له‌كاردانه‌وه‌ی په‌خشنه‌كردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌ناڵی په‌رله‌مانه‌وه كاردۆ ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت: كه‌ناڵێك به‌پاڵپشتی په‌رله‌مانی كوردستان دروستكرابێت و توانای نه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك په‌خشی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت نه‌بوونی باشتره.
چونكه پێشتریش ئێمه ئه‌زمونمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌حكومه‌تی هه‌رێم كه‌دواتر جگه له‌به‌هه‌ده‌ردانی بودجه‌یه‌كی زۆر شتێكی تری لێ به‌رهه‌م نه‌هات، له‌به‌رئه‌وه ئێمه وێڕای باوه‌ڕبوومان به‌وپه‌ڕی ئازادی ڕاده‌بڕین و كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ڕاگه‌یاندن كه‌سودبه‌خش بن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین كه‌ناڵی ئاسمانی په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌یه‌كی زلی بۆ گل بدرێته‌وه و له‌توانای دانه‌بێت چه‌ند كاتژمێرێك په‌خش بكات.
ئه‌مین ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر كێشه‌كه په‌خشی ڕاسته‌وخۆیه ئه‌وه دڵنیام له‌وه‌ی ته‌واوی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ئاماده‌ییان تیایه بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌لاَم كاتێك كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته‌وه و ئه‌م كه‌ناڵه ڕاسته‌وخۆ دانیشتنه‌كان په‌خش ناكات ئه‌وا جارێكی تر ده‌ڵێین كه‌بوون و نه‌بوونی وه‌كو یه‌كه و پێویست ناكات به‌پاساوی بوونی ئه‌م كه‌ناڵه بودجه‌ی گشتی وولاَت به‌هه‌ده‌ر بدرێت بوترێت له‌به‌ركێشه‌ی ته‌كنیكی ناتوانرێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بگوازرێته‌وه”.
یاخود ئه‌گه‌ر گرفته‌كه سیاسیه ئه‌وا شتێكی تره و ئێمه قسه‌ی لێناكه‌ین ده‌بێت بوترێت كه‌ناڵی ئاسمانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری لێدراوه بكرێته‌وه و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ڕاسته‌وخۆ په‌خش بكات، به‌لاَم هه‌رجاره‌ی به‌پاساوێك دانیشتنه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌خش ناكات.
Comments are closed.