کاتێک بارزانی داوای گفتۆگۆ لەگهڵ ئۆجەلان دەکات، پێشنیار دهکات ئۆجەلان به سەردان بێته سەلاحەین. ئۆجەلان دەزانێت ئەمە پلانە و بارزانی دەیەوێت وەک شەمدین ساکیک تهسلیمی تورکی بکات. (لە بەشەکانی داهاتوتدا بەڵگەکانی سەبارەت بە چۆنیەتی پلانی نێوان میت و بارزانی و بەدەستەوەدانی سائیق دەخەینە ڕوو).
ئۆجەلان دەڵێت:
بارزانی کەسێکە تێڕوانینی منداڵانەیە، ئاشکرایە، کە بارەگای میت چەند هەنگاوێک لە بارەگای بارزانیەوە دوورە و دەیەوێت بمداتە دەست میتی تورک، ئەگەر بارزانی ڕاستگۆیە با ئەو بێت، من گرەنتی چەندین مانگی سەلامەتی ئەو دەکەم ، کە ئەوێک ناتوانێت گهرەنتی شەو و ڕۆژێکی سەلامتی نەگرتنی من بکات. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە کاممان سەر بە دەزگا هەواڵگیریەکانین و کاممان لە بەرەی گەلەوە نزیکین.
لە شوێنێکی تری قسەکانیدا ئۆجەلان دەڵێت:
بارزانی لە ساڵی 1962 ەوە پەیوەندیی بە میتی تورکییەوە هەیە و لە پێناو لەباربردنی شۆڕشەکانی کورددا کۆششی کردووە، ئەمەش خاڵی سەرەکی ناکۆکیمانە. دەڵێت: بارزانی دەستی لە کوشتنی سەدان کوردی نیشتمانپەروەری پارچەکانی تری کوردستان و کوردانی باکوردا هەیە، وەک فایەق بۆجا و سەعید ئاکشی و سەعید قورمزی، کە بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردی تورکیاوە کراونەتە پیاوی میتی تورکی.
لە درێژەی ئەو قسانەی ئۆجەلاندا، کە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا له20 ی نۆڤەمبەری 1995 ڕۆژنامەی ئەلحەیات بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت:
ئەو شەڕەی لە کوردستان لە نێوانماندا دەگوزەرێت ئەوە شەڕی کورد و کورد نییە، بەڵکو شەڕی ئێمە و تورکیایە، کە بارزانی بە کرێگیراوانە بۆ تورکیای جێ بەجێی دەکات. هەروەها دهڵێت، که چەندین جار بە بارزانیان گوتووە کە هەموو هێزو توانایەکیان دەخەنە ژێر ئەمر و خزمەتی بارزانییەوە لە بەرانبەر تەنیا مەرجێکدا، کە دەست له هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هەڵبگرێت.
سەبارەت بە تاڵەبانیش دەڵێت:
کە ئێمە چەندین جار بانگەوازمان بۆ کردووە کە خەباتمان یەکبخەین، بەڵام ئهو لە ژێر فشاری تورکیا و ئەمەریکادا نایەوێت ئەو هاوخەباتییە بێتە دی ، تورکیا دەیەوێت تاڵەبانی لەگەڵ بارزانیدا کۆک بێت بۆ لێدانی ئێمە وەک لە ساڵی 1992دا کردیان.
بۆ خوێندنهوهی دیمانهکهی ئۆجهلان به زمانی عهرهبی که رۆژنامهکه لهگهڵیدا سازداوه، کلیکی ئهو لینکهی خوارهوه بکه:
http://www.kurdistanpost.biz/bellge/Alhayat_ocelan.pdf
سهرچاوه: kurdistanpost
Comments are closed.