سه‌رۆكی لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مرۆ له‌كه‌ركوك خروقات كراوه.
مامۆستا فاروق شه‌فیق محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی مامۆستایانی یه‌كگرتوو له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند “ئه‌وه‌ی له‌چاودێره‌كانا به‌دیمان كرد له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان، مامۆستایانی یه‌كێتی‌و پارتی خروقاتێكی زۆریان كردوه‌و له‌به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان هانی مامۆستایان ئه‌ده‌ن كه‌ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆی له‌خۆیدا خروقاته”.
ناوبراو وتیشی” له‌بنكه‌ی پیره‌مێرد خرقاتێكی زۆر كراوه كه‌ده‌نگدان له‌و بنكه‌یه له‌سه‌عات 10:40 خوله‌كی به‌یانی وه‌ستاوه بۆماوه‌ی 20 خوله‌ك، له‌بنكه‌ی نه‌ورۆز مامۆستایانی یه‌كێتی‌و پارتی ئه‌چونه ناو بنكه‌ی ده‌نگدانه‌وه هانی مامۆستایانیان ده‌دا و ناوه‌كانیان زیاد ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌خۆیان بده‌ن،لیستی ناوه‌كان ته‌نها له‌لایه‌ن لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانه‌وه دانراوه بۆیه ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان نه‌بو له‌سه‌ر ناوه‌كان‌و ئه‌وانیش ناوه‌كانیان به‌ئاره‌زوی خۆیان زیاد ده‌كرد”.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵویستیشیان مامۆستا فاروق وتی “له‌ئێستادا هیچ هه‌ڵویستێك وه‌رناگرین، له‌كاتی هه‌بونی جیاوازی زۆر له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێمه هه‌ڵویستی خۆمان وه‌رده‌گرین‌و له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری مامۆستایانی یه‌كگرتو ئه‌یگه‌یه‌نینه لیژنه‌ی باڵا”.
Comments are closed.