له‌ماوه‌ی ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانه‌وه له‌و وڵاته، سه‌رۆکی سوریا سێیه‌م پارێزگاری له‌پۆسته‌که‌ی دورخسته‌وه.
دوێنێ (شه‌ممه) به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا به بڕیارێک ئه‌حمه‌د خالید عه‌بدولعه‌زیز، پارێزگاری حه‌مای له پۆسته‌که‌ی دورخسته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، که هه‌ینی رابوردو گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌و شاره ئه‌نجامدرا.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی ئاداری رابوردوه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژی ده‌سه‌ڵات له‌سوریا به‌رده‌وامه و وێڕای کوژرانی زیاتر له 1400که‌س، له هه‌مان کاتدا پێشتریش هه‌ردو پارێزگاری ده‌رعا و حه‌مس له پۆسته‌کانیان دورخرابونه‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه رۆژنامه‌ی (شه‌رقلئه‌وسه‌ت) له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ئاشکرایکردوه، که حکومه‌ت ده‌ستیکردوه به‌بڕینی (10) دۆلار له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وکه‌سانه‌ی موچه‌خۆری حکومه‌تن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌و موچه بڕینه رونکرابێته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌م کاره‌ی حکومه‌تی سوریا، ئامانج لێی هێشتنه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی دراوی (لیره)ی سوریی رێگرتن له داشکاندنێتی، که ئێستا به‌هۆی روداوه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه روی له‌داشکان و قه‌یران کردوه.
Comments are closed.