ئه‌ندامێكی كوردی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند “هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كورد ده‌ستی كه‌وتووه له حكومه‌تی نوێی عێراقیدا به‌قه‌د ئه‌و ماندوبوون‌و كۆششانه‌ی نیه له پێناو یه‌كستنی ماڵی عێراقیدا داویه‌تی، بۆیه ده‌بێت ئێستا ته‌ركیز بخه‌ینه سه‌ر ماده‌ی 140″.
، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به‌كر حه‌مه سدیق ڕاگه‌یاند “ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد‌و پۆسته وه‌زارییه‌كانی كورد له حكومه‌تی عێراق به‌قه‌د قورسایی ماندوو بونی كورده نیه له رزگاركردنی عێراق له ته‌نگه‌ژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق”.
وتی “ده‌ست پێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی كورد كاریگه‌ری سه‌ره‌كییان هه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی‌و ده‌ركردنی له ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌ی نیه”.
زیاتری وت “ده‌ستخستنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار هێنده‌ی لایه‌نێكی ته‌شریفاتی هه‌یه هێنده لایه‌نێكی بڕیار‌و توانایه‌كی به هێز نیه بۆ كورد،هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هێزێكی زۆریان نیه‌و له بڕیاردا كاریگه‌ریان نیه بۆیه ئه‌وه به ده‌ستكه‌وتی به‌هێز ناژمێردرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا “ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه بۆ كورد كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ره‌نگه به‌ته‌نها بۆ كورد به‌س نه‌بێت، ده‌بوو كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ‌و ماندووبونانه‌ی بینیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی به‌هێزتری له حكومه‌تی عێراقی هه‌بووایه، چونكه تواناكانی كورد بوو دوای هه‌شت مانگ حكومه‌تی عێراقی له ته‌نگه‌ژه‌ی پێكهێنان رزگار كرد”.
حه‌مه سدیق وتی “ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ كورد ماوه ته‌نها هه‌وڵدانه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقی، له‌كاتێكدا ئێستاش مالیكی نه‌رمی له‌و رووه‌وه تێدایه‌و ده‌بێت وه‌ك كورد هه‌موو توانا‌مان بخه‌ینه كار له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانمان له حكومه‌تی عێراقی”.
Comments are closed.