردووه،به‌ڵام کاتێ که ناوبراو به‌سه‌ردان گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر به ۳۰ ساڵ زیندانی حوکم دراو ژه‌هر خوارد کرا هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان له نه‌مسا و له ناو جه‌رگه‌ی وڵاتی دیموکراسی ئازادی به‌ر چه‌قۆ درا.
.ئه‌مه ته‌نیا نمونه‌یه‌که بێگومان کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه و د.تاهیر شه‌ریف و چه‌ندانی تر به‌لگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م راستیه‌ن.
I just want to say I am just beginner to weblog and honestly liked your web-site. Probably I’m planning to bookmark your website . You absolutely have remarkable well written articles. Thanks for revealing your web-site.