هاوشێوه‌ی چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌كانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ر ئێستا خۆپیشاندان له قه‌زای کۆیه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێکرده‌وه.
په‌یامنێرمان له شاری کۆیه‌وه پێی راگه‌یاندین، که ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هاوڵاتیان له سه‌کۆی ئازادی کۆیه کۆبونه‌ته‌وه‌و تێکڕا داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردوه.
له‌هه‌مانکاتدا تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بێت و ته‌ئکید له‌وه‌ش ده‌که‌نه‌وه، که تا داواکانیان جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان.
Comments are closed.