رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی:جه‌ماوه‌ری به‌شه‌رفی كوردستان سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و كه‌سانی خاوه‌ن ویژدانی ناو ده‌سه‌ڵاتسڵاوی ئاشتیخوازانه‌تان لێبێت له پێناو ئازادی‌دا…هه‌مو لایه‌ك ئاگادارن كه جه‌ماوه‌ری كوردستان ماوه‌ی زیاتر له 43 رۆژه له خۆپیشاندانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه به‌رده‌وامه له پێناو به‌دیهێنانی داواكاریه‌كانیاندا. سه‌ره‌ڕای وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی كرداری ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان بۆ هیچ كام له‌داواكارییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵ و بیركردنه‌وه‌دایه بۆ داڕشتن و به ئه‌نجامگه‌یاندنی سیناریۆی جۆراوجۆر تا شه‌قام به‌جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر چۆڵبكات. لێره‌وه بانگهێشتی سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی خۆڕاگری كوردستان ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه كار بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و سینایۆیانه بكه‌ین و به‌رده‌وام بین له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به شێوه‌ی ناتوندو تیژانه. دوا سیناریۆی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی رۆژی 1/4/2011 بو كه تیایدا له كاتژمێر 6ی ئێواره‌دا هێزه‌كانیان به‌توندوتیژی و ته‌قه‌كردن هاتنه ناو مه‌یدانی ئازادی و دوای ئه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان دا‌و برینداریان كردن زیاتر له 49 خۆپیشانده‌ر ده‌سگیر كران و تائێستا له گرتوخانه‌كاندا راگیراون. هیچ هۆكارێك نیه بۆ هێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌مو چه‌كداره بۆ ناو شاری سلێمانی كه بونه‌ته هۆكاری ئیستیفزاز كردنی خه‌ڵك.
ئه‌م كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی بۆ پشت راستكردینه‌وه كه‌نه‌ك نایه‌وێت داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵكو مه‌یدانی ئازادی و خۆپیشاندانی هێمنانه‌ش به هاونیشتمانیان ره‌وا نابینن، له‌به‌رئه‌وه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌مو ئه‌گه‌ر و ئاماده‌ییه‌كی خۆی له‌ده‌ستدا بۆ ئه‌وه‌ی چیدی چاوه‌ڕێبین كه داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێبكات. هه‌روه‌ها ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه سورده‌بین له‌سه‌ر فشاره‌كانمان له‌پێناو گه‌یشتن به خواسته ره‌واكانمان و له‌نزیكترن كاتدا هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان سه‌باره‌ت به شێوازی نوێی خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌یامی نوێی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی
Comments are closed.