ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه دادگای سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڕۆژنامه‌نوس سۆران عومه‌ر ده‌ركرد.
پارێزه‌ری ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر له‌ئێسته‌دا شوێنی نادیاره‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه، نه‌یتوانی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بێت له‌سه‌ر دۆسێیه‌كی پێشووی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌گۆڤاری رێگادا، كه 3 سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرابوو.
له‌لێدوانێكدا سۆران عومه‌ر ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وتومانه كۆمه‌ڵێك كوڕ‌و برای به‌رپرس به‌نایاسایی باخیان دروست كردووه، ماوه‌ی 2 ساڵه من چومه‌ته دادگا، ئه‌مڕۆ كه نه‌متوانیوه ئاماده‌بم و پارێزه‌ره‌كه‌م هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی منی به‌دادوه‌ر گه‌یاندووه فه‌رمانی ده‌ستگركردنم ده‌رچووه! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی خوێنیان ڕشتووه‌و ئاماده‌ش نین بچنه دادگا ئازاد‌و پارێزراون.
من ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگا‌و هیچ گرفتێكم نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌مه‌وه هیچ زه‌مانه‌تێك نیه كه‌من بچمه دادگا‌و نه‌ڕفێنرێم، بۆیه داواكارم سه‌روه‌ری بۆ یاسا بگه‌ڕێته‌وه‌و كه‌س له‌ده‌ره‌وه‌و سه‌روی یاساوه نه‌بێت، به‌هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كانمان ببه‌ینه به‌رده‌م داگاو له‌سایه‌ی دادپه‌روه‌ریدا ماف بۆ سته‌ملێكراوان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وانه‌شی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رماڵه‌كه‌م بۆ گرتنم ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی یاساییان هه‌یه له‌گه‌ڵم با په‌نا بۆ تۆقاندن نه‌به‌ین ئه‌وه دادگا‌و با یاسا حوكم بكات.
له ژماره “7″ی 5/1/2009 گۆڤاری رێگا ڕاپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی “ناوی كوڕ‌و برای ئه‌و به‌رپرسه حزبی و حكومییانه‌ی كه‌به‌نایاسایی باخیان دروست كردووه” له‌به‌رامبه‌ردا برایه‌كی مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی و كوڕی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 21ی یه‌كێتی و خاوه‌نی به‌نزینخانه‌ی سه‌نگاو سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر تۆماركرد وه‌ك سه‌رنوسه‌ری ئه‌وكاته‌ی گۆڤاره‌كه.
I just want to say I’m all new to blogs and truly enjoyed your web page. Likely I’m planning to bookmark your blog . You surely come with terrific articles and reviews. With thanks for sharing your website page.