بۆ میدیای ئه‌هلی
بۆ كونسوڵخانه‌ی وولاَتان له‌هه‌ولێر
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌شاری هه‌ولێر زانیاری ئه‌وه‌مان پێده‌گات ،كه‌به‌پاساوی ڕێكخستنی كاری ڕاگه‌یاندن ئه‌نجومه‌نی بالاَی ڕاگه‌یاندن داده‌مه‌زرێت.
ئه‌مه‌ش له‌ژێر فشاری پارته ده‌سه‌لاَتداره‌كانی كوردستانه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌كاتێكدایه كه سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان تائێستا نه‌بۆته ئه‌و لانه‌یه كه‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌خۆبگرێت. ئه‌م هه‌وڵه‌ش ئێستا نیگه‌رانی لای سه‌ندیكا دروست كردووه، چونكه به‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی له‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت میدیای ئه‌هلی سه‌ركوت بكه‌ن و شه‌رعیه‌ت به‌بێده‌نگ كردن و داخستنی میدیای ئه‌هلی بده‌ن ئه‌مه‌ش لای ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان زۆر به‌توندی ڕه‌تده‌كرێته‌وه و داواش له‌ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین كه‌ووشیاربن له‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌لاَتی كوردی كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ركوتكردنی ڕاگه‌یاندنه نه‌ك دانانی به‌رنامه، چونكه به‌بڕوای ئێمه ئه‌م یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كرا تائێستا یه‌ك بڕگه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه لێجێبه‌جێنه‌كراوه. به‌ڵكو تائه‌م چركه‌ساته‌ش سوود له‌یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس وه‌رده‌گیرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ڕاگه‌یاندن له‌به‌رئه‌وه جارێكی تر ووشیاری ده‌ده‌ین به‌كونسوڵی وولاَتان له‌هه‌ولێر ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕن و به‌هۆی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی هه‌ولێر و ڕێگه‌دان به‌كۆمپانیاكانیان كاری نایاسایی و دوور له‌بنه‌ماكانی ئازادی و ڕێزگرتن له‌مافی مرۆڤیان بۆ په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، چونكه به‌شداربوونی ئێوه له‌م جۆره كۆنگره و كۆنفرانسانه‌دا شه‌رعیه‌تدانه به‌كاری ناڕه‌وای ئه‌م ده‌سه‌لاَته له‌كۆتاییدا جارێكی تر داوا له‌میدیای ئه‌هلی و كه‌ناڵه‌كانی (كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام و ئێن ئاڕ تی و سپێده و هاولاَتی و ئاوێنه و لڤین و ستانده‌ر و ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی تر) ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی چڕ‌وپڕ هه‌وڵبده‌ن بۆ ووشیاركردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌لاَتی كوردی كه‌ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕاگه‌یاندنی كوردی سه‌ركوت بكات و ئازادییه‌كان به‌رته‌سبكاته‌وه.
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
هه‌رێمی كوردستان-هه‌ولێر
Comments are closed.