وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا هه‌رێمی كوردستان وه‌لاَمی ڕاپۆرته‌كه‌ی بداته‌وه ناوه‌ندێك به‌ناوی گوایه دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان وه‌لاَمی دایه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌م وه‌لاَمه نه‌ك نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه بێده‌نگ بێت و به‌خۆیدابچێته‌وه و داوای لێبوردن له‌هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌ی بۆ ڕێكخراوی ناوبراوی داتاشیوه داوای لێبوردن بكات، چونكه وه‌كو ئه‌وه‌ی پێشتر ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو ئاماده‌كارانی ئه‌م ڕاپۆرته پشتیان به‌به‌ڵگه و دیكۆمێنت به‌ستووه و هیچ یه‌كێك له‌كه‌یسه‌كانی ناو ڕاپۆرته له‌خۆوه نه‌نوسراون.
به‌لاَم جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه‌له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌ت بۆ ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكات وا وه‌سفی بكات كه‌به‌میزاج ڕاپۆرت ده‌نوسێت یاخود بێویژدانی تێدایه. له‌ڕاستیدا ته‌واوی ده‌سته‌واژه‌كانی ناو وه‌لاَمه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌نابێته جێگه‌ی بایه‌خ لای ڕێكخراوی ناوبراو ته‌نیا له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی هه‌رێم ده‌وه‌شێنه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌كیش ئه‌و ڕاستیه بزانن كه‌وه‌كو پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی ڕه‌وشی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی بالاَتر و توندتر ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گیرێت به‌شێوازی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین له‌ڕۆژانی داهاتوودا ڕاپۆرتی تر بلاَوده‌بنه‌وه.
جارێكی‌تریش داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه‌چیتر په‌نا بۆ شتێك نه‌بات كه‌نه‌بێته جێگای باوه‌ڕ بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر و له‌جیاتی مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست تۆمه‌تیشی بۆ دروست بكات، چونكه هه‌رئه‌م ڕێكخراوانه‌بوون ڕۆژگارێكی زۆر لێبڕاوانه به‌رگریان له‌گه‌لی كورد ده‌كرد و ڕه‌خنه‌ی له‌بێده‌نگی خۆرئاوا ده‌گرت ئیمڕۆش هه‌ر هه‌مان ڕێكخراون كه‌به‌شێوازی تر ڕه‌خنه له‌وولاَتانی خۆرئاوا ده‌گرن كه‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌سه‌لاَتدارانی كورد بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌گه‌ر نازانرێت ئه‌م بێده‌نگیه ته‌ندروسته یاخود ناته‌ندروست و ڕۆژگارێك ده‌نگ هه‌ڵببڕن كه‌كاردانه‌وه‌كان به‌شێوازێك بن ڕه‌نگه باجه‌كه‌ی زۆر قورس بێت.
له‌كۆتاییدا ئێمه گومانمان هه‌یه له‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ناوی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له‌كوردستان چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سوكایه‌تیه‌كی زۆر به‌مافی مرۆڤ كرا، به‌لاَم شتێك ده‌نگی نه‌بوو به‌ناوی دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌ڵێین دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بوونی هه‌یه تاوه‌لاَمی ڕاپۆرتێك بداته‌وه كه‌پڕیه‌تی له‌ڕاستی و دروستی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانن ئه‌و وه‌لاَمه ته‌عبیر له‌ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان ناكات و چونكه خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی ئه‌م ڕێكخراوه له‌ڕۆژگاره سه‌خته‌كان له‌بیرناكات و خه‌مخۆری ئێستاشی به‌چاوی ڕێزه‌وه به‌رزده‌نرخێنێت.
گروپی ڕۆژنامه‌نوســـــانی بێسنوری كوردستان
هه‌رێمی كوردستان-هه‌ولێر
Comments are closed.