سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان (كاردۆ ئه‌مین) له‌باره‌ی خراپبوونی ڕه‌وشی میدیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش سه‌رسوڕمانی خۆیان نیشانداوه له‌مه‌ڕ ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌ی ده‌سه‌لاَتی هه‌رێم دژ به‌میدیا و وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ئێمه‌یان ڕاگه‌یاندووه له‌چه‌ندین كه‌ناڵی فه‌رمیه‌وه نامه‌ی نیگه‌رانی دراوه به‌رپرسانی بالاَی ئه‌مریكی، كه‌فشاربخه‌نه سه‌ر به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر میدیا ڕابگرن.
ئه‌مه‌ش به‌چه‌ندین شێواز درێژه‌ی پێدراوه ئه‌مین ده‌ڵێت “ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه سه‌رسوڕمانی خۆیان نیشانداوه له‌مه‌ڕ بێده‌نگی ئه‌مریكا، به‌لاَم ئێمه له‌لایه‌ن چه‌ند دۆستێكی ئه‌مریكیه‌وه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی نیگه‌رانی وولاَته‌كه‌ی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه.
Comments are closed.