کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له ساڵی 1999ز. دامه‌زرا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له‌ژێر یه‌ک چه‌تردا تاوه‌کو گوتارێکی هاوبه‌ش ساز بکات بۆ هه‌موو کوردان له به‌رامبه‌ر جیهاندا . له ماوه‌ی ئه‌م 12 ساڵه‌دا گه‌لێک ده‌سکه‌وتی گرنگی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان به‌دی کراوه ، وه‌ک دانانی ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردان و کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه کوردیه‌کان له یه‌کتری و سازکردنی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کوردان له په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپا و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه دیموکاتخواز و ئاشتیخوازه‌کانی جیهانی و هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی که له نێوان هه‌ندێک له لایه‌نه
کوردیه‌کانه‌وه ده‌هاته ئاراوه و به‌ستنی جۆره‌ها سیمینار بۆ که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی جیهانی و کوردستانی و …هتد .
له ڕۆژانی 28 و 29 مانگی ڕابردوودا یازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی خۆی سازدا له بروکسلی پایته‌ختی به‌لجیک به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری زۆربه‌ی حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و سه‌دان سیاسه‌تمه‌دار و چاودێری سیاسی له کورد و دۆستانی کورد له جیهان و کوردستان .به‌شێک له‌و حیزب و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداری کۆنگره بوون و په‌یمانیاندا که گرێدراوبن به په‌یام و ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانه‌وه بریتی بوون له :- په‌که‌که ، پارتی ، یه‌کێتی ، که‌جه‌که ، پارتی ئیسلامی ، پارتی دیموکراتی باکوور ، پژاک ، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، حیزبی شیوعی کوردستان ، پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ، چاودێری کوردۆساید”چاک” ، پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشان ، پلاتفۆڕمی ڕێکخراوه هاوبه‌شه‌کانی کورد له سوریا ، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکرات ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆ ، پارتی سه‌وز ، حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیخوازان ، کۆنگره‌ی گه‌ل
، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی یارسان ، بزوتنه‌وه‌ی سریانیه‌کان ، یه‌کێتی په‌ڕله‌مانتارانی کوردستان و زۆر که‌سایه‌تی و ڕێکخراوی دیکه بوون . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
http://www.kurdishinstitute.be/kurdi/kurd_kurdistan/1938.html
: هاوکات جاڕنامه‌یه‌کی 15 خاڵیشی وه‌کو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک خسته به‌رده‌م ڕای جیهانی و کوردستانی . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه
http://pcdk.org/kurdi/page.php?sid=9886
هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده بۆ جاری دووه‌م به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرایه‌وه و 14 که‌سیش بۆ کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و 7 که‌سیش بۆ کۆمیته‌ی حقوقی ناوخۆیی ده‌ستنیشان کران . بۆ زیاتر ئاشنابوون به کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی گوێ بگره له ده‌قی ئه‌م دیمانه‌یه که ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌دڕه‌زا ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاهیری کهمالیزاده
Comments are closed.