پاش ئه‌وه‌ی سه‌عات 5:30ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی به هێمنی كۆتایی پێهات، هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره و بازاڕی ده‌بۆکه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ئازاری هه‌مو ئه‌و هاوڵاتی و رۆژنامه‌نوسانه‌یان دا كه له‌و ده‌وروبه‌ره‌دا بون، له‌نێوانیاندا په‌یامنێری سایتی (سبه‌ی) و رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و رۆژنامه‌ی چه‌تر په‌لامار دراون و سوكایه‌تییان پێكراوه.په‌یامنێرمان له شوێنی روداوه‌كه پێی راگه‌یاندین كه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و جگه ئازاری ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانیان دا.وتیشی: ئه‌و هێزانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكیان به‌رامبه‌ر كرابێت، به‌شێوه‌ی ره‌شبگیری په‌لاماری .هاولاتیانیان داوه هاولاتیانیان داوه
Comments are closed.