له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان و هاوڕێیانی پارێزه‌ر كاروان که‌مال و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوه، هاتووه كه ته‌قه‌كردن له پارێزه‌ر (كاروان كمال) هه‌نگاوی ترسنۆكانه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ئێمه له‌و تاوانه خۆشنابین.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:
ئه‌م هه‌نگاوه ترسنۆكانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه مه‌ترسیداره ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا جێی نیگه‌رانیمان بوو له‌هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی لیستێك له‌هه‌ڵسوڕاوو كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی خۆپیشاندان، ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌كردار.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
شه‌وی ڕابردوو 26/6/2011 كاتژمێر (11) له‌كاتێكدا كاروان كه‌مالی پارێزه‌ری دۆسێی برینداران وشه‌هیدانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر و ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی خه‌ریكی به‌ڕێكردنی ژیانی ئاسایی خۆی بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له ڕیستۆرانتێك له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار ده‌درێته به‌ر گوله‌و بریندار ده‌كرێ و له‌گه‌لێدا دوو هاوڕێی و گه‌نجێكی كاسبكار به‌رده‌كه‌وێ.
له‌كاتێكدا كه ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه بانگه‌شه‌ی ئاشتی و ئارامی و هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیان به “كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیه‌وه” سه‌رقاڵكردوه، یه‌كێك له پارێزه‌ره هه‌ڵسوڕاوه‌كانی قوربانیان ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌و خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێ.
ئه‌م هه‌نگاوه ترسنۆكانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه مه‌ترسیداره ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا جێی نیگه‌رانیمان بوو له‌هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی لیستێك له‌هه‌ڵسوڕاوو كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی خۆپیشاندان، ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌كردار، بۆیه ده‌سه‌ڵات ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ته‌قه‌كردن له كاروان كه‌مال ته‌قه‌كردنه له‌هه‌موومان و كولاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی زامی ساڕێژنه‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17ی شوبات ڕۆژانی دوایتره‌و جارێكی تر بریندار كردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانه.
ئه‌م هه‌وڵه مه‌ترسیداره به‌هه‌ڕه‌شه ده‌زانین بۆ سه‌ر ژیانی هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز و ناڕازی ئه‌م هه‌رێمه، ڕێگه‌گرتن له تاوانی له‌م جۆره‌و دۆزینه‌وه و داداگایی كردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵاته له‌م وڵاته‌دا و هیچ پاساوێك نیه بۆ ئه‌ستۆپاكی ده‌سته‌ڵاتداران تا ئه‌و كاته‌ی سنورێك بۆ ئه‌م ترس و تۆقاندنه “پێشتر به‌رنامه بۆ داڕێژراوانه” دانه‌نرێت.
سه‌ره‌ڕای گه‌یاندنی ئه‌م كرده‌وه مه‌ترسیداره نامرۆڤانه به‌دونیای ده‌ره‌وه، له‌ناوخۆشدا بێده‌نگ نابین له‌م تاوانه و به‌رده‌وام ده‌بین له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه بۆ به‌رگرتن له‌بێحورمه‌تی نواندنی به‌رده‌وام به ئینسانی كورد، ئه‌م تاوانه‌ش ده‌خه‌ینه سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی پێشوو كه‌ده‌رهه‌ق به‌خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجامدراون.
هیوای چاكبوونه‌وه بۆ كاروان كه‌مال وهاوڕێكانی ده‌خوازین و وه‌ك هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌م كاره مه‌ترسیدارانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر ده‌نگی ئازاد ئه‌نجام ده‌درێ و داواكارین له هه‌موو ئازادیخوازان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنه رابگه‌یه‌نن.
كه‌سایه‌تی و كه‌سوكاری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان
هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان
هاوڕێیانی پارێزه‌ر كاروان كمال
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی
27/06/2011
Comments are closed.