دادگای ڕانیه بۆ جاری سێیه‌م دادگایی ڕۆژنامه‌نووس سۆران عومه‌ری كرد كه به‌هۆی سكاڵایه‌كی سه‌رۆكی شاره‌وانی پێشووی چوارقوڕنه‌وه بانگراوه‌و دوای دادگایه‌كه دادوه‌ر بڕیاری شه‌ش مانگ زیندانی یان بڕی 1 ملیۆن و 100 هه‌زاری به‌سه‌ر سۆران عومه‌ردا سه‌پاند.
له لێدوانێكدا بۆ ستانده‌ر سۆران عومه‌ر ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌ڵگه‌ی ته‌واویان خستۆته به‌رده‌م دادوه‌ر به‌لام دادوه‌ر به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و به‌ڵگانه‌و ته‌میزی داواكه ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ئه‌وان داوای ته‌میزكردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بڕیار‌و داواكه‌یان كردووه‌و رێگه‌ی یاسایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گرنه به‌ر.
جێێ ئاماژه‌یه ته‌نها ڕۆژنامه‌نوسه بوێره‌كان ده‌توانن به‌ڵگه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی جار گرفتیان بۆ دروست ده‌كرێت و له‌جیاتی پاداشت سزایان ده‌ده‌ن.
Comments are closed.