ماوه‌یه‌که خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونه‌ته جێی سه‌رنجی میدیاکان،ڕژێم دوای ڕژێم ئه‌ڕوخێ و هه‌ندێکیشیان له لێواری مه‌رگ نزیک بوونه‌ته‌وه.خۆپیشاندان بۆچی ئه‌کرێ؟خه‌ڵک له‌چی توڕه‌یه‌و چیان ئه‌وێ؟دکتاتۆره‌کان بۆ کورسی ده‌سته‌ڵات جێناهێڵن؟ئه‌ی چاره‌سه‌ر چیه؟
کورد ئه‌ڵێ که جام پڕ بوو لێی ئه‌ڕژێ،ئه‌گه‌ر چی حوکمڕانی له ووڵاتانی عه‌ره‌بی کۆماریه نه‌ک پادشایی به‌ڵام ماوه‌ی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کان له ماوه‌ی حه‌کمڕانی پادشایی زیاتره.
جگه له‌مه‌ش ده‌سته‌ڵاتیان به‌کار ئه‌هێنن بۆ دزین و به‌تا‌ڵان بردنی سامانی ووڵات.دوای ڕوخانی رژێمی بن علی و موباره‌ک ده‌رکه‌وت که چه‌ندین ملیار دۆلاریان به‌هه‌ده‌ر بردووه‌و له به‌نکه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ورۆپا حه‌شاریان داوه،تۆ بڵێی ئه‌مریکا و ئه‌ورۆپا نه‌یانزان زانیبێ که ئه‌مه سامانی دزراوی وڵاته؟وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره خه‌ریکه خۆیان ئه‌یده‌نه‌وه کاتێ خۆیان دانی پیا ئه‌نێن که ئه‌وان له ڕابردوا پشتگیری ده‌سته‌ڵاتدارانیان کردووه به‌ڵام له‌مه‌ودوا پشتگیری گه‌لان ئه‌که‌ن.ئه‌و کرێکاره تونسیه‌ی که خۆی سوتان به دوا نانێ ئه‌گه‌ڕا بۆ ماڵ و مناڵی په‌یای بکات که‌چی خانمی بن علی به گوێره‌ی به‌لگه‌نامه‌کانی ویکلیکس خواردنی له پاریسه‌وه بۆ هاتووه،چونکه خۆی باش ئه‌زانێ ئه‌و خواردنه‌ی هاورده‌ی ووڵاته‌که‌ی ئه‌کرێ یا به‌سه‌رچووه‌وشیاوی خواردن نیه یا کوالیتی باش نیه.قه‌ده‌غه‌کردنی مۆبایل و ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و ته‌کنه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو زه‌حمه‌ت کردنی په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه له لایه‌ن دکتاتۆره‌کاناوه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه تا هاوڵاتیانیان له دنیای ده‌ره‌وه بێ ئاگا بن له‌و ئازادی و یه‌کسانیه‌ی له ووڵاتانی ئه‌مریکاو ئه‌ورپا هه‌یه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م دکتاتۆرانه وا فێرنه‌بوون له ژیان که‌سێ پیان بلێ نا، هه‌رشتێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بووبێ کردوویانه‌و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان نه‌بووبێ ئه‌وه له خه‌ڵکیش قه‌ده‌خه کراوه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خالکه‌که قه‌بولیان نه‌کردایه ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه بۆیان نه‌ئه‌چووه‌سه‌ر بۆیه ئه‌ووترێ که خه‌ڵکه دکتاتۆر دروست ئه‌کات.
کاتێ خاڵک بێده‌نگی هه‌ڵه‌بژێرێ ده‌سته‌ڵاتداران ئه‌م بێده‌نگیه ئه‌قۆزنه‌وه‌و هه‌وڵی گه‌وجاندنی خه‌ڵکیش ئه‌ده‌ن.ژنه‌پادشای فه‌ره‌نسا که‌پرسی ئایا خه‌ڵک بۆ شۆڕش ئه‌کات پێیان ووت خه‌ڵک نانی بیخوا، له وه‌ڵامدا وتی نانیان نیه خۆ بسکیتیان هه‌یه،واته‌ئه‌وگاڵته به‌ئه‌قڵی خاڵک ئه‌کات.کورد ئه‌ڵێ هه‌مووشتێ له باریکی ئه‌پچڕێ ته‌نیا په‌تی زوڵم له ئه‌ستوری ئه‌پچڕێ، زوڵمی ئه‌م دکتتۆرانه ئه‌وه‌نده زۆر بووه ئیتر ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که ڕقی خه‌لک وه‌ک بوڕکان ئه‌ته‌قێته‌وه‌و ئیتردکتاتۆره‌کانیش ئه‌بنه سوته‌مه‌نیه‌که‌ی.
کوردیش له‌م کولتوره به‌دوور نیه،وه‌ک ئه‌بینین سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانمان چه‌ندین ساڵه به‌ناوی پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان و هه‌بوونی مه‌ترسی ده‌ره‌کی له‌سه‌رکورد داهات وسامانی ووڵات ئه‌دزن.ئه‌گه‌ر ووڵاتێ مه‌ترسی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر بێ ئه‌وه ئیسرائیله که ده‌ور دراوه به ووڵاتی عه‌ره‌بی که‌چی بنه‌بڕ کردنی گه‌نده‌لی و به‌رقه‌رار کردنی دیموکراسی نه‌بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌میان.
باشتر بڵێین نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌رقه‌رار دیموکراسی وئازادی ویه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بنه هۆکار بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌که‌مان و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگا،چونکه به نه‌مانی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تاک به‌ره‌و لاوازی ئه‌چێ وبه‌رگریکه‌ری خاک به‌ره‌ونه‌مان ئه‌روات.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو کوردێ ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌ره‌و ڕاپه‌رین دژی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی چونکه هه‌ر ڕاپه‌رینه برینه‌کانمان ساڕ‌ێژ ئه‌کات.
I simply want to tell you that I’m newbie to blogging and site-building and absolutely savored you’re web page. Almost certainly I’m likely to bookmark your site . You certainly come with amazing article content. Thanks for revealing your blog site.