به‌شێك له‌سه‌رنشینانی تاكسی هێڵه‌كانی نێوان (كه‌لار- سلێمانی، كه‌لار- كه‌ركوك)، نیگه‌رانن له‌گرانیی كرێی هاتوچۆی ئه‌و هێڵانه‌و رایده‌گه‌یه‌نن كه نرخی نه‌فه‌رێك 8 هه‌زار دیناره، كه‌چی به‌پاساوی جۆراوجۆر10 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گرن، سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیانیش، نكۆڵی له‌بوونی ئه‌و دیارده‌یه ناكات‌و ده‌ڵێت “نرخی ئه‌و هێڵانه به‌فه‌رمی 8 هه‌زار دیناره، به‌ڵام بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.
هه‌رچه‌نده به‌پێی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی (قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان‌و سه‌ندیكای كرێكاران‌و پیشه‌وه‌رانی كورستان لقی گه‌رمیان) نرخی گواستنه‌وه‌ی یه‌ك نه‌فه‌ر به تاكسی، له‌نێوان ئه‌و هێڵانه‌دا ته‌نها 8 هه‌زار دیناره، به‌ڵام كه‌مترین كات ئه‌و نرخه وه‌رده‌گیرێ، زۆرینه‌ی شۆفێران 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی، نرخی هێڵی (سلێمانی- كه‌لار) به 10 هه‌زار دینار دیاری كراوه.
زۆرێك له‌هاوڵاتیان نرخی 10 هه‌زار دینار به زۆر ده‌زانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆژانه ناچاری هاتوچۆكردن ده‌بن، عه‌بدوڵڵا نه‌جمی ته‌مه‌ن 42 ساڵه، كه دانیشتووی شاری كه‌لاره، باس له‌گرانی ئه‌و كرێیه ده‌كات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رگرتنی پاره زیاده‌كه به پاساوی ته‌برید هه‌ڵكرن بێت، بۆیه به‌پێكه‌نینه‌وه وتی “شۆفێره‌كان به‌بیانوی هه‌ڵكردنی ته‌بریده‌وه حكومه‌تیان فریوداوه، من خۆم سوار ئۆتۆمبیلێك بووم ته‌بریدی هه‌ڵنه‌كرد، كه‌چی 10 هه‌زار دیناریشیان لێوه‌رگرتم”.
ئه‌و سه‌رنشینه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی گرانی كرێ هاتوچۆوه، كچه خوێندكاره‌كه‌ی كه له‌زانكۆی سلێمانییه، دوومانگ جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. وتیشی “پێوسته ئه‌و ده‌زگایانه كه په‌یوه‌ستن به‌م كاره‌وه‌و به‌ناوی خزمه‌تكردن به خه‌ڵكه‌وه دامه‌زراون، هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كاسانه هه‌بێت كه به‌پاساوی جۆراوجۆر نرخ گران ده‌كه‌ن”.
به‌وته‌ی شۆفێرانیش هۆكاری گرانی نرخی كرێی هاتوچۆ، ته‌نها هه‌ڵكردنی ته‌برید نییه، به‌ڵكو گرانی نرخی سوته‌مه‌نیش هۆكارێكیه‌تی، ئه‌وه‌تا محمود فوئادیی ته‌مه‌ن 36 ساڵ‌و شۆفێری تاكسی له‌هێڵی (كه‌ركوك- سلێمانی) ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه نرخی سوته‌مه‌نی به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ته‌برید ئه‌و وتی “ئه‌گه‌ر گه‌رمكه‌ره‌وه یان فێنككه‌ره‌وه هه‌ڵنه‌كه‌ین، ئه‌و نرخه له‌نه‌فه‌ره‌كان وه‌رناگرین”، ئه‌و شۆفێره ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ویستویانه نرخی كرێی ئه‌و هێڵانه دابه‌زێنن، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ئه‌و وتی “شۆفێرانی سلێمانی رێگربوون له‌دابه‌زینی نرخه‌كان”.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان، یاسین حه‌مه ساڵح، ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه روونكرده‌وه كه نرخی فه‌رمی ئه‌و هێڵانه 8 هه‌زار دیناره.
سه‌بارت به‌و شۆفێرانه‌ش كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن‌و نرخی زیاتر وه‌رده‌گرن وتی”ئه‌و شۆفێرانه به‌حكومی هه‌ڵكردنی ته‌برید بۆ سه‌رنشینان كردویانه به 10 هه‌زار، به‌ڵام تا ئێستا بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت‌و تائێستا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه”.
به‌ڵام لێپرسراوی هێڵی (سلێمانی- كه‌لار) محه‌مه‌د مه‌حمود به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌ی گه‌رمیان قسه ده‌كات‌و ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌پێی بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌و نرخانه‌یان بۆ سه‌رنشینان داناوه‌و نرخه‌كه‌شی 10 هه‌زار دیناره، ئه‌و وتی”ئێمه به گشتی 10 هه‌زار وه‌رده‌گرین، ته‌برید هه‌ڵبكه‌ین یان نا، چووینه گواستنه‌وه‌ی سلێمانیش، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه ده‌بێت هه‌مووی یه‌ك نرخ بێت، ئێمه به‌پێی نوسراوی ئه‌وان كار ده‌كه‌ین”. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه نوسراوه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی تریش رۆشتووه، وتیشی”هیچ نرخێكی زیاده‌مان له‌كه‌س وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گرین به‌پێی یاسایه”.
Comments are closed.