له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی پێنجه‌مدا به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی به گشتاندنی بڕیارێك له‌هه‌موو كوردستاندا دابه‌شكردنی زه‌وی راگیرا، به‌لاَم له‌ژێر ره‌حمه‌تی واسیته‌و ده‌ستی به‌رپرسان و بڕیاری تایبه‌تدا ئه‌و بڕیاره شاری كفری نه‌گرتووه‌وته‌وه‌و و له‌و كاته‌وه ژێربه‌ژێر ده‌یان پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، دواترین بڕیاری تایبه‌ت بڕیاری دابه‌شكردنی زه‌وییه به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ندازیارێكدا، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی خه‌ڵك و چه‌ندین رێكخراوی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی ئاوێنه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه هه‌رچه‌نده دابه‌شكردنی زه‌وی راگیراوه، به‌لاَم وه‌كوو پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له2009 مه‌سه‌له‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له‌كفری سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانه‌وه نوسراوێك هاتووه بۆ شاره‌وانی كفری و داوای كردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه له2006 بۆمان ره‌وانه بكه‌ن به مه‌به‌ستی پێدانی زه‌وی پێیان، به‌لاَم كار به‌و نوسراوه ناكرێت و پشتگوێ ده‌خرێت.
له‌و باره‌یه‌وه مامۆستا هیوا محه‌مه‌د به‌رپرسی مامۆستایانی پیشه‌یی له‌كفری به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “ئێمه وه‌كوو ئه‌و چه‌ند رێكخراوه ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌مان پێشكه‌شی قایمقامی كفری كرد تاوه‌كوو ئێستا وه‌لاَم نه‌دراینه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی پێشوودا بڕیارێك هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له2006 بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، به‌لاَم دوای بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت به واسیته‌و ژێربه‌ژێر به‌شی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بخۆن و زه‌وی وه‌ربگرن.
لای خۆیه‌وه قایمقام قه‌زای كفری شێركۆ حسێن سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌و ناڕه‌زایی رێكخراوه‌كان وتی “ئه‌و یاداشته‌م ناردووه بۆ شاره‌وانی و شاره‌وانیش وه‌لاَمی داوه‌ته‌وه‌و منیش له‌سه‌رم نوسیوه ئاگاداری رێكخراوه‌كان بكه‌ن، دیاره وه‌لاَمه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی رێكخراوه‌كان و یه‌كشه‌ممه پێشكه‌شیانی ده‌كه‌ین.
ئه‌و مامۆستایه باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێمه داوامان كردووه بڕیاری تایبه‌ت رابگیرێت و دادپه‌روه‌رانه زه‌وی دابه‌شبكرێت و واسیته‌كاری نه‌مێنێت كه زانیومانه چه‌ندین كه‌س رۆشتوون بڕیاری تایبه‌تیان هێناوه‌و خۆڵ ده‌كه‌ن چاوی خه‌ڵكه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت زه‌وی وه‌ربگرن، به به‌ڵگه‌شه‌وه لامانه كه كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك كه مامۆستا‌و پارێزه‌رو خوێندكار‌و ئه‌ندازیاریشی تێدایه رۆشتوون بڕیاری تایبه‌تیان هێناوه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانیش دانی پێدا ناوه كه به‌ڵێ بڕیاری تایبه‌تیان بۆ هاتووه، منیش ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر بڕیاری تایبه‌ت هاتووه ئه‌ی بۆچی ده‌ڵێن دابه‌شكردنی زه‌وی راگیراوه، كه‌چی بڕیاری تایبه‌ت رانه‌گیراوه‌و زه‌وی دابه‌شكراوه.
به‌و هۆیه‌وه پێنج رێكخراو له‌كفری ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌و یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌و ئاماژه ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناوی سه‌دان فه‌رمانبه‌رو مامۆستا‌و چینوتوَیژه‌كانی تر له‌شاری كفری بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی هاتووه‌ته‌وه، به‌لاَم تاوه‌كوو ئێستا به‌بیانوی راگرتنی دابه‌شكردنی زه‌وی زه‌وییان دابه‌ش نه‌كردووه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی فه‌رمانی 2006یان هه‌یه زه‌وییان پێ نه‌دراوه، كه‌چی لێره‌و له‌وێ به‌بڕیاری تایبه‌ت چه‌ندین پارچه زه‌وی دابه‌شكراوه، بۆیه ئێمه وه‌ك رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له‌كوردستانی عێراق، كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان، مامۆستایانی پیشه‌یی كوردستان/ كفری، یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان ناڕازین له‌و كرداره‌ی شاره‌وانی كفری و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا هه‌موو رێگه‌ی مه‌ده‌نی دیكه ده‌گرینه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوانه یاداشتنامه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌و تاوه‌كوو ئێستا وه‌لاَم نه‌دراوه‌نه‌ته‌وه، به‌و مه‌به‌سته چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه.
له2006 فه‌رمانێك هه‌بووه كه نزیكه‌ی 1000 زه‌وی له‌كفری دابه‌شبكرێت كه پشكی هه‌موو حزب و رێكخراو‌و فه‌رمانگه‌كانی تێدا بووه، به‌لاَم ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ناكرێت و له‌هه‌موو كوردستاندا زه‌وی دابه‌شكردن راده‌گیرێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی كفری ئه‌ندازیار نه‌وزاد ره‌شید رونیده‌كاته‌وه كه نوسراوێكی گشتاندن بۆ هه‌موو شاره‌وانییه‌كان هاتووه‌و بۆ كفریش به‌هه‌مانشێوه‌و نوسراوه‌كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌یه له‌پێش 8/6/2006 بۆمانی بنێرن و ناردوومانه، ئیتر خه‌ڵك چی ده‌ڵێت ئه‌وه كه‌یفی خۆیه‌تی.
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی شاره‌وانی ده‌ڵێت “من هیچ ده‌سه‌لاَتێكم نییه تاوه‌كوو زه‌وی دابه‌ش بكه‌م و كارم ته‌نها جێبه‌جێكردنه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه بڕیاری تایبه‌ت ده‌هێنێت ئه‌وه كێشه‌ی من نییه، له‌سه‌ره‌وه بڕیارم بۆ دێت و منیش ته‌نها جێبه‌جێی ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش فه‌رمانی پێش 2006یان هه‌یه بۆم به‌رزكردوونه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و ئه‌گه‌ر بڵێن زه‌وییان پێبدرێت ئه‌وا ده‌یانده‌ینێ”.
Comments are closed.