ئەرشیفی ناپاکی بارزانی, به‌شی یه‌که‌م

Published on July 6, 2011 by galikurd   ·  

ئەم دوو شەریکە ناپاکەی دەستەڵاتداری کوردستان ، پێیان وایە مرۆڤی کورد وەک خۆیان توشی بیرچوونەوە و فەرامۆشکردنی ڕابردوو بووە. پێیان وایە ئێمەش وەک خۆیان دووچاری دابڕان و لێکترزانی مێژوو بووین، کە بە هەر ڕۆژ و ساتێکیاندا بچینەوە ناپاکی و ئازار و دۆڕاندنمان دێننەوە یاد، تروسکاییەک لە ژیانی ڕابردوو و دڵنیاشان له‌وه‌ی له‌ داهاتوشیاندا نایدۆزینەوە .
لێرەوە ئێمه‌ هەوڵدەدەین پیاداچوونەوەیەک بەو بەڵگە و ئەرشیفانەدا بکەینەوە، کە تایبەتن بە سەردەمی دەستەڵاتداریی ئەم دوو خێڵە، وەک خۆی نیشانیان بدەینەوە .

کامەران قەرەداغی: بەر لەوەی ڕەخنە لە بارزانی و تاڵەبانی بگرێت به‌وه‌ی له‌ مێژوویاندا خەباتی کوردیان به‌ دۆڕاندن گەیاندن، وەک خیانەتکار پێناسیان دەکات . ئەندامانی هەریەک لە پارتی و یەکیەتیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە، کە داخۆ ئەو هەموو خیانەت و ماڵوێرانییەی بەسەر کوردیاندا هێناوە بەس نییە بۆ ئەوەی دەنگێک لە ناو خودی ئەو دوو پارتە ناپاکەدا بەرزبێتەوە و لە ئاکامی خۆفرۆشی و نیشتمانفرۆشی ئەو سەرکردانەدا کەسێک نییە جیابوونەوەی لە ئەندامێتی پارتەکەی ڕابگەیەنێت ؟
ئەو دەڵێت ” تەنانەت سەدام لە ئەنجامی هەڵەکانی بە دەیان ئەفسەر و دەروێش و ئەندامانی پارتەکەی لێی جیابوونەتەوە ، دەبێت بێدەنگی منەوەران و رووناکبیران و ئەندامانی ئەو دوو پارتەی، کە دۆڕاندن و شورەییان بەسەر کورددا هێناوە لە چییەوە سەرچاوەی گرتبێت ؟
کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی کامه‌ران قه‌ره‌داغی که‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ 26 / 11 / 1996دا نووسیوێتی:

http://www.kurdistanpost.biz/bellge/kameran_qeredaxi.pdf

سه‌رچاوه‌: kurdistanpost

سه رنج و تێبینی (0)

Comments are closed.