به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایه‌كان كۆی لیسته‌كانی مامۆستایانی ئۆپۆزیسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سه‌ربه‌خۆ) له‌پارێزگای سلێمانیدا نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیستی ده‌سه‌ڵات (لیستی مامۆستایانی كوردستان) نزیكه‌ی 11 هه‌زار‌و 400 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه. جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه، هه‌ڵبژاردنێكی به‌مجۆره له‌یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا ئه‌نجامنه‌دراوه، كه 117 هه‌زار مامۆستا له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا به‌شدارییان تیا كرد‌و زیاتر له350 نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایان. هاوكات رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌ربڕی كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌رد به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
Comments are closed.