سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان راپۆرتی حه‌وته‌می سه‌باره‌ت به ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه ، كه به‌پێی ئه‌و راپۆرته پێشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ربه رۆژنامه‌نوسان له شه‌ش مانگی رابردوادا ڕوو له زیاد بوونه.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له لێدوانێكدا وتی” له 1/1/2011 تـــا 30/6/2011 پێشێلكاریه‌كان نزیكه‌ی 250 پێشێلكاری و حاڵه‌تی هه‌ره‌شه‌كردن به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان تۆماركراوه.
ئه‌نوه‌ر حسێن له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ” ده‌یانه‌وێت دوای ئه‌و راپۆرته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێك بدات بۆ راگرتنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت.
Comments are closed.