وا بڕیاره ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه) ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له چین و توێژه‌كانی قه‌زای شاره‌زور (هه‌ڵبجه‌ی تازه، وارماوا) به ئاپۆڕهیهكی به‌رفراوان بۆ پشتگیری کردنی خۆپیشانده‌ران، رو له سه‌رای ئازادی سلێمانی بکه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه عادل ئه‌حمه‌د، یه‌كێك لهبهشداربوهکان له لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌ک به‌شێکی زۆری چین و توێژه‌كانی قه‌زای شاره‌زور دێینه سه‌رای ئازادی و پشتگیری خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران دوپات ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه‌ش هه‌مان چاره‌نوسمان هه‌یه‌و هاوخه‌مین له‌هه‌مو كێشه‌كاندا.باسی له‌وه‌شکرد، که گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری كاریگه‌ری خراپی جێهێشتوه له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به پێویستی ده‌زانن پشتیوانی سه‌رای ئازادی بكه‌ن.عادل ئه‌وه‌شی وت: ئێمه‌ش له‌هه‌وڵی دروستكردنی سه‌کۆیه‌کی ئازادین له قه‌زای شاره‌زور، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه تیایدا كۆببینه‌وه‌و چالاكی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین ، له‌هه‌مانکاتدا ببێته پاڵپشتییه‌کیش بۆ خۆپیشانده‌رانی ناوچه جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.جێی ئاماژه‌یه ماوه زیاتر له مانگێکه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و تاوه‌کو ئێستاش، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به کردار داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌رانیان جێبه‌جێ نه‌کردوه.هاوکات دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) ئه‌نجومه‌نی کاتی مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، که له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، درێژه به خۆپیشاندانه‌کانیان ده‌ه‌ده‌ن.
Comments are closed.