ئه‌حمه‌د تورك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی كورد رایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری توركیا كه‌وتۆته ته‌قه‌لا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه به‌هۆی ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورده‌وه دروست بووه.
ئه‌حمه‌د تورك نوێنه‌ری ماردین له‌گه‌ڵ شه‌رافه‌دین ئه‌لچی نوێنه‌ری دیاربه‌كر، رۆژی هه‌ینی سه‌ردانی (عه‌بدوڵا گویل)یان كرد تا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئازادكردنی په‌رله‌مانتاره براوه‌كانی كورد له زیندان گفتوگۆ بكه‌ن.
(تورك) له دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گویل وتی: له دوای هه‌ڵبژاردنی 12ی حوزه‌یران رووبه‌ڕووی قه‌یرانێك بوونه‌ته‌وه كه نه‌یانویستوه ده‌رچێت و ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌حمه‌د تورك وتیشی: ئه‌گه‌ر له قۆناخه‌كانی داهاتوودا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، توركیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌و سه‌ركۆماریش دركی به‌م راستییه كردووه.”ئه‌گه‌ر كێشه‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت توركیا رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه”
Comments are closed.