میدیای ئه‌هلی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و به ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ركوتكردنی میدیای ئازاد و ئه‌هلی ده‌زانێت.
له‌راگه‌یه‌نراوێكیشدا هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی و ئاوێنه و گۆڤاری لڤین و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵوێستی فه‌رمیی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن و به‌ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ركوتكردنی میدیای ئه‌هلی لێكی ده‌ده‌نه‌وه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه “ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی رێكخستنی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌سته یان ئه‌نجومه‌نێك ده‌دات ، كه له‌راستیدا ئامانجی كۆنترۆڵكردنی میدیایه ، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌وانه‌ی به پسپۆڕانی بواره‌كه‌ش ناوده‌برێن ، به ئاگایی بێت یان له‌بێئاگاییه‌وه ، ده‌بنه ئامڕازی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه”.
له‌دوو رۆژی رابردوودا به‌شی راگه‌یاندنی كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و رێكخراوی (ئایریكس)ی ئه‌مه‌ریكی “كۆنفرانسێك”یان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای راگه‌یاندن رێكخست ، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن میدیای ئه‌هلییه‌وه به‌هه‌وڵێك بۆ سه‌ركوتكردنیان ده‌زانرێت ، به‌تایبه‌ت وه‌ك پێشنیازیشكراوه هه‌یكه‌لی ئه‌نجومه‌نه‌كه له 9 ئه‌ندام پێكدێت كه سیانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاریی ده‌كرێت.
له ئاژانسه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه
I simply want to tell you that I am just beginner to weblog and actually liked you’re blog site. Probably I’m want to bookmark your blog . You surely have wonderful well written articles. With thanks for sharing your webpage.