ئه‌مڕۆش وه‌ك رۆژانی پێش‌و سه‌رای ئازادی سلێمانی بوه شوێنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان بۆ خۆپیشاندان و پێداگری له‌سه‌ر داواكانی خه‌ڵكی كوردستان، هاوكات ئه‌مڕۆ وتار و دروشمه‌كانی سه‌رای ئازادی نیگه‌رانی پێوه‌دیاربو سه‌باره‌ت به‌و پێشوازییه‌ی بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له هه‌ولێر سازكرابو، له‌و میانه‌یه‌دا فاروق ره‌فیق رایگه‌یاند: “ئێمه خه‌ون به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌بینین، ئێوه‌ش شه‌قامه‌كان بڕازێننه‌وه بۆ دوژمنه‌كانی كورد”.
فاروق ره‌فیق روناكبیر و توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فه له وته‌یه‌كیدا له سه‌رای ئازادی سه‌باره‌ت به ئه‌و پێشوازییه‌ی له شاری هه‌ولێر له ئه‌ردۆگان كرا و شه‌قامه‌كانی بۆ رازێندرابوه‌وه رایگه‌یاند: “ئێمه هاتوین سیاسه‌ت بگۆڕین خه‌ونمان دروستكردنی كیانێكی سیاسیه، به‌لاَم یه‌كێتی و پارتی هیچ كات باوه‌ڕیان به‌مه نه‌بوه ئه‌وان پێكه‌نینیان به خه‌ونه‌كانی ئێمه دێت و ئه‌ڵێن: خه‌ونی شاعیرانه‌یه، به‌ڵێ ئێمه ئه‌و شاعیره‌ین و خه‌ون به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ده‌بینین، ئێوه‌ش شه‌قامه‌كان بڕازێننه‌وه بۆ دوژمنه‌كانی كورد، ئێمه له‌وه خۆش نابین كه پێشوازی له ئۆردوگان ده‌كه‌ن كه ئینكاری بونی كورد ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن له‌وه‌ش خۆش نابین كه سه‌دامتان ماچ كرد”.فاروق ئه‌وه‌شی وت: “ئێمه دژایه‌تی كورد ناكه‌ین دژایه‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه ئینكاری بونمان ده‌كه‌ن، له سه‌راوه ده‌ڵێین ئیدانه‌ی پێشوازی له ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ین، به ئه‌ویش ده‌ڵێین ئه‌و پێشوازیه ته‌عبیر له رای گه‌لی كورد ناكات، نه‌وه‌یه‌كی نوێ دروست بوه ئه‌و سیاسیانه ئه‌داته دادگا كه پێشوازی له ئه‌ردۆگان ده‌كات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ چونی دو سه‌ركرده‌ی تر بۆ ئێران، چونكه هه‌ركات ئه‌وان بچن بۆ ئێران شتێك روده‌دات”.
Comments are closed.