رۆژ له دوای رۆژ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیان له ناوچه جیا جیاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌رفراوانتر ده‌بێت و تا ئێستاش ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به کردار، داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ نه‌کردوه.
ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) له 26ه‌م رۆژی خۆپیشاندان و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا له سه‌رای ئازادی سلێمانی، له ئێستادا به هه‌زاران که‌س له چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان له سه‌رای ئازادی کۆبونه‌ته‌وه.له درێژه‌ی پشتیوانی کردنی چین و توێژه جیاوازه‌کانیش له خۆپیشانده‌ران، زیندانه سیاسییه‌کان پاڵپشتی خۆیان بۆ ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵک دوپات کرده‌وه‌و هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.له‌هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له گه‌نجانی که‌لار رویان له سه‌رای ئازادی کرد‌و ده‌نگی خۆیان خسته پاڵ ده‌نگی خۆپیشانده‌ران، هاوکات وه‌ک رۆژانی رابوردوش خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی به‌شدارن له خۆپیشاندانه‌که‌دا.
Comments are closed.