ئیمڕۆ ساڵێك تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تیرۆركردنی (سه‌رده‌شت عوسمان).ئه‌م ساڵیاده له‌كاتێكدایه كه‌تائێستا بكوژانی هه‌ریه‌كه له(عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه حمه) ده‌ستگیرنه‌كراون و ڕه‌وشی ڕاگه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستان تادێت ڕوو له‌خراپی ده‌كات، چونكه ئه‌م ساڵیاده له‌كاتێكدایه كه‌له‌ماوه‌ی 70ڕۆژی ڕابردوو خراپترین ئه‌و ڕۆژانه بوون بۆ ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌تایبه‌تی و به‌گشتی له‌هه‌رسێ پارچه‌كه‌ی تری كوردستان ڕه‌وشی هاوڕێ و هاوكارانمان خراپ بووه به‌لاَم به‌به‌راورد به‌ڕه‌وشی هه‌رێم ته‌نیا له‌سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم پله‌ی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و كه‌ناڵی(نالیا)سوتێنراوه و كه‌ناڵی(په‌یام)له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه گه‌مارۆدراوه و كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن)یش ته‌شویشی خراوه‌ته سه‌ر ڕادیۆی ده‌نگیش له‌كه‌لار وێڕای په‌لاماردانی تالاَن كراوه هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان له‌م ساڵیاده بێده‌نگی ده‌سه‌لاَتی كوردی له‌مه‌ڕ تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌زانێت له‌تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسانی تری پارته‌كه‌ی هه‌میشه شانازی به‌ئارامی هه‌ولێره‌وه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌ی وولاَتان له‌هه‌ولێر به‌هاوبه‌شیكردن له‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان ده‌زانین، چونكه بێده‌نگی ئه‌وان نیشانه‌ی ڕازیبوونیانه به‌م كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌لاَتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لێره‌وه جارێكی تر ڕووی داوامان له‌بارزانی ده‌كه‌ین كه‌به‌په‌له تاوانبارانی هه‌رسێ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م ئاشكرابكات و ڕاپێچی دادگایان بكات ئه‌گینا ئێمه ناچارده‌بین چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌جه‌سته‌ی ئازاردراوی (سه‌رده‌شت عوسمان) بلاَوبكه‌ینه‌وه دواجار كاردانه‌وه‌كانی هه‌رشتێك بێت ئێمه لێی به‌رپرسیارنین.
وه‌كو ڕێزگرتنیش له‌خوێنی هه‌ر سێ شه‌هیدی قه‌ڵه‌م وه‌كو پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو یادی ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ناكه‌ینه‌وه.
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
هه‌رێمی كوردستان
Wednesday, 04 May 2011
I just want to tell you that I am all new to blogging and site-building and absolutely enjoyed this web page. Likely I’m likely to bookmark your blog post . You actually come with good article content. Appreciate it for revealing your blog site.