له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی سوریا دژی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته، شه‌وی (سێشه‌ممه)ی رابوردو هاوڵاتیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای کۆتایی هێنانیان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شاری ئه‌سه‌دیسه‌رۆکی سوریا کرد.
هاوکات ئاژانسی (شه‌رقلئه‌وسه‌ت) له‌زاری چالاکوانێکی خۆپیشاندانه‌کانی سوریاوه ئاشکرایکردوه، له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ی رابوردودا زیاتر له هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی سوریاوه ده‌ستگیر کراون، که له نێویاندا 400 خوێندکار هه‌یه‌و له نێو بیناکانی سه‌ر به زانکۆی حه‌له‌ب ده‌ستگیر کراون.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات گه‌مارۆی سه‌ربازی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پارێزگای (ئه‌دله‌ب)یان دا‌و له‌ڕێی تانکه‌وه، بۆردومانی ناوچه‌ی (تلال)یان کرد و تا ئێستاش ئاماری قوربانییه‌کان ئاشکرا نه‌کراون.
Comments are closed.