به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن، كۆبوونه‌وه‌كه شكستی هێناوه.
هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ڵامی پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنیان پێنه‌بووه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌كی تازه‌ی تریان هێناوه و له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه شكستی هێناوه.
ئێستا كاتژمێر 1:55ی دوا نیوه‌ڕۆیه و كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و كه‌مێكی تر كۆتایی پێدێت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات و پۆپۆزسیۆن چواره‌م كۆبوونه‌وه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوودا ئه‌نجامی ئه‌وتۆی نه‌بووه و ئه‌مڕۆش كۆتا كۆبوونه‌وه‌یه.
پێشتر به‌رپرسێكی ئۆپۆزسیۆن ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئه‌نجامی نه‌بێت و پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن پشتگوێ بخرێت ئه‌وا دانیشته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دووباره نابێته‌وه.
Comments are closed.