دوو ده‌زگای زیندانی سیاسی هه‌یه، كه یه‌كێكیان حكومیه‌و ناوی (كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان)ه‌و ئه‌وی تریان سه‌ربه‌خۆیه‌و ناوی (ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان)ه‌و پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی (ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان) له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییه‌وه ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كان گرتبوو، تۆمه‌تباریان كردبوون به كه‌مته‌رخه‌می له‌ئاست كاركردن بۆ زیندانییه سیاسییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له‌هه‌ولێر داوای له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان تۆمار ده‌كات‌و پێش 2 ڕۆژ دادگا له‌ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌زیندانییه سیاسییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئاماده‌بن له‌ڕۆژی دادگاییكردندا.
له‌و باره‌یه‌وه د.محه‌مه‌د پشده‌ری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له‌زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان به ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند “له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له‌و ده‌زگا حكومییه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌ڕابردوودا گرتوومانه، به‌رپرسی كۆمكاری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌كاتێكدا هه‌ردووكمان له‌سلێمانین، كه‌چی له‌هه‌ولێر له‌بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی داوای له‌سه‌ر من‌و چه‌ند ئه‌ندامێكیتری ده‌سته‌كه‌مان تۆماركردووه به ژماره 1192010و به‌پێی مادده‌ی 240ی یاسای سزادانی عێراقی، پێش 2 ڕۆژ كه ده‌كاته ڕۆژی دووشه‌مه 5/7/2010 نامه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌پۆلیسه‌وه بۆ هات‌و ده‌بێت له‌دادگا ئاماده بین”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌كه وتیشی “ئه‌و كۆمكاره‌ی زیندانیانی سیاسی كه‌ڕو كوێر‌و لاڵی حیزبن‌و ناتوانن داكۆكی له‌مافی زیندانیانی سیاسی بكه‌ن، ڕه‌خنه‌كانمان له‌و كۆمكاره‌ی زیندانییه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌بوو كه به‌پێی یاسای (4)ی ساڵی 2006ی په‌رله‌مانی عێراق زیندانیانی سیاسی عێراق له1/2/2008ه‌وه كۆمه‌ڵێك ماف‌و ئیمتیازیاتیان پێدراوه كه زیندانیانی كوردستان لێی بێبه‌شن”
د.محه‌مه‌د پشده‌ری ئیمتیازاته‌كانی بۆ ئاوێنه ڕونكرده‌وه‌و وتی “ئیمتیازاته‌كان بریتین له(زیندانی سیاسی له‌هه‌موو باج‌و خه‌راجێك به‌خشراوه، مه‌سره‌فی نه‌خۆشی‌و نه‌هامه‌تییان بۆ سه‌رف بكرێت، سه‌فه‌ری حه‌ج یان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بۆ به‌ڕێكبخرێت به بێ به‌رامبه‌ر، هه‌ر زیندانییه‌كی سیاسی بڕی 30,000,000 سی ملیۆن دیناری به دیاری پێبدرێت‌و بڕی 30,000,000 سی ملیۆن دیناریشی وه‌ك سولفه بدرێتێ ئه‌گه‌ر ویستی زیندانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو، جگه‌له‌مانه‌ش مانگانه بڕی 500,000 پێنج سه‌د هه‌زار دیناری وه‌ك موچه پێده‌درێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موچه‌خۆری حكومه‌تیش بێت، به‌ڵام له‌م ئیمتیازاتانه زیندانیانی سیاسی كوردستان ته‌نها 403 زیندانی سیاسی سودمه‌ند بوون به وه‌رگرتنی بڕی 390,000 سێ سه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دینار مانگانه ئه‌گه‌ر له‌ساڵێك كه‌متر زیندانی نه‌كرابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ساڵێك كه‌متر زیندانی كرابوو ئه‌وا بڕی 250,000 دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ پارچه زه‌ویه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له‌و زیندانیانه، ئه‌م موچه‌یه‌ش بۆیه به‌م ڕێژه زیندانییه ده‌درێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هیچ جێگه‌یه‌كه‌وه موچه وه‌رناگرن‌و سودمه‌ندیش نه‌بوون له‌وه‌رگرتنی زه‌وی”.
د.محه‌مه‌د پشده‌ری وتی “تا ئێستا 3 جار ڕێپێوانمان ئه‌نجامداوه‌و 9 ڕۆژ له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌ماندا مانمانگرت، هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كان به یه‌كێتی‌و پارتیشه‌وه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كردین‌و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش سه‌ردانیان كردین‌و به‌ڵێنیان پێداین كه دێڕ به‌دێڕی ئه‌و یاسایه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاساكه كراوه‌و ئیتر پشتگوێخراوه، ئه‌مه‌ش یاریكردنه به عه‌قڵی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم، بۆیه ئێمه دوای پێكهێنانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڕۆینه به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراقی‌و مان ده‌گرین، تا ئه‌و یاسایه ئێمه‌ش نه‌گرێته‌وه مانگرتن ناشكێنین”.
ئه‌حمه‌دی مام ڕه‌سوڵ كه ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسی كۆمكاری زیندانیان بووه‌و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌دات له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌و بۆ ئاوێنه وتی “ئێمه هه‌وڵی جیددیمان داوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی زیندانیانی سیاسی هه‌رێم، بۆ نمونه له 2 هه‌فته‌ی ئاینده‌دا 998 زیندانی تری سیاسی موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت‌و ئه‌و جیاوازیه‌یش كه له‌موچه‌و ئیمتیازاتیشدا باس ده‌كرێت له‌نێوان به‌غدادو هه‌رێمدا بۆ هه‌موو داموده‌زگاكان هه‌روایه‌و ته‌نها ئێمه نین، هه‌میشه ئیمتیازات‌و موچه‌ی به‌غداد زیاتره له‌هی هه‌رێم”.
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان، ئه‌حمه‌دی مام ڕه‌سوڵ وتی “ڕاسته من داوام له‌سه‌ر تۆماركردوون له‌دادگای هه‌ولێرو چاوه‌ڕێی دادگام ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ته‌شهیری قورسیان به ئێمه كردووه”.
په‌یمان عیزه‌دین ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ماڵپه‌ری ئاوێنه وتی “له‌كوردستان دوو ده‌زگای زیندانی سیاسی هه‌یه، یه‌كێكیان حكومیه‌و كاری جێبه‌جێكردن(تنفیذی) یه‌و ئه‌وی تریان ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌یانه‌وێت وه‌ك ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی زیندانیانی سیاسی، ئێمه له‌په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك سه‌یری هه‌ردوو ده‌زگاكه ده‌كه‌ین‌و زانیاریش له‌هه‌ردوو لایان وه‌رده‌گرین”.
Comments are closed.